- له‌به‌رچی و به‌پێی چ پێوه‌رێکی فه‌لسه‌فیی و ئه‌خلاقی، دوای ٩ مانگ ئازار و ململانێی دووگیانیی دایکێک بۆ کۆرپه‌که‌ی و دوای چه‌ندین ساڵ بهخێکوردنی ئه‌م کۆرپه‌یه و پێگه‌یاندنی به‌و هه‌موو ململانێیانه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی و ده‌ردیسه‌ری ژیان، ڕیش بۆگه‌نێکی ئیسلامیی بێت و پێی بڵێ: تۆ موسڵمانیت و بۆت نییه شیعر بنووسیت، چونکه موحه‌ممه‌دی ئه‌ڵڵای عه‌ره‌ب، له بیابانه‌کانی وڵاتی عه‌ره‌بییه‌وه و به زمانی عه‌ره‌بی، قه‌ده‌غه‌ی کردووه لێت (سووره‌تی ٢٦، ئایه‌تی ٢٢٤)؟!
- له‌به‌رچی و به‌پێی چ پێوه‌رێکی فه‌لسه‌فیی و ئه‌خلاقی، ههڵخهڵهتاوێکی چه‌پ ، که گونی خۆی و گوێزه‌ر له‌یه‌کدی جیاناکاته‌وه، بێت و پێی بڵێ: ئازادیی تۆ یانی ئازادیی کۆمه‌ڵ! و نابێت ڕه‌خنه له پیرۆزییه‌کانی ئیسلام بگریت! و سیسته‌مه‌کانی غه‌رب بارباریین، دوورکه‌وه لێیان! و بیر مه‌که‌وه له‌وه‌ی که کۆمپانیایه‌ک دابمه‌زرێنی یان داهێنانێک بێنیته کایه‌وه و ببیته سه‌رمایه‌دار! ئێمه داتئهمهزرێنین، ئه‌وه‌تا ساڵانه ٣٠ هه‌زار که‌س دائه‌مه‌زرێنین و گوێزیان ئه‌ده‌ینێ بۆمانی بژمێرن! ئێمه بیر ئه‌که‌ینه‌وه له بری تۆ، تۆ بیر مه‌که‌وه!
ئایا ئه‌کرێ مرۆڤ بڕوا به ده‌سه‌ڵاتی خودایه‌کی تاک و ته‌نها (دیکتاتۆر) بکا و لههامانکاتیشدا، دژی دیکتاتۆرێکی تاک و ته‌نهای مرۆڤێک یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوه‌ستێته‌وه؟! ئایا ئه‌کرێ کۆمه‌ڵ پێشبکه‌وێ بێ پێشکه‌وتنی تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه؟! ئایا کۆمه‌ڵانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌توانن له ژیان به‌رده‌وامبن به‌بێ یارمه‌تی و پێشکه‌وتنه‌کانی وڵاته غه‌ربییه‌کانی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا، ئیسرائیل، ئه‌وروپا، کۆریای باشوور، یابان، و ئۆسترالیا؟ (به‌ده‌ر له شوێنی جوگرافییان، وڵاتانی غه‌رب ئه‌و وڵاتانه‌ن که ئازادییه‌کانی تاک تێیاندا به‌رقه‌راره و ئازادیی خۆده‌ربڕین تێیاندا سنووری نییه. هه‌روه‌ها، ئاینێکی ڕه‌سمییان نییه چونکه پێیانوایه ئاین په‌یوه‌سته به تاکه‌وه و ناکرێ ببێته دیکتاتۆرێک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه). ئایا ته‌نانه‌ت کتێبی قورئان، به‌بێ به‌کاربردنی ته‌کنۆلۆجیای ئه‌و وڵاته غهربیانه، ئه‌کرێ له‌چاپ بدرێ به‌و ڕێژه زۆره؟! ئه‌وه هه‌ر باسی جلوبه‌رگ، خواردن، خواردنه‌وه، و داووده‌رمان و که‌لوپه‌لی پزیشکیی غه‌ربییه‌کان ناکه‌ین که موسڵمانه‌کان و چه‌په‌کانیش پشتی ته‌واوه‌تییان پێ به‌ستووه. له کاتێکدا که هه‌ردووکیان پێیانوایه غه‌رب بارباریی و کافرن!
که‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌کانی کوردستان و وڵاتانی عه‌ره‌بی، لێره و له‌وێ، باسی بانکی ئیسلامیی ئه‌که‌ن وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و کێشه بچووکانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بانکه‌کانی غه‌رب! له کاتێکدا، ئه‌گه‌ر که‌سێک تۆزقاڵێک له زانستی ئیکۆنۆمی بزانێ، ئه‌زانێ که بانکی ئیسلامیی وه‌ک ئه‌و جڕوجانه‌وه‌ره گچکانهن که پاشماوه‌ی خواردن و توفهیلییاتی ددانه‌کانی نه‌هه‌نگی ده‌ریاکان پاکده‌که‌نه‌وه و به‌وه ده‌ژین و هه‌ن (نه‌هه‌نگ واته حوت). ئه‌گه‌ر ئه‌و بانکه نه‌هه‌نگانه‌ی وڵاتانی غه‌رب نه‌بن، چۆن که‌سێکی وه‌ک عه‌لی قه‌ره‌داغی (دکتۆر و پڕۆفیسۆر)، ئه‌بێته خاوه‌ن بانکی ئیسلامیی و خاوه‌ن زانکۆی خۆی؟! و به‌چی ئه‌و بانکه به‌ڕێوه ئه‌با و له‌کوێوه بژێوی ژیانی خۆی ده‌رئه‌هێنێ؟! باشه بۆچی، بێ هیچ شه‌رمێ، لێره و له‌وێ، باسی ئیسلام چاره‌سه‌ره ده‌کا و خۆڵ ئه‌کاته نێوچاوی گه‌نجه‌کانمان؟!
نووسه‌ر پێیوایه، هه‌بوونی ئازادییه‌کانی تاک، هه‌بوونی سیسته‌مێکی دیموکراسیی له تاکه‌کانی میلله‌تێکه‌وه ده‌ستپێده‌کات. ئێمه‌ی کورد، ئه‌بێ هه‌وڵبده‌ین ڕیشه‌ی کێشه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیارییبکهین و ته‌نها ڕه‌خنه له بنه‌ماڵه و چه‌ند که‌سێک نه‌گرین و هه‌موو کێشه‌کان به‌سه‌ر ئه‌واندا شۆڕبکهینهوه. ئێسته کاتی ئه‌وه هاتووه ڕیشه‌ی کێشه‌کان باس بکرێن. نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته پێیوایه دوو به‌ڵای ئێکسپایه‌ر حوکمی بنه‌ماڵه‌ی هێشتووه‌ته‌وه له نێوانماندا و ناهێڵن هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵمژین. ئه‌و دوو به‌ڵایه‌ش چه‌پ و ئیسلامن.
ناوه‌رۆک
له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به گشتیی و به‌تایبه‌ت له کوردستاندا، وه‌ك هه‌رێمی کوردستان، حیزبه‌کان خۆیان ته‌نها له دوو ئاڕاسته‌دا ئه‌بیننه‌وه: ئاڕاسته‌ی ئیسلامیی و ئاڕاسته‌ی چه‌پ. ئاڕاسته‌ی سێهه‌م بوونی نییه. دوا قۆناغی هه‌ردوو ئه‌م ئاڕاستانه‌ش، به‌پێی به‌ڵگه‌ی مێژوو، به حوکمی تاکڕه‌ویی و درێژهخایانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک کۆتایی هاتووه. ئاخر ئه‌مه بێ هۆ نییه، هه‌روه‌ک ئه‌م ئاڕاستانه بڕوایان به ئازادیی خۆدهربڕێن و دیدگه‌ی جیاواز له خۆیان نییه. له ڕاستییدا، ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه، به‌ده‌رله بانگه‌شه‌کانیان، کار بۆ سیسته‌مێکی نه‌گۆڕ و نادیموکراسیی ده‌که‌ن.
دیاره حیزبه‌کان له ژێر ناوی جیاجیادا خۆیان ئاشنا ده‌که‌ن و هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆ و ناکۆکیی ئایدیۆلۆجیی نێوانیان و درووستبوونی کوتله (ته‌که‌تتول). تهکهتتولاتی حیزبه ئیسلامییه‌کان، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تهکهتتولاتی نێو خودی ئیسلام خۆی، که دابه‌ش بووه بۆ چوار مه‌زهه‌بی سه‌ره‌کیی: شیعی، سوننی، ئه‌بازی، و خه‌وارجی. پاشان ئه‌م مه‌زهه‌بانه‌ش، دیسان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆ، زیاتر به‌ش بوون بۆ ده‌یه‌ها لقی تر. سوننی، بۆ نموونه، به‌ش بوون بۆ لایه‌نه ناکۆکه‌کانی ئه‌هلی حه‌دیس، سه‌له‌فیی، ئه‌شاعیره، ماتریدیی، مهرجیئه، موعتهزل، جه‌همی و سوفیی. لایه‌نه ناکۆکه‌کانی شیعییش بۆ: زیدیی، ئیمامیی، ئیسناعهشهریی، ئسووڵیی، ئیخباریی، شێخیی، ئیسماعیلیی، نزاریی، موستهعلیی، و عه‌له‌ویی. ئه‌م مه‌زهه‌ب و به‌شانه له‌سه‌ر چه‌ندیین خاڵ ناکۆکن بۆیه به‌و شێوه‌یه به‌ش به‌ش بوون. هه‌روه‌ها، به دێژایی مێژوو، تا ئه‌مڕۆ، ململانێ و شه‌ڕی نێخۆ له نێواندا به‌به‌رده‌وامیی هه‌بووه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به سوننه‌کان، له ساڵی ١٩٢٨ دا، له قاهیره و به ڕابه‌رایه‌تی حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌ننا، به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوویان پێکهێنا به ناوی ئیخوان. له گه‌ڵ مانه‌وه‌ی جیاوازیی نێوانیاندا، ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پرۆگرامێک که تا ئه‌مڕۆش حیزبه ئیسلامییه، سوننییه‌کان، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، په‌ێڕه‌وی ده‌که‌ن. پرۆگرامه‌که‌یان ده‌ڵێ: