تكایە لەیلا زانا نا!

Tuesday, 22/09/2009, 12:00

1809 بینراوە


دیارە لەیلا زانا هەرچی ڕاگەیاندنی كوردی و وڵاتانی داگیر كەر هەیە لە دژی بكەونە كار ناتوانن ناشرینی بكەن,بۆیە پێویستی بە ناساندن و داكۆكیكردنی من نییە,بارتەقای هەموو سەركردەكانی كورد جەماوەری هەیە,بۆیە ترس لەوێوە نییە بە نوسینێك ناشرین بێت,كوردستان پۆستیش قازانج ناكات ئەم ئاقارە بگرێت,ئەوەی من دەمەوێت تەنها ڕاست كردنەوەی چەند زانیاریەكی هەڵەیە.
سمینارەكەی خاتوو لەیلا لە شاری دبَڵفت زیاتر لە 300 كەس ئامادە بوو,ئەو پێشوازییەی لەو كرا هیچ سەركردەیەكی كورد بەخۆیەوە نەك نەبینووە تا ماویشە هەر ئەبێت خەوی پێوە بینێت,لە دنیای ناشرینی سیاسییەكاندا ژن و مناڵ,گەورە و بچووك لە ڕیزا وەستابوون تا وێنەیەكی یادگاری لەگەڵ بگرن,ئەویش ئەوەندە میهرەبان بوو بەرامبەر بەو خەڵكە هەموو سەرسام بوون لە ئاست بەرخوردی.
هەرچەندە كاك ئارام ئەحمەد عەلی لەو سمینارە نەبوو,هەر لە خۆیەوە كۆمەڵێك تۆمەتی بۆ دەهۆنێتەوە گوایە ستایشی بارزانی كردووە,تەواوی سمینارەكەی وێنە گرتراوە,بەیەك وشەش ستایشی هیچ كەس و لایەنێكی نەكردووە,هەرچەندە پارتی و گۆڕان ویستیان بەرەو ئەو ئاراستەی بەرن,وەلێ ئەو ژیرانە وەڵامی دایەوە,ئەگەر وەڵامەكەی بە دڵی كاك ئارام و برادەرانی نەبووە,ئەوا با جارێك سەرەتا ڕەخنە لە لایەنەكانیان بگرن كە هەڵوێستی ڕون و ئاشكرا دەرببڕن لە ئاست ئەوان,ئەوجا گازندە لەو بكەن كە پشتیوانی نەكردوون.
ئەو لە ناو ئەرگەنەكۆن و میتەوە قسەی خۆی دەكات,بۆیە پێویستی بەوە نیە لە ئەوروپاوە دروشم دابەش بكات,لە زیندانا كە كورد بون مردنی لەسەر بوو پەیامی خۆی بە فیدا كردنی گەنجێتی خۆی گەیاند,لە كۆتایدا دەڵێم خاتوو لەیلا زانا بە ئەندازەیی بەرزی بزووتنەوەكەی بەرزە,تكایە لێرە ستۆپ بكەن.
بۆ بینینی بابەتەكەی بەڕێز ئارام ئەحمەد عەلی:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ac134099


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە