ئایا ئه‌مڕۆ پارچه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ک (ئه‌ستێرۆید) خه‌ریکه‌ بدا به‌ زه‌ویدا؟

Thursday, 10/11/2011, 12:00

2888 بینراوە






نوسینی ڕۆجه‌ر هایفیڵد سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری زانیاری نوێ
ڕۆژنامه‌ی ئیڤنینگ ستاندارد، له‌نده‌ن Evening Standard /11/20119


ئه‌م پارچه‌ ئه‌ستێره‌ وا ئه‌مرۆ له‌ نزیکه‌ی کاتژمێر 23:28 ده‌قیقه‌دا به‌کاتی له‌نده‌ن، له‌ خرۆله‌ی زه‌وی نیزیک ده‌بێته‌وه‌، قه‌باره‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی که‌شتی یه‌کی گه‌وره‌ی فڕۆکه‌ هه‌ڵگره‌، یا ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ش ساحه‌ی فوتبۆل بنێیت به‌یه‌که‌وه‌، له‌ شێوه‌ی تارمایی یه‌کدایه‌ و له‌ خه‌ڵوز ڕه‌شتره‌ و به‌ره‌و ئێمه‌ به‌ڕێوه‌یه‌. ده‌زگای فه‌زایی ناسای ئه‌مریکی ئه‌م پارچه‌ ئه‌ستێره‌ی ناوناوه‌  2005 YU55
که‌ ناسا چاوه‌ڕوانی ده‌کا به‌لای زه‌ویدا تێپه‌ڕێ، بۆ زۆر خه‌لک ئه‌م پارچه‌ به‌رده‌ که‌ پانتایی چوارسه‌د مه‌تره‌ ترس و موچوڕکه‌ دێنێ به‌ له‌شیانا ، وه‌ک چۆن له‌ کۆنا به‌ر له‌ پێشکه‌وتنی زانیاریدا که‌ باسی کاره‌سات و پێش بینی نه‌گبه‌تی ده‌کرا له‌ باسی تۆپه‌ڵه‌ ئاگر وئه‌ستێره‌کشانی گه‌وره‌ وه‌ک نیشانه‌ی پێش بینی کاره‌ساتی خراپ که‌ 'میتیرۆیدی' ئه‌ستێره‌کشانی مه‌زن رووی ده‌دا.
ده‌بێ سوپاسی پێش که‌وتنی زانیاری بکه‌ین که‌ ئێستا ده‌زانین که‌ له‌ ناوچوونی داینه‌سۆر که‌ هۆکه‌ی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی پارچه‌ به‌ردێک که‌ پانتایی ده‌ کیلۆمه‌تر بوو 65 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رویدا که‌ دای به‌ وولاتی مه‌کسیک دا که‌ هه‌موو زه‌وی ڕاته‌کان و به‌ تۆز و دوکه‌ڵ هه‌موو جیهانی زه‌وی تاریک کرد، بوو به‌ هۆی دروست بوونی وه‌رزی زستان له‌ هه‌موو جیهانا، به‌لام بۆ زانیاری ئه‌م پارچه‌ به‌رده‌ی ئه‌م جاره‌ ئه‌و رووداوه‌مان ده‌خاته‌وه‌ یاد؟ ئێستا به‌هۆی زانیاری نوێوه‌ ده‌زانین که‌ رۆژی 160 ته‌ن وورده‌ به‌ردی ئه‌ستێره‌کان ده‌ڕژێته‌ سه‌ر زه‌وی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئه‌ستێره‌کانه‌وه‌، زۆربه‌ی ئه‌م پارچه‌ به‌ردانه‌ له‌ فه‌زایه‌کی زۆر مه‌زنه‌وه‌ دێن بۆمان که‌ له‌ هه‌وری تۆزو غازه‌وه‌ دروست ده‌بن و ده‌بارێن به‌سه‌رمانا، هه‌رله‌مانه‌وه‌ بوو که‌ زه‌وی کۆمه‌له‌ی ئه‌ستێره‌کانی سۆلار دروست بوون که‌ زه‌وی و مانگ و ڕۆژ و مه‌ریخ هه‌ندێکی تر ئه م کۆمه‌له‌ ئه‌ستیڕه‌یان پێک هێنا‌ چوار هه‌زارو پێنج سه‌د ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. وه‌ک له‌ زانیاری نوێدا ده‌ڵێت ئاوا هه‌موو ئه‌ستێراکان و کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌کان و زه‌وی و مانگ دروست بوون.
ئه‌مڕۆ ده‌زگای فه‌زایی ناسای ئه‌مریکی به‌رده‌وام چاودێری هاتووچۆ و هاتن و نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌م پارچه‌ ئه‌ستێرانه‌ ده‌کا که‌ هه‌ندێ جار نزیک ده‌بنه‌وه‌ له‌ زه‌وی ئێمه‌ به‌هۆی - ' پرۆژه‌ی پرۆگرامی چاودێریکردنی هه‌ر شتێک له‌ فه‌زاوه‌و نزیک بوونه‌وه یان له‌ زه‌وی.'
بۆ گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و پارچه‌ ئه‌ستێرانه‌داو پارێزگاری خڕۆله‌ی زه‌ی چاودێری کردن به‌رده‌وامه‌، هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌که‌ بۆ ناسا هاتن و به‌ڕێوه‌ بوونی ئه‌م پارچه‌ به‌رده‌ گه‌وره‌یه‌ وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌یان بینی، به‌لام ئێستا له‌سه‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری دا بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ مه‌ترسی هاتنی پارچه‌ ئه‌ستیره‌ی گه‌وره‌ نی یه‌ بۆ سه‌د ساڵی داهاتوو، هه‌روه‌ها ده‌لێت نزیکترین پارچه‌ ئه‌ستێره‌ هه‌تا ئێستا له‌ دووری دوسه‌د هه‌زار میله‌وه‌ له‌ زه‌وی یه‌وه‌ تێپه‌ڕیوه‌‌، ئه‌م ماوه‌یه‌ به‌ چه‌ند ده‌هه‌زار میلێک که‌متره‌ له‌ مه‌سافه‌ی نێوان مانگ و زه‌وی دا، ده‌ڵێن نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌م پارچه‌ ئه‌ستێرانه‌ کارناکه‌نه‌ سه‌ر ڕاده‌ی جازیبه‌ی نزیک بوونه‌وه‌یان له‌زه‌وی، هه‌تا کارناکه‌نه‌ سه‌رچوونه‌ یه‌کو کشانی ده‌ریاکان یا نابنه‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌و و ڕووداوی تیوتۆنیکی زه‌وی "تسونامی"
به‌لام تێپه‌ڕینی ئه‌م پارچه‌ به‌رده‌ مه‌زنانه‌ سه‌رنجی زۆر له‌ زانیاری فه‌زایی و 'ئه‌سترۆنۆمه‌ر' ڕاده‌کێشێ و به‌ خۆشی یه‌وه‌ ئاماده‌ن وچاوه‌ڕێن وه‌ک فرسه‌تێکی ئاڵتوونی بۆ بینینی ئه‌م پارچه‌ ئه‌ستێرانه‌ به‌ تێلێسکۆبی تایبه‌ت بۆ سه‌یرکردنیان. له‌ ڕوداوێکی له‌م جۆره‌‌دا که‌ له‌ ساڵی 1976 دا ڕوویدا فه‌زایی یه‌کان پێ یان نه‌زانی بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن بۆ سه‌یرکردنیان. چاوه‌ڕوان ده‌کرێ جاری داهاتوو بۆ روودانی له‌م جۆره‌ و به‌م مه‌زنی یه‌ له‌ ساڵی 2028 دا ڕووده‌دا. له‌وانه‌یه‌ خه‌لکی فه‌زایی که‌م شاره‌زا بتوانن به‌ هۆی تێلێسکۆبی شه‌ش ئینجی یا گه‌وره‌تر ئه‌م پارچه‌ ئه‌ستێره‌ ببینن، به‌لام زانیاری فه‌زایی به‌ به‌کارهێانی تیشکی زه‌بزه‌به‌ی ئه‌لکترۆنی و ئاریه‌ڵی گۆلدستۆن و ئارسیبۆ که‌ ئه‌م پارچه‌ ئه‌ستێره‌ ببینن که‌ شه‌پۆله‌کان ده‌گه‌نه‌ ئه‌و به‌رده‌و به‌ وێنه‌وه‌ که‌ به‌ڕوونی وێنه‌کان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی قه‌باره‌و شێوه‌ ودیمه‌نی سه‌رڕووی ئه‌م پارچه‌ به‌رده‌ ئه‌ستێره‌یه‌.
نیڵدز، زانیار له‌بواری فه‌زاو ئه‌ستررۆیدا ده‌ڵێت : ڕێکه‌وتی کوشتنی مرۆڤ به‌ کاره‌ساتی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی پارچه‌ ئه‌ستێره‌ به‌ نیسبه‌تی یه‌ک له‌ شه‌ش سه‌د هه‌زاره‌ 600000/1‌ ئه‌وه‌ چه‌ندین ساله‌ چاودێری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کان و پارچه‌ ئه‌ستێره‌ده‌که‌ن به‌لام هه‌تا ئێستا هیچ مه‌ترسیان نه‌بینینی وه‌ به‌لام به‌رده‌وام چاودێری ده‌که‌ن، نه‌ک ‌ شتی وا رووبدا.
له‌به‌رئه‌وه‌ سوپاس بۆ زانیاری نوێ و ڕه‌نجدانی زانیارانی نوێ که‌ ژیانیان به‌کارکردن و خوێندنه‌وه‌ وشه‌ونخوونی و هه‌ولدان به‌سه‌رده‌به‌ن بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بیر له‌ به‌تاڵی و دۆمینه‌و تاوڵه‌و گه‌نده‌ڵی ناکه‌نه‌وه و هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵدانان بۆ به‌خته‌وه‌رکردن و خۆش گوزه‌رانی ژیانی خوشه‌ویستان و نه‌وه‌کانی داهاتوویان.‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە