ناڕەزایى كادیرانى یەكێتیى لەگەورەترین ئۆرگانى ڕێكخستن سەریهەڵدا

Tuesday, 11/09/2012, 12:00

1530 بینراوە




دواى پڕۆژەكەى (ڕەفعەت عبداللە)ى لێپرسراوى مەكتەبى ڕێكخستنى یەكێتیى نیشتمانى كوردستان لەسەرجەم ئۆرگانەكانى یەكێتیى دەنگى ناڕەزایى كادیران ڕوولەزیادبونە.لەگەورەترین ئۆرگانى یەكێتیى كەمەكتەبى ڕیكخستنەگەورەترین كێشەسەریهەڵداوزیاترلە(20)كادیرى مەكتەبى ڕێكخستن كەپلەى ڕێكخراوەیی یان ئەندامى ئەنجومەنى مەكتەبن یاداشتێكیان لەدژى (ڕەفعەت عبداللە)بۆسەروى خۆیان بەرزكردۆتەوەدواى ئەم یاداشتەجێگرى سكرتێرى گشتى یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان (كۆسرەت ڕەسول على)لەگەڵیان كۆبۆوەدواى ئەو(حاكم قادرحەمەجان)كارگێرى مەكتەبى سیاسى لەگەڵیانداكۆبۆوە.بەڵام تاكوئێستاش كادیرەكان سورن لەسەردەستلەكاركێشانەوەیان لەڕێزەكانى یەكێتیى نیشتمانى كوردستان.مەكتەبى ڕێكخستن بەرزترین و گرنگترین ئۆرگانى یەكێتیى یە كەوادەنگى ناڕەزایى لێ بەرزبۆتەوە.
جگەلەمەش لەسەرجەم ئۆرگانەكانى یەكێتیى دەنگى ناڕەزایى لەدژى (ڕەفعەت عبداللە)بەرزبۆتەوە.ئەندامانى مەكتەبى سیاسى بەپەلە لەگەڵ تاڵەبانى بەتەلەفۆن قسەیان كردوەلەسەرئەم قەیرانەى كەوالەناوڕێكخستنەكانى یەكێتیى سەریهەڵداوە.تاڵەبانى لەتلفۆن لەگەڵ ئەندامانى مەكتەبى سیاسى قسەى كردوەوپێى گوتینەپڕۆژەكە هەڵوەشێننەوە.بەڵام سەرەڕاى هەڵوەشانەوەى پڕۆژەكەش نیگەرانیەكانى كادیران ڕوولەزیادبونەلەدژى ڕەفعەت عبداللە .بەشێكى زۆرى كادیران هیچ ئومێدێك یان بەكێتیى نەماوەبەتایبەت دواى ئەوەى ئەم پڕۆژەیەى ڕەفعەت عبداللە یان بینیى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە