له‌ گه‌نده‌ڵییه‌کی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، هاووڵاتیه‌ک ده‌بێته‌ قوربانی

Friday, 12.09.2011, 12:00

1085 بینراوە


کامه‌ران ناوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی ساڵێکه‌ خه‌ریکی ئه‌وه‌یه‌ باوکی خۆی بکاته‌ شه‌هید که‌ شه‌هید نیه‌ به‌ڵام بۆی ناکرێت چونکه‌ داواکاریه‌که‌ی نایاساییه‌ و باوکی شه‌هید نیه‌ ، چه‌ند جارێک هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا به‌ڵام سه‌رکه‌وتوونه‌بوو . ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا حاکم ئیسماعیل ئه‌بوبه‌کر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هاووڵاتیه‌ک ده‌بێته‌ کێشه‌یان و هاووڵاتیه‌که‌ خاوه‌ن حه‌قه‌ و حاکم ئیسماعیل هه‌ندێک پاره‌ی لێ خواردووه‌ ، دوای سکاڵا کردن و لێدوانی هاوڵاتیه‌که‌ بۆ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کان و دواجار هانابردنی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم . دوای ئه‌وه‌ی که‌ هاووڵاتیه‌که‌ هانا بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌بات له‌ رێگای یه‌کێک له‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ،ئیتر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌دواداچوون بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ ده‌کات و ئه‌م کامه‌ران ناوه‌ ده‌بێته‌ لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م دۆسیه‌یه‌ . دوای وه‌رگرتی ووته‌ی هه‌ردوولا ئیتر ئه‌نجامی کۆتایی ده‌رده‌چی که‌ حاکم ئیسماعیل تاوانباره‌ و زوڵمی له‌م هاووڵاتیه‌ کردووه‌ . له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌م کامه‌ران ناوه‌ به‌ حاکم ئیسماعیل ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر باوکم بکه‌یته‌ شه‌هید ئه‌وا دۆسیه‌که‌ ئاوه‌ژوو ده‌که‌م . دوای ئه‌وه‌ ئیتر حاکم ئیسماعیل په‌نا ده‌باته‌ به‌ر کاری ساخته‌ و ته‌زویر . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ ته‌زویر کردنی واژووی چنار سعد عبدالله‌ وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان و ژماره‌ و به‌رواری کۆن بۆ فایله‌که‌ داده‌نێت گوایا کاتی خۆی کراوه‌ به‌ شه‌هید و به‌ڵام وارسی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بووه‌ و ده‌ینێریته‌ وه‌زاره‌ت ، له‌م کاته‌دا وه‌زیری نوێی له‌خه‌و به‌جێماو‌ تازه‌ ده‌ست به‌کاربووه‌ بۆ پۆستی وه‌زیر و ئاگاداری هیچ شتێک نیه‌ بۆیه‌ زۆر به‌ ئاسانی بۆی واژوو ده‌کا و باوکی کامه‌رانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌بێته‌ شه‌هید و کامه‌ران ده‌بێته‌ وارسی فیعلی ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌و هاووڵاتیه‌ی که‌ خاوه‌ن حه‌قه‌ ده‌بێته‌ تاوانبار و حاکم ئیسماعیل ده‌بێته‌ خاوه‌ن حه‌ق ، کورد ده‌ڵێ
(له‌ زه‌مانی ئه‌سحابان ، کوڕ گه‌وره‌تره‌ له‌ بابی) ، دوای ئه‌وه‌ دۆسیه‌که‌ داده‌خرێ و راپۆرت ده‌چێته‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حاکم ئیسماعیل.
(سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌توانێ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بکات به‌مه‌رجێک ئه‌و که‌سه‌ی به‌دواداچوون ده‌کات که‌سێک بێت له‌م کامه‌ران ناوه‌ نزیک نه‌بێت). ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ شتێکی هێنامه‌وه‌ یاد ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌مووکات باس له‌ چاکسازی و بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان ده‌کا ، که‌چی له‌ناو ده‌زگاکه‌ی خۆی خه‌ڵک فێری گه‌نده‌ڵی و ته‌زویر و تاوان ده‌که‌ن . کورد ده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر دار کرمی له‌خۆی نه‌بوو هه‌زار ساڵ ده‌ژی) بۆیه‌ من له‌وه‌ دڵنیام چونکه‌ ئه‌م داره‌ کرمی له‌ خۆیه‌تی ئه‌وا بێ گومانم که‌ ته‌مه‌نی هێنده‌ ناخایه‌نێ ومردار ده‌بێته‌وه‌ . له‌لایه‌کی تر هه‌ر حاکم ئیسماعیل له‌سه‌ر لیستی پارتی له‌م شوێنه‌ دانراوه‌ و بۆ موجامه‌له‌ کردنی یه‌کێتی نیشتمانی و مانه‌وه‌ی له‌م پۆسته‌ هه‌ر ئه‌مساڵ هه‌ڵسا پاره‌ی هه‌موو کوڕ و کچی قوتابی شه‌هیدی (پارت) دواخست ته‌نیا پاره‌ی کوڕ و کچی شه‌هیدانی یه‌کێتی سه‌رفکرد بۆ پشتراست کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش یه‌کێک له‌ قوتابیه‌کان کوڕی شه‌هێدێکی باڵاده‌ستی پارتی ده‌بێت و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ لقی دووی پارتی دیموکرات و به‌رپرسی لق ده‌یه‌وێت چاودێری ئه‌مه‌ بکا به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ چلكاو خۆره‌کان ده‌ست غه‌ڵه‌تی ده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م چڵکاوخۆرانه‌ بۆخۆیان چه‌ند شه‌هیدێکی وه‌همیان هه‌یه‌ و ئه‌م حاکم ئیسماعیله‌ بۆی کردوونه‌ شه‌هید ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ مانه‌وه‌ی خۆی... سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانێ چاودێری بانکه‌کان بکات . یه‌کێک له‌م شه‌هیدانه‌ش که‌ زیندووه‌ و کراوه‌ به‌ شه‌هید باوکی به‌ختیار فه‌ره‌ج سعید به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌ که‌ له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی به‌م دواییه‌ ده‌ستبه‌کاربووه‌ باوکی ئه‌م به‌ختیاره‌ کراوه‌ به‌ شه‌هید که‌ به‌هیچ جۆریك شه‌هید نیه‌ و ده‌توانن به‌دواچوون بکه‌ن
چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر