نامەیەكى كراوە........ بۆ سەرۆكایەتى و مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان.

Wednesday, 26/08/2009, 12:00

1226 بینراوە


 سەرەتا ئێمە كۆمەڵێك ئەفسەرى دڵسۆزو بە ئەمەكو پێشمەرگەى دێرینو كورى شەهیدو خاوەن ئەزموونین لە یەكێتى دا، لە هەموو ڕۆژە سەختەكانو هەموو ناخۆشىو شەڕەكانى دژ بە یەكێتى دا بەشداریمان كردووە، هەندێكمان چەند جارێك بریندار بووین، لە كەنارى مەرگ گەڕاوینەتەوە،  لە هەموو ناخۆشىو دەربەدەرىو نەهامەتیەكانى یەكێتى دا بەشدار بووین كە پێویستى بووین لەو كاتانەدا ! چەندین دەستخۆشى و سوپاس نامەمان وەرگرتووە لە بەتوانایمان لە بوارە سەربازى جەنگەكاندا، بەڵام زۆر حەیف  بۆ سەركردەكانى (ى ن ك) كارى غەرەز شەخسىو نوسراو ئیمزا دەكەن و ناپرسنەوە كە ئیمزایان لەسەر ناوى كێ كردووە لەبەرچى و بۆچى؟؟
 
 لەسەر حسابى خەڵكى جاشو دزو كۆنە بەعسى دەرمان ئەكەن لە ڕیزەكانى (ى ن ك) كە خۆمان بە خاوەنى ئەزانین چەندین شەهیدمان داوە لەو پێناوەدا !!
 
 داواكارین لە سەركردەكانى (ى ن ك) شتى غەرەز شەخسى تێكەڵ بەكارى سیاسى نەكەن، چەند جارێك ئاگادارمان كردوون ئەوان وەڵامیان نەبووە. هیچ جۆرە لێكۆڵینەوەیەكو ئیجرائاتێكیان نەكردووە بەرامبەر بەو كەسانە، هیچ ڕێزێكیان بۆ ئێمە دانەناوە كە هەندێك وڵات  هەیە پێشتر ئەفسەرێك بەڕێوەى بردووە. (معمر قەزافى).......
 
 چاوەڕوانى وەڵامتانین لە زووترین كاتدا، گەر وەڵام نەدرێینەوە ئەوا ناچارین پەنا بەرینە بەر هەڵوێستى توند تر.
لە 22 ئەفسەرى  خەڵكى سلێمانى گواستراوە بە فەرمانەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە