دەبێ یاسا سەروەربێ

Sunday, 08/06/2014, 12:00

1125 بینراوە




لە ژێر چەتری یاساداین
هەموومان وەك و یەك واین
چ گەورە بین و بچووك بین
دەبێ ملكەچی یاسا بین
گەر خەتی سوور نەبەزێنین
دڵی میللەت بە دەست دێنین
بمرین، یاساشكێن نەبین
هاندەر و دەستپێشخەر نەبین
دواكەوتنی وڵات چییە؟
یاسا تێیدا سەروەر نییە
لەهەر شوێنێ یاسا نەبێ
جەور و ستەمی زۆر دەبێ
هەرچی خۆشییەك ببینین
لەچاوی یاسای دەبینین
نانمان نەبێ، ئاومان نەبێ
دەبا یاسا لەسەرمان بێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە