هێرش محرم لە ئاستى بەرێوەبردنى دوكانێكدا نیە نەك بەرێوەبردنى دەستەى وەبەرهێنان .....

Wednesday, 24/06/2009, 12:00

2218 بینراوە


لەم رۆژانەدا ئەنجومەنى وەزیران دەست خۆشى و سوپاسى ئەم بەرێزەى كرد بۆ ئەو كارو چالاكیە باشانەى كە لە رێگەى دەستەكەیەوە پێشكەشى كردووە بە خەڵك وحكومەت بەڵام هەموو كەس باش دەزانێ ئەو كارانەى ئەو جگە لە شەرعیەت دان بەگەندەڵى و بەهەدەربردنى پارەو زەوى حكومەت و خزمەتكردن بە دەوڵەمەند و هەندێ كۆمپانیا كە بەرپرسەكانیان لە پشتەوەیە كارێكى ئەوتۆنەكراوە كە رووى باسكردنى هەبێت وە بەباشم زانى بەشێوەى خال سەرنجتان راكێشم بۆ كارو چالاكیەكنى ئەم فەرمانگەیەى حكومەت كە چۆن كاكە هێرش هەوڵەكانى خستۆتەكار بۆ وێرانكردنى وەك ئەو سەركەوتنە گەورەى لە وێرانكردنى دەزگاى كارەباو دەزگاى پرۆژە تایبەتەكاندا بەدەستى هێنا :-

1. ئەم بەرێزە لەگەڵ وەرگرتنى پۆستى سەرۆكى دەستەى وەبەرهێنان پرۆژەى نیشتەجێ ى قولەرەیسى كە لە چەند پرۆژەیەكى نیشتەجێ ى پێكهاتبوو كە چەند كۆمپانیایەكى بیانى و خۆماڵى بەنیازبوون جێ بەجێ ی بكەن لەلایەن ئەم بەرێزەوە وەستێنرا بەمەبەستى ئامادەكردنى ماستەر پلان بۆ پرۆژەكە كە جێ ى دەست خۆشى یە بەڵام نزیكەى سێ ساڵ وەستاندنى پرۆژەیەك بۆ ئامادەكردنى ماستەر پلان نەبوونى تواناى بەرێوە بردن و خەدركردنە لەو كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانەى كە بەنیازبوون پرۆژەكە جێ بەجێ بكەن لەكاتێكدا شارى سلێمانى پێویستى یەكى زۆرى بەو پرۆژە هەیە بۆ كەم كردنەوەى قەیرانى نیشتەجێ بوون بەڵام كاكە هێرش تائێستا نازانێت خزمەتكردنى خەڵك و كردنى كارى باش چى یە ئەگەرنا دواى سیمینارەكەى 28\3\2009 كە لە سلێمانى پاڵاس سازكراو تێیدا زەوى یەكان تەسلیمى وەبەرهێنەر و كۆمپانیاكان كراو داواى سایت پلان و پرۆپۆزەڵ كرا لە وەبەرهێنەرەكان بۆ پرۆژەكانیان بەڵام تا ئێستا پرۆژەكە دەنگ و رەنگى نیە كە ئەتوانرا بەخێراى كار بكرایە بۆ جێ بەجێ كردنى پرۆژەكە تاخزمەتێكى گەورەى بەشارى سلێمانى و خەڵكەكەى بكردایە ، كە ئەم پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانى حكومەت بەڵام بە هۆى بێ تواناى و نەزانی بەرێزتەوە خەڵك و حكومەت و حزبەكەش سوودمەند نین لەكاتى گونجاودا كە ئەتوانرا رۆڵى گرنگى هەبێت پرۆژەكە بۆ هەڵبژاردن .....

2. نەبوونى جورئەت بۆ بەرێزت واى كردووە كە هەندێ كۆمپانیا گوێ بە یاساو رێنمای یەكانى دەستەكەت نەدەن وە جەنابت تەنها كارت شەرعیەت دانە بە گەندەڵى كەچەندین پارچە زەوى زۆر باش و نزیك لە شار دابین دەكرێت بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێ یانەى كە نرخەكانیان خەیاڵیە بەڵام ئەو پرۆژە نیشتەجێ یانەى كە لە سندوقى نیشتەجێ یدان و بۆ خەڵكى كەم دەرامەتن شوێنەكانیان دوورە شارە جگە لە و رۆتین و دواخستنەى كە توشى ئەبن لە كاتى وەرگرتنى مۆڵەت بۆ پرۆژەكان بەڵام ئەو پرۆژانەى كە خزمەت بە چینى كەم دەرامەت ناكەن و پەرپرسەكانیان لە پشتە یاساو رێنمایەكانى دەستەكەت شمولیان ناكات باشترین نموونە كۆمپانیاى نالیا كە لە كەناڵە ئاسمانیەكانەوە ریكلام بۆ فرۆشتنى یەكەنیشتەجێ یەكانى دەكات كە نرخێكى خەیاڵیان هەیە لەكاتێكدا هیچ یەكەیەكى تەواو نەبووە كە تەنانەت مۆڵەتى دەستەى وەبەرهێنانى نى یە بەڵام ئێستا لەكاركردندایە لە پرۆژەكەیدا وە بەپێى یاساى دەستەكەتان ئەمە كارێكى گونجاونیە ....

3. دانانى سندوقى نیشتەجێ بوونى وەبەرهێنان لەلایەن حكومەتەوە كارێكى زۆر باشە بۆ كەم كردنەوەى قەیرانى نیشتەجێ بوون و جووڵاندنى بازار و دەستەى كار ، كە شمولى ئەو پرۆژە نیشتەجێ یانە دەكات كە كۆمپانیا و وەبەرهێنەر لە رێگەى دەستەى وەبەرهێنانەوە جێ بەجێ ى دەكەن و نرخى یەكەیەكى نیشتەجێ ى لە 50000 پەنجا هەزار دۆلار زیاتر نەبێت بەڵام گرانى نرخى یەكەنیشتەجێ یەكان و چۆنیەتى جێ بەجێ كردنیان بەم شێوەى ئێستا بەهۆى بێ تواناى و نەبوونى جورئەتى كاكە هێرشە كە بە ئیشى خۆى نازانێت لێ پرسینەوە بكات بەرامبەر بە گرانى نرخى یەكە نیشتەجێ یەكان وە بزانێت ئەو نرخە كەدانراوە تاچ رادەیەك گونجاوە لەگەڵ جۆرو مواێفاتى ئەو یەكە نیشتەجێ یە كە بەدڵنیای یەوە نرخەكانیان زۆرە كە ئەمەش ئەبێتە هۆى بە هەدەر چوونى پارەى حكومەت و خەڵك وە ئەبێتە هۆى ئەوەى ژمارەیەكى كەمتر خەڵك سودمەند بێت لە قەرزى سندوقى نیشتەجێ ى وەبەرهێنان ، وەلێ پرسینەوە لە كوالیتى و چۆنیەتى جێ بەجێ كردنى پرۆژەكان كە ژیانى خەڵكى پێوە بەندە كە گەورەترین لێ پرسراوى یە كە جەنابى هەستى پێ ناكات ....

4. جەنابت وەك سەرۆكى دەستەى وەبەرهێنان چەندین جار لەگەڵ سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت وجێگرەكەیدا سەردانى چەندین ووڵات كرد بەمەبەستى هاندانى ئەو ووڵاتانە بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمى كوردستان بەڵام تا ئێستا نەتوانیوە تەنها كۆمپانیایەكى بیانی بخەیتە بوارى وەبەرهێنانەوە لە كوردستان بەهۆى بێ تواناى و نەزانینى خۆت و دەستەكەتەوە كە تا ئێستا باوەرناكەم هیچ ئامار و زانیارییەكتان هەبێت لە سەر ئەو پرۆژانەى كە پێویست و سەركەوتوون لە ناوچەكانى هەرێم لە رووى پیشەسازى و كشتوكاڵى و بوارەكانى تر ... تەنها خەیاڵت لاى پرۆژەى نیشتەجێى یە كەئەویش بەهۆى سندوقى نیشتەجێ بوون و بێ ئاگاى خەڵك لە گرانى نرخ و چۆنیەتى جێبەجێكردنیان ئەو سەركەوتنەى بەدەست هێناوە ....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە