دەقى چاوپێكەوتنى زانا ڕۆستایى ئەندامى پەرلەمانى كوردستان)

Tuesday, 18/08/2009, 12:00

2399 بینراوە


داهێنان: بۆ پەرلەمانى كوردستان نەیتوانیووە بە ئەركى ڕاستەقینەى خۆهەستێت؟؟ |
-:ئەگەر ئێمە ئەركەكانى پەرلەمانى كوردستان بێنینە بەرچاوى خۆمان سێ ئەركى سەرەكیە ئەركى یەكەمیا یاسادانانەكە من پێم وایە تا ئەندازەیەكى زۆر سەركەوتوو بووە لە بەجێهێنانى ئەو ئەركە لەم خولەى  پەرلەمان زیاتر لە80 یاسا دەرچووە كە پەیوەندن بە ژیانى هاوڵاتیان یان بۆ دامو دەزگاكان گرنگ بووە  بۆیە من پێم وایە لە دانانى یاسدا سەركەوتو بوەو زۆرترین یاساى دەركردووە..بەڵام ئەركى دووەمى پەرلەمان كە چاودێرى كردنى حوكمەت و لێپرسینەوەیەتى منیش لەو باوەڕەدام نەیتوانیوە ئەم ئەركە جێ بەجێ بكات وەك پێویست.!هۆیەكەشى بە بۆچونى من دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى كە دەسەڵاتى سیاسى نەیانویستوە پەرلەمانێكى كارا بێت.!خەڵكى بەهێزتر لە وەزیرەكانى تێدا بێتوە قۆناغى گواستنەوەش لە دواى یەكگرتنەوەى دوو ئیدارەیى قۆناغێكى زۆر هەستیار بوو لە پەیوەندى نێوان پارتى و یەكێتیدا بۆ نمونە ئەگەر وەزیرێك بانگ بكرایە پەرلەمانئەندامى حزبى وەزیرەكە واى هەست دەكرد ئەندامانى حزبى ئەولا تر دەیەوێت وەزیرەكەى ئەو حزبەى ئەو بشكێنێتب بۆیە بە حساسیەتەو ە سەیر دەكراو نەدەكراو نەدەكرا وەزیر بانگ بكرێتە پەرلەمان..!!
ئەركى سێیەمیشى بوجەیە .ڕاستە هەوڵێكى جدى زۆر درا ئەندامانى پەرلەمان پرسیارى  ئازایانەیان دەوروژاند بەڵام لە ئەنجامدا بوجەیەكى ناشفاف و نادادگەرو ناڕۆشن پەسەنددەكراو تێدەپەڕى.!!كەواتە لە دوو ئەركدا پەرلەمانى كوردستان سەركەوتو نەبووە!!
+داهێنان:باست لەسەركەوتویى پەرلەمانى كوردستان كرد لە بەجێ هێنانى دانانى یاسابەڵام پەرلەمانێكى بێ دەستور چۆن دەتوانێت یاسا دەربكات؟!!؟؟
_ :واقعى هەرێمى كوردستان وا بووە كە دەستورمان نەبووە بەڵام لە گەڵ ئوەشدا
پێویستمان بە دەركردنى یاسا هەبوو.!بەڵام بەرەى كوردستان كاتى خۆى یاساى
ژمارە یەكى دەركردبوو كە ببوە یاسایەكى دەستورى.! یاسایەك بوو سیستمە سیاسیە كەى  هەرێمى كوردستانى وێناكردبوو پاشان هێڵە گشتیەكانى ئەو سیستمەسیاسیەى دیارى كردبوو پاشان پەرلەمان كە دەستى بە دانیشتنەكانى كرد ئەم یاسایەى پەسەند كرد.! وە چەند جارێكیش هەموار كرا وە هەموو یاسایەكان كە لە خولى یەكەم و دووەمى پەرلەمان دەرچونپشتى بە یاساى ژمارە یەك دەبەست بە اعتبارى ئەوەى یاسایەكى دامەزرێنەرە(تأسیسى)یەبەڵێ لەڕوى یاسایەوە یاساكانمان پشگیرى دەستورى یان نەبووە.!بۆیە دەكرێت یاسا ناسان ڕەخنەى لێبگرن بڵێن لەڕوى یاساییەوە تاچەند ئەم یاسایانە شایەنى ئەوەن كاریان پێبكرێت بەڵام لە بەر ئەحكامى زەروریەت و ناچرى دەكرێت پاساوییان بۆ بهێنینەوە..بەڵا م ئێستا
كە دەستور دوا كەوتووە كە دەبوایە پێش عیراق هەمانبوایە تاچیتر یاساكانمان پشتیان
نەبەستایە بە یاساى ژمارە یەك..!!
داهێنان:ئەگەر یاسای ژمارە 1 سیفەتى دەستورى هەبێت ئەوا پەرلەمان چۆن دەتوانێت
ئە یاسایە هەمواربكات بێ گەڕانەوە بۆ ڕیفراندۆمى دەستور..!!؟؟
+داهێنان:دەكرێت پاش 18ساڵ ئێمە پاساو بە واقعى هەرێمى كوردستان بهێنینەوە تا بڵێین یاساكانمان(قوەى الزامى)هەیە؟؟
_واتە ئەگەر تا ئێستائەو پاساوە قبوڵ كرابێت لەڕاستیدا لە دوو سێ ساڵى ڕابردوو یان داهاتووچیتر ئەو پاساوە قبوڵ نیە. بۆیە كەمتەرخەمى هەبوە لە اقراركردنى دەستورى هەرێمى كوردستان لە خولى یەكەمەوە لەساڵى 2002 پڕۆژەكە حازر كرابوو بۆ دەنگدانبەڵام لەدواى2003كە ڕژێم ڕوخا عیراق پێویستى دەستورێكى نوێ هەبوو دەگونجێت پاساوێك هەبێت هەرچەند ئەگەلر لەپێش 2005 پێش پەسەندكردنى دەستورى عیراقى دەستورمان هەبوایە ئەوا عیراق ناچر دەبوو بە اقراركردن لەسەر دەستورەكەى ئێمە..!وە خۆى بگونجینیت  لەگەڵ دەستورى ئێمە بۆیە لە دواى2005وە نەدەبوایە دەستور هێندە دوابكەوتایە.!تاگومان بكەوێتە سەر هێزوو شرعیەتى یاساكانمان..!!
بۆیە ناكرێت بوترێیاساكانمان شرعیەت و هێزى یاسایى نیە بەتایبەت لە دواى 2005 چونكە لەدانانى یاساكان ڕەچاوى دەستورى عیراقیمان كردووە..!هیچ یاسایەكمان دژى دانەنا چونكە ئێستا وەك بەشێك لە عیراق پێویستە پابپند بین بەدەستورى عیراق..
+داهێنان:لەپێش2003 لایەنى كوردى بانگەشەى ئەوەى دەكرد كە دوو پڕۆژە یاساى ئامادە كردووە یەك بۆ عیراق و ئەوەى تر بۆ كوردستان..!!بەلام هیچیان جێبەجێ نەكراو وەعیراقیش پێش ئێمە بووە خاوەن دەستور ئایا ئەمە دەگەڕێتەوە بۆچى؟؟وە ئەو پڕۆژە دەستورانە چیان لێ بەسەرهات؟؟
-:ڕاستە پێش دەستورى عیراق پرۆژەى دەستورى كوردستان ئامادەبوو.!بەڵام ئەوان ڕاستیەكەى گورج وگۆلتر بون سەرەڕاى ئە هەموو ڕا جیاوازە هەیە باشتر توانیان بگەنە قۆناغى دەستورى ئێمە كە كەمتر ئەوكێشانەمان هەیەوە دەمانتوانى زوتر بگەینە قۆناغى دەستورى بەڕاستى ململانێسیاسیەكان بە تایبەت نێوان یەكێتو پارتى زیانێكى زۆرى لە تەواوى پڕۆسە سیاسیەكەمە مانى دازیانێكى زۆرى لەپڕۆسە سیاسیەكەمانى دازیانێكى زۆرى لەبوارى نیشتمانى و كۆمەڵایەتیمانداهەتا 2003 میلەتى كورد وەك ستەم لێكراو سەیردەكرا سۆزى زۆربەى میللەتانى دونیایى لەگەڵدا بوو بەڵام لە دواى2003وێنەى میللەتى كوردیان گۆڕى لەجیهان بە هۆى هەڵویستى ناشرین و ڕەفتار ناشرین و بەهۆى هەڵویستى نامۆ بەهۆى ئەو وێنانەى كە لە ڕاگەیاندنەكانى خۆ یاندا نیشانى دەدەن ئێستا واى لێهاتووە ئێمەى كورد دۆستمان زۆر كەممە لە جیهان ئێستا خەڵك وا سەیرمان دەكات كە ئێمە دەمانەوێت مافى میللەتەكانى تر پێشێل بكەین لە كاتێكدا ئێمە ئێستا بۆ خۆمان نەبوینە هیچ.!ڕفتارو سیاسەتەكانى یەكێتىو پارنى چ لە بەرامبەر دەستور چ لە بەرامبەر ئازادكردنى عیراق زیانێكى زۆریان لە پڕۆژە نەتەوەییەكەماندا یەك لەوانە لەدەستورو مۆسساتى دەستورى گەیاند.نەئەتوانرا ئەم دەستورە ببێت؟؟ بۆ نەئەكرا؟ هەر جیاوازییە رەئى و بەرژەوەندیەكانى خودى یەكێتى و پارتى خۆیان بوون كە واى كردووە هەنگاوەكان زۆر بەسستى بڕوات و واى كردووە كە عیراق پێش ئێمە بكەوێتەوە لە پڕۆسەى دیموكراسى و
وە ڕۆژ بەڕۆژ پێش ئێمە بكەوێتەوە..!
داهێنان:كەواتە دەكرێت بوترێت لایەنى كوردى لە دواى پڕۆسەى ئازادى عیراقەوە هێندەى خەریك بون بە ناوبژیوانى سوننەو شیعە یەك خستنەوەى نێو ماڵى عیراقى نێو ماڵى كوردیان فەرامۆش كردبوو ئەمەش بوە هۆى دواخستنى دەستور؟؟؟
_:بەڵێ خۆ ئاشكرایە لە هەرێمى كوردستان ئەگەر بەرژەوەندیەكى باڵاى میللەت هەبێت وەبەرژەندیەكى بچوكى حزبى هەبێت وەبەرژەندیەكى بچوكترى تاكە كەس هەبێت خۆى لۆژیك وایە بەرژەوەندى میللەت پێش بخرێت چونكە هەڕەمەكە وایە بەڵام بەداخەوە وەك هەموو شت لە كوردستان ئاوەژوو بۆتەوە لەهەرێمى كوردستان بەرژەندى تاك لەپێش هەموو شت بوە پاشانبەرژەندى حزب پاشان بەرژەوەندى باڵاى میللیەت هاتووە.ئەگگەر بەرژەندیە گشتیەكان ڕەچاوبكرانایە بۆ دەبێت تائێستا دوو ئیدارە بەتەواوى یەكیان نەگرتبێتەوە..!!یان چ بەرژەوەندیەكى باڵاى نیشتمانى ڕێگرە لە بەردەم بونى دەستوردا.یا ژ بەرژوەندیەكى میللى ڕێگرە لەبونى دادپروەرى و تەبایى حزبەكان.!دیارە ڕێگرەكان بەرژەوەندى تاك یان حزبى بوە.مشغوڵ بونى هەردولا بۆ بەدەسكەوتى مادى حزبى تەسكى ئەوە زیان داوە لە زۆربەى پڕۆسە سیاسیەكەمان كركوك ئا بەو دەردە چو كە ئێستا هەیە نەماتوانى ماددەى 140 جێ بە جێ بكەین كە مەترسى ئەوە هەیە ڕیفراندۆم بكرێت ئایا دانیشتوانى كركوك ڕازى دەبن بێننەوە سەر هەرێمى كوردستان!؟ لەكاتێكدا دانیشتوان هەرێمەكە ناڕازین لە دەسەلاتدران.!هەر ئەو ململانێ یە واى كرد ئەو هەموو زیانە لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بكەین..وە وامان لێبێت ببینە معارزە و ڕۆژ بەڕۆژ داوامان لێبكەن هێزى پێشمەرگە دەربچێت لەو ناوچانە !ماملانێیەك كە نەمانتوانى قەزاى مخمور بخەینە وە سەر هولێر ململانێیەك نەمانتوانى قەزاى كۆیە كە ئیداریەن سەر بە هولێرە بەلاام لەسەردەمى دوو ئیدارەیى خرایە سەر سلێمانى تائێستاشى لە گەڵدا بێت لەدواى یەكگرتنەوەى هەردوو ئیدارە هەر سەر بە سلێمانیە..ئەمەش هەموى بەرژەوەندى باڵاى حزبە وتاكە.
داهێنان:سەبارەت بەو پێشێلكاریانەى كە لەدام و دەزگا حوكمیەكان دەكرێت لەلایەن هەردوو حزبى دەسەڵاتدارەوە بۆ بەحزبى كردن و دەست تێوەردانى حزبى بەتایبەت لە زانكۆكاندا بۆ پەرلەمان نەیتوانیوە هەڵوێستێكى ڕونى هەبێت و ڕێگربێت؟؟
_:ئێجا كارى حزبى بە تەنها لە زانكۆ نیە بەڵكو هەموو دام و دەزگاكانى گرتۆتەوە تەنانەت پەرلەمانیش خۆى مبتلاى كارى حزبیە و هەموو كایەكانى كۆمەڵگەى كوردەوارى گرتۆتەوە. پەرلەمانى كوردستان نەیتوانیبێت لەناو مۆسسەكەى خۆیدا كارى حزبى و كاریگەرى حزب كەم بكاتەوە كاریگەرى كەم بكاتەوە لەسەر بڕیارەكان چاوەڕێى چى لێدەكەیت كە بتوانێت لە مۆسسەیەكى پیرۆزىى پەروەردەو فێركردن و خوێندنى باڵا دەسەڵاتى حزب كەم بكاتەوە.لیژنەى پەروەردەو فێركردنى بالا لە پەرلەمانى كوردستان من دەستخۆشیان لێدەكەم هەوڵى جد یان داوە كارى باش بۆ زانكۆ بكەن بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا لە چەند ساڵى ڕابردوو زانكۆ كرایە ناوەندێكى حزبى تەنانەت پلەكانى خوێندنى باڵا ماجیسترو دكتۆرا تا دوو سالیش پێش ئێستا قۆرخ كرابوو لە لایەن حزبەوە كردنەوەى كۆلێژەكانى ئێواران بۆ بەرپرسەكانى خۆیان ڕەچاونەكردنى پلەى زانستى و پێوەرى زانستى واى كرد كە ئێمە ئێستا لە كوردستان ببینە خاوەن هەزار بڕوانامە كە شایستەى ئەوز بڕوانامانە نین.كە لە ئەنجامدا زیان دەگەیەنێتە كۆمەڵگا كە واتە پەرلەملن نە لە زانكۆ و نە غیرى زانكۆ نەیتوانى ڕۆڵى حزب كەم بكاتەوەو حزب بە تەواوى دەستى لە بەرۆكى دام و دەزگا حزبیەكان گیركردوە!
+داهێنان: ئێوە لە پەرلەمان چیتان كردووە بۆ ئەوەى پشوە ڕەسمیەكان دیارى بكەن تا لە نیوە شەودا ڕانەگەیەنرێت؟وە ئایا بەڕێزتان تا چەند ئەوە ئاگادارن كە لەلایەن دوو ڕێكخراوەكەى سەر بە هەردوو حزبى دەسەڵاتدار ڕۆژى یادى دامەزراندنى حزب و ڕێكخراوەكانیان دەوامى ڕەسمى زانكۆكان ڕادە گرن لەناو زانكۆكان دەیكەنە ئاهەنگ؟!!؟؟
-:چەندین جار هەوڵدراوە پڕۆژە یاسایەك ئامادە بكرێت بۆ پشووە ڕەسمیەكان لەبەر ئەوەى چەندین جاربۆنە حزبیەكان كراوەتە پشوى ڕەسمى وە زیانێكى زۆرى لە ئابورى و مۆسساتى هەرێم داوەنەمانتوانى ئەو پڕۆژە یاسایە ئامادە بكەین ئەویش لەبەر ڕێنەكەوتنى هەردو حزب لە دیارى كردنى پشووەكان لە لایەكى تر زۆر جار بۆن حزبى و ڕێكخراوەكان لەناو زانكۆكان كە بوەتە هۆى ڕاگرتنى دەوامى زانكۆكان و كۆبونەوە حزبیەكان بەتەواوى هەستمان پێكردووە ئەمە شتێكى نایاساییە.بەڵام كاتێك حزب خۆى سەرپرشتى خوێندكار بكات و خۆى دام و دەزگاكان بەڕێوە ببات و خۆى ڕاگربێت و خۆى مامۆستاش بێت. كێ هەیە لەو نێوانەدا ڕێگر بێت. هەربۆیە ئەم كارانەش بوەتە هۆى ئەوەى كاریگەرى هەبێت لەسەر تەواو نەكردنى منهج و دابەزینى ئاستى زانستى..
د ا هێنان/ئێوە هە وڵتا ن نەد ا وە وە زیرى خوێندنى بالا بانك بكە نە پە رلە مان تالێپلرسلینەوە ى لە گەڵ بكەن سەبارەت بەو پێشێلگاریانە یان هەوڵ بد ە ن یاداشتئ ناڕە زایئ دە ربكەن,
وە ڵام.لیژنەى تایبەت هەبوو لە پەرلەمان دیارە ئەوە پسپۆرى ئەوان بوو.بەڵام دیارە زۆربەى ئەندامەكانیان سەر بەو دوو حزبەن وە دڵنیام لەكوردستان مافى مرۆڤ و یاسا پێشیل دەكات جكە تە حزبى دەسەڵات كێ دەتوانێََ؟؟؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە