شوشەیەك زۆر غەمبارە بۆ محمود بریكان

Saturday, 07/08/2010, 12:00

2715 بینراوە


شیعری جابر محمد جابر





رۆژێك مەرگ گرتی
ئەنگوستیلەی هاوسەرێتی
لەسەر دڕكی برینەكانی وەستایەوە
عیشقی باكور..باشور..ی شێتێتی دەكات
بەدوای ژنێكدا دەگەڕێت
سێوەكەی سپاردوە
لەژێر قاپوتەكەیدا،
بەڵام،
هیچ پێویستی بە لیتەی ماڵەكە نیە
ئەویش ئەو..
كرۆكی زوڵمەكە نەبو
بەڵكو..
پێویستی،
بە هەڵمی روخۆشیە
دوایین قەسیدەی،
لە تیرهاوێژی سەریەوە دەرچو
كە ببوە چاودێری باران...
هێڵی هەزار ساڵی دەگرت
رۆژ لەلاى باسكی روبارەكەوە سپاردی
شی ببێتەوە
هیچ شتێك لەژێر بیرەوەری هەڵۆوە ریز نابێت
جگە لەوەی،
كە بەردێكی ئیرۆسیە
شەوی خستە گوێیەوە و گوتی:
بەیانی هاوار ناكات
بێدەنگیشی نانوسێتەوە..!
بۆ هەناسەكانی گوێ دەگرێت
سكاڵا لە هاوڕێیەتی هەسارەكان دەكات،
پانتاییەكان رێی رەنگەكانی دەدەن
بەبێ ئەوەی بنوسێت
لە ماڵی بۆشایی
یان..
دودۆنگی شاعیرەكان
یەكگرتنەوە خواز بە گۆڵ شێواو بوە
باوك بە گۆڕەكان
كات لە روت بونەوە بە ئاگا هات
باوك لە باڵندە
كاتێك لە خوێنیدا چاودێری دزی دەكرد
بای سوك لە سنگیەوە دەردەچو
بۆ ئەوەی روبار بە ...ژیان نوقم ببێت
ئەوە هەمیشە..
پاڵەوانی كۆتاییەكانە
جەستەی بە بیابان دەسپێرێت
دوایی دەگەڕێتەوە..
رادەمێنێت،
لە بێستانی مانگ
دەویەوێت بكەوێتە خوارەوە،
لە پاشماوەی (پیاوێك)دا
كە قژ كوشتویەتی
وە شارەكە دەگرێنێت
لەبەر ئەوەی لە شوشەی مەیەوە
غەمەكانی گەورەن
زۆر گەورەن..

سەرچاوە:)أحلام مبللە(شعری)جابر محمد جابر(چاپی یەكەم بغداد 2007
لە گۆڤاری هەنار ژمارە(54) لە 3/8/2010 دا بڵاوبۆتەوە







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە