كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ بەرهەم ساڵح خەریكى كۆكردنەوەى پشتیوانین

Friday, 30/10/2009, 12:00

1472 بینراوە


تایبەت بە كوردستانپۆست
رۆژنامەنووسێك تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، كە لە لایەن كۆسرەت رەسوڵەوە بانگكراوە و بەڵێنى كۆمەڵێ ئیمتیازى پێدراوە تا لە بەرامبەردا بەرگرى لە كابینەكەى بەرهەم ساڵح بكات.
ئەو رۆژنامەنووسە تایبەت بە پەیامنێرى كوردستانپۆست رایگەیاند، كە كۆسرەت رەسوڵ چەند رۆژێ لەمەوبەر بانگى چەند رۆژنامەنووسێكى كردووە، بەڵێنى هاوكارى پێداون، كە لە بەرامبەردا بەرگرى لە كابینەكەى بەرهەم ساڵح بكەن، هاوكات سەرچاوەكە ئەوەشى نەشاردەوە كۆسرەت رەسوڵ ئەوەشى بۆ رۆژنامەنووسان ئاشكرا كردووە، كە ماوەیەكى تر دەگەڕێتەوە شارى هەولێر و لەوێ دەست بە چالاكى و كارەكانى دەكات، هەروەها ناوبراو ئەوەشى وتووە بەرهەم ساڵح لە قسەى من دەرناچێت ئێوەى رۆژنامەنووسانى ئازاد چیتان پێویست بێت من لە رێى بەرهەم ساڵحەوە بۆتان دەكەم.
ئەوەى كە ماوە بڵێین كۆسرەت رەسوڵ لە ناو شارى هەولێر وردە وردە سەنگى لە دەست دەدات، ئەوەش بەو پێەى كە كۆسرەت وەفاى بۆ نەوشیروان مستەفا نەبوو، كە ئەو بووە هۆى دروستبوونى ئیدى وەفاى بۆ كێ دەبێت؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە