کورته‌یه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له پلینۆمه‌که‌ی یه‌کێتی دا
Sunday, 27/12/2009, 12:00
1513 بینراوە
من وه‌ک که‌سێکی پێشمه‌رگه و پارتیزانی دوا ئه‌نفال چه‌ند ورده‌کاریه‌ک له‌سه‌ر حکومکردن و کوشتن و بڕینی ئه‌وسای یه‌کێتی به پێی زانیاری خۆم باسی لێده‌که‌م که‌له ڕۆژگاری خه‌باتم دا بینیومه‌و زانیومه ،من لێره‌دا پاکانه بۆ به‌ڕێز (کاک نه‌وشیروان) ناکه‌م له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که (جه‌لال تاڵه‌بانی)خستوییه‌تیه ئه‌ستۆی ئه‌و له ڕاپۆرته‌که‌یدا له پلینیۆمدا ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا مێژووی سیاسی خۆی سه‌لماندویه‌تی که که‌سێکی دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌که بۆ میلله‌ته‌که‌ی ئه‌و ده‌توانێت به‌بێ ئیمکانات و کلک هه‌ڵوه‌شاندن بۆ بێگانه ڕکابه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه‌ی ئێستا بکات وه له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا ،ئه‌وه‌ش بۆ راستی ئه‌و قسه‌ی سه‌ره‌وه‌مه بۆ مێژووی سیاسه‌ت مه‌دارێکی وا:-
یه‌که‌م/ له‌ساڵی (1968 و 1969)دا که‌هێزه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌فیتی ئه‌وسای ڕژێمی عێراق که مۆڵگاکانی له‌به‌کره‌جۆ بوو هجومیان کرده سه‌ر ناوچه‌ی سورداش بۆسه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان که ئه‌وسا به‌هێزی جه‌لالییه‌کانیان ده‌وت (کۆڵوانه سور) خۆ نه‌وشیروان مسته‌فا جێگری نه‌بوو به‌ده‌یان مه‌یت ئێستاش له‌شاخه‌کانی هه‌لاج و دابان و مه‌نتیقه‌ی سورداشه.
دووه‌م/جیابوونه‌وه‌ی حیزبی سۆسیالیست به‌کوشت دانی (دکتۆرخالید) بوو که ئه‌وسای مه‌ترسیت له ئه‌وان هه‌بوو جێگات پێ لێژ بکه‌ن ،من له ده‌می (ڕه‌سوڵ مه‌مه‌ند)م بیستووه که به‌ناوچه‌کاندا ساڵی هه‌شتا جه‌وله‌ی ده‌کرد که ئه‌وسای سکرتێری حیزبی سۆسیالیست بوو .ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه جیابووینه‌وه (جه‌لال تاڵه‌بانی)ده‌یه‌وێت به‌و مێژووه پیسه‌ی خۆی خۆی بکات به ماممان و ده‌م سپیمان له‌به‌رئه‌وه من خۆم به مامی خۆم ده‌زانم ومێژووی خۆم له مێژووی ئه‌و به پاکتر ده‌زانم.
سێیه‌م/ کوشتنه‌کانی ناو شاری سلێمانی من ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم (عه‌بدولی حه‌مه سوران)که کۆنه ئامر به‌تالۆنێکی شۆڕشی ئه‌یلول بوو (جه‌لال تاڵه‌بانی) ئه‌مری کرد که له سلێمانی دا بکوژرێ و کوشتنه‌که‌شی به‌ده‌ستی ناو(ع) چه‌ند که‌سێکی (ع) له‌نزیک جه‌لال تاڵه‌بانی پێشمه‌رگه بوو ئه‌وسا ئه‌و که‌سه‌ی که (عه‌بدولی حه‌مه سورانی)کوشت ساڵی (1983) که‌شف بوو ڕایکرده ده‌ره‌وه (جه‌لال تاڵه‌بانی)یه‌کسه‌ر ناردی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات که ئێستا ئه‌و که‌سه له وڵاتی سوید ده‌ژی ، ئه‌مه کورته‌یه‌ک له‌و کوشتنانه‌ی ناو شاربوو که(جه‌لال تاڵه‌بانی) ده‌ڵێت من ئاگام لێ نه‌بووه .
چواره‌م/ (جه‌لال تاڵه‌بانی) باسی دوا ئه‌نفالی کردووه له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕیندا ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ر له شاخیش نه‌بووبێ له‌و باشتر زانیاری چاکتری له‌سه‌ر دروستکردنی مه‌فره‌زه بچوکه‌کانی دوا ئه‌نفال و هه‌ڵسوڕێنه‌ری ڕاپه‌ڕین باشتر ده‌زانی کێ بوو ئه‌ویش به قیاده‌ی کاک نه‌وشیروان بوو من یه‌ک نموونه‌ی بچووک بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌هێنمه‌وه ئێستا چه‌ندین برازا‌و ئامۆزای بۆ پاره خواردن و گه‌نده‌ڵی لێی کۆبوونه‌ته‌وه ،کۆسره‌تیش ئێستا به هه‌زاران گه‌نده‌ڵ له دوایه‌وه ده‌ڕوات . بۆ دوا ئه‌نفال هیچ که‌سێکیان نه‌بوو له‌شاخدا بمێنێته‌وه یان له‌کاتی پێش ڕاپه‌ڕین خۆ بگه‌یه‌نه ناو شاره‌کان و جه‌ماوه‌ر ساز بده‌ن بۆ ڕاپه‌ڕین ، به‌ڵام من بۆ مێژوو ده‌یڵێم (کاک نه‌وشیروان) ئامۆزاکه‌ی خۆی به جیازێکی ڕاکاڵه‌وه له‌ڕێی مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کانه‌وه به‌چه‌ند مانگ گه‌یانده‌وه ناو شاری سلێمانی بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی به‌ستنه‌وه به‌شاخ و شاره‌وه که ئه‌مه‌ش ده‌ورێکی زۆر گه‌وره‌و به‌رچاوی هه‌بوو له‌ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا له‌ناو شاریش چه‌ندین خوشکه‌زاو که‌سه نزیکه‌کانی (نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌ناو ڕێکخستنه نهێنیه‌کانی شاردا کاریان ده‌کرد و که‌سی چالاک و دیار بوون له ناو شاری سلێمانیدا ،به‌ڵام ئێستا هیچیان به‌ڕوعبێکی (شێخ لاوری) برازای جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ناو شاری سلێمانیدا نه‌ناسراون ،ده‌بێت ئێمه چاوێک به‌و که‌سانه‌دا بخشێنین که ئێستا له‌چوارده‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا کۆبوونه‌وه ،کام جه‌ماوه‌ره‌یان دڵسۆزی میلله‌ته‌که‌ن ؟ پێم وایه میلله‌ت بۆخۆی زۆرباش ده‌زانێت ،هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه ڕۆشنبیرو خه‌باتگێڕو دڵسۆزانه له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبوونه‌وه که ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش تا ئێستا (نه‌وشیروان مسته‌فا) سه‌رپه‌رشتی ده‌کات . من نامه‌وێ له‌وه زیاتر بچمه ورده‌کاریه‌وه ئه‌و دێڕه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و ڕاپۆرته سه‌رلێشێواویه‌یه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست