سەرۆك مناڵەكەى لەسەرما مرد

Monday, 30/01/2012, 12:00

1355 بینراوە




سەرۆك تا دوا هەناسە هەوڵى دا مناڵەكەى نەمرێ ،جلەكانى خۆى داناو كردى بە ئاگرێك بۆ ڕۆڵكەى بەڵام نەكرا،سەرۆك نەیهێشت یەك لیتر نەوت لەم ووڵاتە بڕواتە دەرەوە تا رۆڵەكانى گەرم نەبونەوە ، نەیهێشت یەك دینار لە گیرفانى وەزیرى دارایدا بمێنێ، خەرجى كرد تا رۆڵەكانى ئەم وڵاتە لە برسى و سەرما نەمرن، سەرۆك دەسەڵاتى نەما هەرچى پارەى بانكەكانى ئەورپا هەبوو هەمووى هێنایە بۆ جگەر گۆشەكانى ئەم وڵاتەى سەرف كرد، تا لەسەرمانە نەمرن بەڵام چى بكات دواجار هەر مناڵەكەى سەرۆك مرد.
خۆزگە ئەم دێرانەى سەرەوە خەون و خەیاڵ نەدەبوون و ئەهاتنە دى، بەڵام لە وڵاتێكدا كە ژێر زەویەكەى پڕە لە نەوت و سەر زەویەكەى پڕە لە پارە مناڵیكى بچوكى چەمچەماڵى پاشماوەى ئەنفال لە ژێر لەرزى بەتانیەكى شڕدا لەسەرما مرد.
تاكەى مناڵى بەرپرسانى ئەم وڵاتە لە ژێر رەحمەتى سپلیت و پێخەفى گەرما بژین بەڵام مناڵیكى هەژارى ئەم وڵاتە لە ناو كەلاوەیەكدا پارەى گاڵۆنیك نەوتى نەبى خۆى پێ گەرم بكاتەوە و لە سەرما مرد.
دە بەرپرسانى ئەم وڵاتە ویژدانتان بجوڵێنن ویژدان چى گەورە ترە لە مردنى مناڵیكى بیتاوان كە نازانى (ا.ب) چیە كە نازانى لە سۆماڵ لە دایك بووە یان لە كوردستان . تاكەى نەوتى ئەم وڵاتە لە ئێران و بەندەر عەباس ئاوا بێ و ڕۆڵەكانى ئەم وڵاتە لەسەرما ڕەق ببنەوە، تاكەى پارەى ئەم وڵاتە تەخشان و پەخشانى پێ بكرى و هەزاران ڕۆڵە لە سەرما هەڵ بلەرزن ، تاكەى مناڵى بەرپرسانى ئەم وڵاتە بە مۆنیكاو چوار حیمایەوە ببرێت بۆ قوتابخانە و مامۆستایى تایبەتى هەبێت ،بەڵام مناڵیكى كەس و كارى ئەنفا چەمچەماڵ پارەى زۆپایەك و دوو دەبە نەتى نەبى خۆى بێ گەرم بكاتەوە و لەسەرما مرد.



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە