پاراستن له‌ ئینزاردایه‌ له‌ هه‌ولێر

Tuesday, 13/09/2011, 12:00

1220 بینراوە


لەكاتژمێر حەوتى ئێوارەوە تائەم چركەیە زۆربەى شوێنەكانى شارى هەولێر بە ئەندامانى پاراستن تەنراونەتەوە.وەكو  بازاڕى ئیسكان.كەتا نیو سعات بەر لەئێستا خۆم لەوێ بووم و دەیان كادیرى پاراستنم بینى بەجلى مەدەنیەوە دەمانچەیان پێ بوو بەڵام لەژێر چاكەت و قەمیسەكانیان شاردبوویانەوە.كەمن خۆم بەچاوى خۆم دەمانچەكانم بینى و بەحوكمى نزیكیمەوە لێیان دووسێ كەسیانم ناسى و كەمێكیش لەگەڵیان ڕاوەستام.ئەم خۆئامادەكردنەش لەبەر خۆسوتاندنى بەنازەو پارتى ترسى ئەوەى هەیە كە ئەم جارە لەهەولیر هەڵایەك دروست بێ.
ئەم ئێوارەیەش زۆربەى شوێنە كانى نێو بازاڕ پڕكرابوون لەپاراستن وەكو بن دیوارى قەڵات و پاركى نێو بازارو چایەخانەكان.
لەلایەكى تر بەزۆربەى مسئول لێژنەكانى قوتابیانیان ڕاگەیاندووە كە ئەگەر دەوامى خوێندنى كۆلێژ بوویەوە زۆر ئاگادار بن و هەر جوڵەیەكى نابەدڵى وان بینرا زوو ئاسایش و پاراستن ئاگادار بكەنەوە.ئەمەش لەبەر ئەوەى چەند ڕۆژێكى ماوە بۆ دەست پێكردنەوەى دەوامى كۆلێژەكان.
هاوڵاتیه‌ک له‌ هه‌ولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە