فام وخۆێندنەوەیەکی زەرووری بۆ بارۆدۆخی کوردستان.‏

Saturday, 28/06/2014, 12:00

1918 بینراوە





ئەوەی لە میدیاکان بە گۆێ خەڵكدا دەگات، بریتیە لە زۆر شت کە یەکیان ئەوەیە کە ئەگەر نوری مالێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگۆڕدرێت، ڕەنگە لە دابەش بوونی عێراق بەرگیری بکرێت و کوردستانیش وەکو جاران دە گەڵ عێراقدا بمێنێتەوە! گۆایە تەواوی نەگبەتی سیستەمی عێراق و و ڕەشبەختی کوردستان بە گۆڕینی شەخسێك لە سەرەوەی دەزگای سیاسی عێراق، چارەسەر دەکرێت!
من لااموایە کە وەها بوچونێك بە تەواوی نادرووستە. هیچ دوور نیە کە مالێکی بەمزوانە لە دەسەڵاتی سیاسی لابچێت و کەسێکی دی جێگەی بگرێت. ئایا لاێ سەرکردە سیاسیەکانی کوردستانەوە، بە ڕاستی وایە کە هەڵویستێ بەغدا بەرانبەر بە کوردستان دەگۆڕدرێت؟ بە ڕوونی دیارە کە وەها فامێك دوور لە مەنتێق و بە تەواوی ساکار و کاڵە. بۆیە دەبێت بە هێزێکی تەواوەوە کوردستان سەربەخۆیی خۆی ڕابگەینێت کە حەقی زۆر ساکار و سەرەکی کوردستانە. دۆژمن وەها شتێکی پێ خۆش نیە و تێدەکۆشێت کە لە سەربەخۆیی کوردستان بەرگیری بکات_ بەڵام ڕاستیەکەی ئەمبابەتە ئەوەیە کە دەبێ کوردستان بە یەکدەنگی و یەکڕیزی و تەواوی هێزی خۆیەوە، دەوڵەتی کوردستان ئیعلام بکات.
چەندین هۆ هەن کە پێمان نیشان دەدەن کە دۆژمن بە دووای وەها کردەوەیەکەوە لەلایەن کوردستانەوە، دوواتر ناچار دەبێت تەك کوردستانا لە سەر مێزی دیالٶگ دابنیشیت. بە تایبەتی بە هۆی فینۆمنی هێزی وزەوە(با بڵین زۆرترنەوتی کوردستان).
کات بۆ سەربەخۆیی کورد و کوردستان زۆر لاێداوە و سەدان ساڵە کورد لە ژێر دەسەڵاتی سیاسی و نیزامی دۆژمندا تووشی هەزاران سەغڵەتی و کارەسات بووە_
بۆیە ئیتر نابێت ئەمجارە کوردستان بە هۆی سادەگی و سیداقەتیەوە زڵم و زۆری لێ بکرێت و ئیعلامی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، کەمترین کارێکە کە دەبێ بە ئەنجام بگات و جێ بەجێ بکرێت.
چیتر کوردستان نابێ بڕواتە ژێر ڕەکیفی دەسەڵات و بۆچوونی ئەوانەی کە شایی و سەرکەوتوویی کوردیان پێ خۆش نەبووە و نییە!
یەك لەوانە ئێرانە کە لە درێژەی مێژوودا گەرووی کوردی گرتووە و لەمڕۆژانەش بازەم خەریکە لە سنوورەکاندا خاکی کوردستان تۆپ باران دەکات! کە چی، ئەم کردەوەیە بێ مەبەست نیە. بەڵی دەبێ کوردستان ڕزگار بێت و لە دەوڵەتی مەرکەزی بەغدا دەست درێژ نەکاتەوە بۆ مووچە و حەقی خۆی_ ئێمە لێرەدا بەس باسی کوردستانێك دکەین کە ئەنفالی بە سەردا هاتووە_ کە هەڵبجەیانی شەهید کردووە_ ئەو بەشەی لە کوردستانی گەورە کە هەزاران ڕۆڵەی خۆی لە پێناوی ئازادی و سەربەرزیدا لە دەست داوە_ ئەم کوردستانە دەبێت ئازاد بێت و سەربەخۆ بە ژیانی خۆی درێژە بدات. دۆژمن چ پێ خۆش بێت یان نا، نابێت چیتر کوردستان لە ژێر ڕەکیفی ئەو سیستەمانە بمێنێتەوە_ چ مالکی هەبێت یان نەبێت، چونکە سیستەمی مەرکەزی بەغدا، هەرگیز بە گۆڕینی شەخسێك و مەقامێکی سیاسی لەوێدا ناگۆڕدرێت، بۆیە هەریمی کوردستان دەبێ لە سەر خواستەکانی خۆی سوور و دڵنیا بێت و بە تەواوی هێزیەوە لە کوردستانەکەی پارێزگاری بکات و ڕاێبگرێت.
من لێرەدا و لە قووڵایی دڵ و دەروونمەوەئیعلام دەکەم، وەکوو پێشمەرگەیەکی دێرینە، حازرم جارێکی دیکە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کوردستاندا بم و لە نیشتمان و میللەتی کوردستان پاریزگاری بکەم. ئەوەیش ئیزافە بکەم کە میللەتی کورد، ئەگەرچی لە باری سیاسیەوە زۆرجار شکستی هێناوە، بەڵام دەبێ لە هەمووی ئەو شکستانە کەڵکی ئەزموونی وەربگرێ. بەهیز بوونی کوردستان دەبێتە هۆی ئەوەی کە تەنانەت دۆژمن هەڵویستی خۆی بەرانبەر بە کوردستان بگۆڕیت، بەڵام لاواز بوون و دژایەتی یەکتر کردنی کورد، تایبەتی لەم بارۆدۆخەدا، ئەزموونەکانی پێشووتر دووپات دەکاتەوە. واتە بە تەواوی کەم و کۆڕیەکانمانەوە، دەبێ فێر بین یەک ڕیز و یەک دەنگ بین تا کوو پیلانگێڕیەکانی دۆژمنانی کوردستان، بەتاڵ بێتەوە. ئەو حیزبانەی کە خۆیان بە پاڵپشتی میللەتی کورد ناساندووە، دەبێ لەم جۆرە کاتانەدا، ڕاستەقینەیی ئەو هەڵویستەیان بە کردەوە نیشان بدەن.
ناوچە دابڕاوەکان، بە شاهیدی مێژوو، هی کوردستان بووە_ ئیستە جارێکی دی کەوتووتە ژێر دەستی پێشمەرگەوە کە بە تەواوی هێز و تووانایەوە ناهێڵێت هیچ دۆژمنێک تەنانەت یەک بستی داگیر بکات_ پێشمەرگە یانێ میللەت، یانێ خەڵک. مانای پێشمەرگە لە ناخدا یانێ تەواوی کوردستان. ئێمە هەرگیز نە شەڕمان فرووشتووە و نە لە دەورو بەرمان، زڵممان کردووە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە زڵممان لێ کراوە و تەواوی جیهان ئەم ڕاستیە دەزانن. بۆیە جێا لەو حەقەی کە مێژوویی و ڕاستەقینەیە، چیترمان داوا نەکردووە. پێویست بە وەش ناکات کە بۆ حەقی خۆمان، دەستی سۆاڵکەری لە زاڵم و داگیرکەری وڵات درێژ کەینەوە. مالێکی دەڕوات بەڵام هەر ئەو فام و هەڵویستە لە بەغدا دەمێنێتەوە _ بۆیە دەبێ کوردستان وشیار و ئازاد بێت. خاڵێکی زۆر گرینگ ئەوەیە کە کوردستان دەبێت زۆر زۆر لەوەی کە ئیستە هەیە ئاگادار بێت کە لەمەو پاش دۆژمن بە هەموو جۆرێك تێدەکۆشی فەشەلی بە کار و ژیانی کوردستان بێنێت، وەکوو تەقینەوە و تیرۆری خەڵکان لە شارەکاندا! ئەمە لە کاتێکدایە کە لە هەر لایەکەوە ئاوارەکان ڕوویان کردووە لە کوردستان _ وشیاری کوردستان دەبێ لەو ڕادەدا بێت کە هەر مەبەست و پیلانگێڕی دژی ئەو میللەتە، بەتاڵ بکرێتەوە و ئەمەش بێ هاوکاری تاک بە تاکی میللەتی کوردستان نابێت. تکایە لەم کات و ساتە گرینگەدا، هەستی ئینسانی خۆمان بەرانبەر بە یەکتر نیشان بدەین، دژی یەک نەوەستینەوە و نەکەوینە نێو داووی دۆژمنی کوردستان کە هەرگیز شانازی و یەکگرتوویی کوردی پێ خۆش نەبووە!
یەکڕیز بوونی تەواوی عیراق ئامانجی کورد نییە. کوردیش ناتووانێت لە شەڕی نێوان فیناتیکە شێعەو سوننەکان، خۆی تووشی داوی ئایدیالیستی بکات، چوونکە ئەو شەڕەی نێوان داعش و شیعەکان، دووپاتی مێژووە و بەرگیری لێ ناکرێت و ئایدیالیسم هەرگیزلە تەواوی مێژوودا بە قازانجی خەڵکان هەنگاوی هەڵنەهێناوە. کۆمەڵگای کوردستانی کۆمەڵگەیەکی لە ناخدا زۆرترسکولارە_ لە کوردستاندا زۆربەی ئایین و دیینەکان بوونیان هەبووە و بە ڕیز و ئەدەبەوە تەك یەکدا ژیاون. واتە میلەتی کورد دژی هیچ ئایین و بۆچوونی ئایدیالیستیش نەبووە و هەر ئەمە بوەتە هۆی ئەوەی کە لە مەسیحی و سۆننە و شیعە  و زەردەشتی بگرە تاکوو ئاخر، لە تەک کوردا ژیانیان هەبووە و هەیە و کوردستان هەمووکات شوێنی ژیانی تەواوی ئەوانە بووە، بۆیە میللەتی کورد لەمبۆارەدا زۆرتر ڕۆخسارێکی سکولاری هەبووە.
مانای ئەم قسە ئەوەیە کە کورد لە تەك هیچ ئایینێکدا دژایەتی نییە و تێدەکۆشێت کە وەکوو میللەتیکی سکوولارتر بۆ تەواوی جیهان دەرکەوێت کە ئەمە خۆی دەرخەری ناخ و هەستی کوردە لە درێژایی مێژوودا. کورد سەلاح الدین و شەڕەکانی سەدەی ناوە راستی ئەزموون کردووە و ئیتر ناهێڵێت دووپات بێتەوە_ واتە شەڕی ئایینەکان و شاخەکانی ئەو ئایینانە شەڕی کورد نەبووە و نییە و کورد بەرەو کۆمەڵگەیەکی سکوولار هەنگاو دەنێتە پێشەوە. کۆمەڵگەی جیهانیش وەها شتێکی پێ خۆشە و لە وەها کۆمەڵگەیەکدا، هەر تاکە کەس و بنامەڵەی تایبەت بە هەر ئایینێك دەتووانی بێ مەترسی لە دەسداننی گیانی خۆی، ژیانی بە سەربەرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە