کۆسرەت رەسوڵ کاتی خۆی داوای لە مەسعود بارزانی کردبوو، ئەگەر مرد، ئاگاداری ماڵ و منداڵەکانی بێت

Wednesday, 07/01/2015, 12:00

2452 بینراوە


سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان- سلێمانی لقی چوار نهێنییەکی بۆ پەیامنێری کوردستانپۆست ئاشکراکرد، کە ئەو کاتەی بڕیاڕ بوو کۆسرەت رەسوڵ بە مەبەستی نەشتەرگەری بۆ ئەمەریکا بچێت، چۆتە لای مەسعود بارزانیی و پێی وتووە، بۆ کارێکی گرنگ هاتوومەتە لات و پێویستم بە یارمەتی جەنابتان هەیە!
مەسعود بارزانیش وای زانیوە مەبەستی لە داواکاردنی پارەیە! لە وەڵامدا کۆسرەت رەسوڵ وتوویەتی، کە نەخێر پێویستم بە پارە نییە! بەڵکو بۆ ئەوە هاتووم، دەترسم لەم سەفەری ئەمەریکادا و لە ژێر نەشتەرگرییەکەدا دەرنەچم و نەگەڕێمەوە، بۆ ئەوە هاتوومەتە لات، کە لە تۆ زیاتر متمانەم بە کەسی تر نییە، دەبێت شەرەفی ماڵ و منداڵ و خێزانەکەم بپارێزیت.
مەسعود بارزانیش داوای چاکبوونەوەی بۆ کردووە و وتویەتی: چیم لە توانادا بێت بۆتانی دەکەم.
پەیامنێرمان لە کۆتایی ناردنی ئەم هەواڵەدا دەڵێت: جێگای سەرسوڕمانە کەسێکی وەک کۆسرەت رەسوڵ داواکارییەکی ئاوای لە مەسعود بارزانی کردبێت! لە کاتێکدا لە هەموو ژیانییدا مەسعود بارزانی بە تەنگ پاراستنی شەرەف و کەرامەتی گەلی کورددا نەهاتووە،  وەکو لە رووداوەکانی شەنگالیشدا دەردەکەوێت، ئەو وەکو سەرۆکی هەرێم نەیتوانیوە پارێزگاری لە شەرەفی ژن و کچانی شەنگال بکات، تا ئیستاش، بە رەسمی نەیتوانی بە دواداچوون لەسەر ئەو ژن و کچانە بکات، و هەوڵی هێناوەیان بدات و بە پارە بیانکڕێتەوە کە پاش راکردنیان لە شەنگال، شەرەفی بەشێک لە گەلی کوردی خستە بەردەستی داعش، چۆن کۆسرەت رەسوڵ لە رابردوودا شەرەفی خاو خێزانی خۆی داوەتە دەست کەسێکی خائین و خۆفرۆشی وەک مەسعود بارزانی، وا رووداوەکانی ئەم دواییە، ئەوەیان سەلماند، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەی کە لێی تێنەگەیشتووە، چۆن دەتوانرێت لێی داوابکرێت و بۆ خەڵکی دیکەی دەستەبەر بکات!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە