مەلود ئافەند دۆزرایەوە

Monday, 30/07/2012, 12:00

2044 بینراوە


پێش دەستگیرکردنی مەلود ئافەند، سەرنوسەری گۆڤاری کورد ئیسرائیل، ئێران دەیان جار سکاڵای خۆی گەیاندە دەسەڵاتدارانی جەلالی و مەلایی، کە موسادی ئیسرائیلی، بە کوردستاندا بڵاوبونەتەوە و ئەو کارەش مەترسییە بۆ سەر سوریا و ئێران.

http://www.google.se/search

لێرەدا ئەوە دەرکەوێت، کە خودی ئیتلاعاتی ئێرانی سەر بە مەلاکانی ئێرانیش لە کوردستاندا تەراتێن دەکەن، بە ئاشکرا، تیرۆری زیاتر ٨٠٠ پێشمەرگە و دۆستی ئۆپۆسیسێۆنی خۆرهەڵاتی کوردستان بەڵگەن. هەروەها ئەوەش بەیان دەکات و هەواڵی تەراتێنی ئیتلاعات لە کوردستاندا پشتڕاست دەکاتەوە، ئەگینا، ئیتلاعات چوزانێت کە موساد لە کوردستاندایە؟

ئێستا وەزیری ئیتلاعاتی ئاخوندەکانی ئێران بە فەرمی ئەوە ڕادەگەیەنن، کە مەولود ئافەند، لای ئەوان دەست بەسەرە، هەرچەند بە فەرمی ناوی ناهێنن، بەڵام ئاخوندەکانی ئێران ئەڵێن کە دوای شەش مانگ چاودێری وورد، لە یەکێک لە ووڵاتانی دروسێمان، ئەو کەسەمان دەسگیرکردوە، کە بەرپرسە لە تیرۆرکردنی زانا ناوکیەکانی ئێران. پاشان هێناومانە بۆ ئێران، مێژووی ئەو هەواڵانەش، هەمان مێژووە کە مەولود ئافەندی تێدا بزر بوو. هەروەها بەپێی لێدوانەکانی ساڵحی ئافەند دانی بەوەدا ناوە کە دەستی هەیە لە تیرۆرکردنی سێ زانا ئەتۆمیەکەی ئیران، پاشانیش ساڵحی ئەڵێ: کە ئافەند مەولود ٢٠٠ ناو لە هاوڕێکانی خۆی ئاشکرا کردوە، کە هاوکاری ئیسرائیلیان کردوە، هەر هەموویان دەسگیرکراون،  بەمزوانە لە تێڤیەکانەوە نمایش دەکرێت.
ئیتر ئەمە بەڵگەی بەڵگە نەویستە، هەرچیەکی دیکە، کە قەڵەمە خۆفرۆشەکان باسی لێوە دەکەن، دیزە بەدەرخۆنە کردنە و چەواشەکردنی خوێنەرانە. هەروەها فرۆشتنی مرۆڤ وەک کاڵا، مەولود ئافەند، یەکەم کەس نیە و دواکەسیش نیە، بەڵکوو مێژووی فرۆشتنی کەسایەتیەکان بەدوژمنانی گەلەکەمان دەگەڕێتەوە، بۆ سەردەمی دەسەڵاتدارێتی مەلا مستەفا، بۆ نموونە ڕادەستکردنی سەدانی وەک سلێمانی موعینی و مەلا ئەڕەحیمی وەرتی، دەیان سەدانی دیکەی وەک نوسەری مامۆستا مەحمود باکسی ئەڵێ: دوای کودەتا سەربازیەکە کە لە تورکیا ساڵی ١٩٧١ بەرپاکرا، زۆربەی ئەندامانی ئەو حزبەی کە سەعید قزڵتۆپراک دروستی کرد، هەموویان ڕایان کردو خۆیان گەیاندە لای مستەفا بەرزانی، مستەفا بەرزانی فەرمانیدا زۆربەیان کوشتن و هەندێکیشیان گرتنوو، ڕادەستی تورکییان کردن. هەندێکیشیان توانیان ڕابکەن بۆ سووریاو لە سوریاشەوە، گەیشتنە ووڵاتی سوید، بڕوانە (هەر باڵندەی لەگەڵ پۆلی خۆیدا دەفڕێت، لاپەڕە٣٠.) هەروەها بڕوانە بیرەوەریەکانی عیسەپژمان، بیرەوەریەکانی کەریمی حسامی، هەروەها بڕوانە ئاوێنەی ڕاستیەکان کەریمی مەڕەسنە، هەروەها ماڵپەڕی خودی (حدکا) کە ئەمڕۆ بوونەتە چڵکاو خۆری ماڵی مەلا، (بەشی شەهیدان) هەرهەموویان ئاماژە بەو دەدەن، بنەماڵی بەرزانی بەبێ هۆ هەزاران لە گەنجان و لاو پیری گەلەکەمانیان وەکوو کاڵا بە دوژمنانی گەلەکەمان فرۆشتوە. هەروەها هەر هەمووشمان دیتمان کە کاتێک شەمدین ساقیق کە وازی لە پارتی کرێکارانی کوردستان هێناو پەنای بردە بەرماڵێ مەلا، بە بێ سڵەمینەوە سواری کۆپتەریان کردو فرۆشتیان بە تورکە فاشستەکان، پاشانیش فلیمێکیان وەک فلیمەکەی شێخ زانا ساسزدا، گوایە شاقیق فڕێندراوە، بەڵام کاتیك خزمەکانی سەردانی زیندانی دەکەن، خودی شەمدین ساقیق گووتی:
خۆیان ماڵێ مەلا بردمیان بۆ ماڵی یەکێک لەسەرۆکەکانی خۆیان پاش دوو کاتژمێر، بە ماشێنی خۆیان بردمیان سواریان کردم، بۆ تورکیا. جگەلەوەش، لە گۆگلە بە پیتی ئارامی کە ناونراوە پیتی عەرەبی، بنووسە سندوقە ڕەشەکە،ئەوسا بەچاوی خۆت ببینە کە سیخوڕێکی میتی تورک، بەشێوەیەک باس گرتن کوشتنی ئەو کەسانە دەکەن، کە وازیان لە پارتی کرێکرانی کوردستان هێناوە، یان ئەوانەی کە هەر هیچیش نەبوون بەڵام لەدەست جەوروو ستەمی فاشیزمی تورک هەڵاتوون، خۆیان گەیاندۆتە باشووری کوردستان، لەوێش پیاوە بودەڵەکانی بەرزانی یەکە یەکەو دوو دوو، دەیانگرن و بە تورکە فاسستەکانیان دەفرۆش. هەروەها لە ڕووی ڕۆژنامەوانیشەوە، دەبینن ڕژێمی فاشستی یەک لەدوا یەکەکانی تورکیا، سەدان نووسەرە و ڕۆژنامەوانی تیرۆرکردوە، سەدان نموونەی وەک شەهید (ئاپی عەنتەر)،کەچی ئەردۆغان پێشوازی لە نورەدین سعید وەیسی دەکات، نورەدین سەعید وەیسی بە شانازییەوە، وێنەی خۆی لەگەڵ خوێنخۆرێکی وەک ئەردۆغان بڵاو دەکاتەوە، ژمارەی تیرۆرکراوەکانی زیندانەکانی تورکیاش لە ١٥٠٠ کە تێپەڕیوە، ژمارەی زیندایەکانی سەردەمی دەسەڵاتی ئەرۆغان لە ٣٠٠٠٠ کەس زیندانی سیاسی تێپەڕیوە. یەکەم لینکی سەری سەرەوە کورتە ئامارێکە، هەرچەن کۆنیشە، ژمارەی زیندانی سیاسی و هەروەها ژمارەی تیرۆرکردنی زیندانە سیاسیەکانی سەردەمی دەسەڵاتی ئەرۆغانە، بۆیە نورەدین سەعید وەیسی، بە خۆبانەوە خۆی دەنوێنێت، لەگەڵ ئەدرۆغان.

http://sor.roj.tv/nuce-1926-------.html

http://www.radiofarda.com/content

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2012/06/120614_ka_intelligence_.shtml

http://www.farsnews.com/newstext.php?nn=13910408000488

http://www.shafaf.ir/fa/news

http://www.google.se/search

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە