كوردەكان و مافی گەلان بۆ بڕیاردانی ئایندەی خۆیان (بەشی چوارەم)

Saturday, 13/11/2010, 12:00

1627 بینراوە



  نووسینی : ئیسماعیل بێشكچی
گۆڕینی لە ئینگلیزییەوە : سابیر كەریم ( ئوستڕالیا )

ناسیۆنالیزم ڕەگەزپەرستی :

لە 1960 ە كاندا ، 1970 ە كاندا و 1980 ە كاندا ، دەكرا بگوترایە ئەفریقیای باشوور دەوڵەتێكی ڕەگەزپەرستی ڕادە بە دەرە لە جیھاندا . ھەروەھا ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە ڕەگەزپەرستی تاوانبار دەكرا . حكومەتە سپییەكەی ئەفریقیای باشوور بە خەڵكە ڕەسەنەكانی ڕادەگەیاند : " ڕەنگی ئێوە ڕەشە . نەكەن تێكەڵی ئێمە بن . پێویستە گەڕەكەكانتان ، قوتابخانەكانتان ، باسەكانتان ، ھوتێلەكانتان ، شانۆكانتان ، باخچەكانتان ، قەراغەكانتان ھتد لە ھی ئێمە جودابكرێنەوە .
بۆ ئەوەی ئەو لێكجووداكردنەوەیە جێبەجێبكرێ ، نیشتمانە بەربڵاوەكان پێیان دەگوترا " بانتوستان " كە دامەزراون و بە تێلی دڕكاوی دەورەیان گیراوە . ھەر چۆنێك بی ، " بانتوستان " ئەو ناوچانە دەگەیەنێ كە خەڵكی ڕەش پێست بە كۆمەڵ تێیدا دەژین . خەڵكە ڕەسەنەكە لەو ناوچانە بەبێ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ سپییەكان بكەن ژیان بەسەر دەبەن .
ژێرخان و خزمتگوزارییەكانی وەك ڕێگاوبانەكان ، ئاوەڕۆ ، ئاو ، كارەبا و ھاتووچۆ لەو ناوچانە تا ڕادەیەكی زۆر لە بار نەبووە . لەم بۆچوونەدا خەڵكە ڕەسەنەكان زۆریان بوونە قوربانی . لەگەڵ ئەوەشدا ، ئەوان توانیان پارێزگاری و پاراستنی بەھاكانیان و ئۆتۆنۆمی خۆیان بكەن . خەڵكە ڕەسەنەكە فەرمانڕەوایی خۆیانیان دەكرد ،ھەروەھا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ، سیاسەتە ھاوشێوەكان دژی ڕەش پیستەكان جێبەجێدەكرا .
قوتابخانەكان ، باسەكان ، ھوتێلەكان ھتد لێكیان جوداكردنەوە . سیاسەتە تایبەتییەكان بۆ ھێشتنەوەیان بە گۆشەگیری لێھاتووانە بوو . لە توركیا ، كوردەكان ئەوەیان پێڕاگەیەندرا : " ئێوە لەگەڵ توركەكان دەژین ، بەڵام ئێوە وەك توركەك سەیر دەكرێن و دەژین . لەم پرۆسەیدا گووتەی ، من زمان و كەلتووری خۆم ھەیە ، قبوڵ ناكرێ . تۆ چانسی ژیان بەسەر بردنت نییە جگە لەوەی وەك توركەك . ئەگەر تۆ سووربی لەسەر ئەوەی بڵێی ، من زمان و كەلتووری خۆم ھەیە ، تۆ ئێش و ئازارێكی زۆر دەچێژی ...."
ئەوە ، ھەروەھا ڕەگەزپەرستییە ، بەدەرخستنێكی جیاوازی ڕەگەزپەرستییە .
من ھەوڵدەدەم كە بڵێم ئەو جۆرە ڕەگەزپەرستییە جیادەكرێتەوە بەوەی كە " تۆ لەگەڵ من ژیان بەسەر دەبەی ، تۆ لەگەڵ توركەكان دەژی و وەك توركەك تەماشادەكرێی . خراپترین شێوەیە لە ڕەگەزپەرستیدا لەوەی یەكێك بڵێ ،
" تێكەڵاوی من مەبە ، لە گەڕەكە جیاكراوەكاندا ژیان بەسەر ببە " .
بۆ نموونە ، نیلسۆن ماندێڵای سەركردەی (كۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقیایی) لە 1990 دا لە زیندان ئازاد كراو لە ھەڵبژاردنەكەی 1994 دا وەك سەرۆك ھەڵبژێردرا .دی كلاڕك سەركردەی ڕژێمی سپی پیستەكان كە 27 ساڵ ماندێلای لە زیندان ھێشتەوە بووە جێگری سەرۆك . ئەوە ئاماژەیەكی گرنگە نیشانیدەدات كە ئایدیۆلۆژیای فەرمی لە ئەفریقیای باشوور توانای خۆ گونجاندنی ھەبووە . لەلایەكی دی ، بەڕاستی زۆرباش ناسراوە كە ئایدیۆلۆژیای دەوڵەتی تورك چەندە بێتوانایە لەخۆ گونجاندندا ، چەندە دڕندە و تووندوتیژە .
ھەوڵەكان بۆ ھێشتنەوەی گۆڕانی خێرایی كۆمەڵگا و پەیوەندییە سیاسیەكان لەژێر كۆنتڕۆلێكی تووندی ئایدیۆلۆژیای تووندوتیژیدا دراون . بەھۆی ئەوەوە ، بەدڵنیاییەوە سیستەمی سیاسی تورك دیموكراتیك نییە .
واگوتراوە كە لێرەدا ڕەگەزپەرستی یا جوداكاری لە توركیا دا بوونی نییە ، ھەر یەكێك لەوانە كوردەكانیش دەتوانن بەشداری ھەر پیشەیەك یان ئیشێك لە خزمەت گوزاری گشتیدا بكەن . كوردەكان دەبنە فەرمانڕەوا ، ئەندامی پەرلەمان ، پڕۆفیسۆر، سەرۆك وەزیران ، سەرۆك ھتد .... ئەم قسەیە بۆ ھەڵخەڵەتاندنی خەڵكە . ھونەری پەخشان و وتاردانە . نھێنییەكی ئاشكرایە كە كوردێك دەتوانی بەرەو پێشەوە بچی تەنیا بە ھەڵبژاردنی ناسنامەی توركی ، بەوەی ببیتە توركەك . بەناسنامە كوردی ، كورد ناتوانی بۆ ھیچ جێگایەك بچی . تەنانەت كورد لە كاتی لە دایك بوونیدا یەكسەر وەك توركەك تۆماردەكرێت ، وەك ھاووڵاتییەكی توركی . كورد تەنیا بە ناسنامەی توركی و وەك توركەك دەتوانی بەشداری لە ھەڵبژاردن بكات .
دوای ھەڵبژاردنی وەك ئەندامێكی پەرلەمان ، ئەگەر كوردەكە سوور بوو
لەسەر پشتگیریكردنی مافە بنچینەییەكان و ئازادییە بنەڕەتییەكاندا بۆ كوردان ، پیاوەكە یا ژنەكە ڕووبەڕووی ئەنجامە مەترسیدارەكان دەبیتەوە . ئەندام پەرلەمانتارەكانی پارتی دیموكراتی دەتوانن دەنگ بدەن و ھەڵبژێردرێن بۆ پەرلەمان چونكە ناسنامەكانیان دەڵێ ئەوانە توركن .
حەسانەیان لە لێپرسینەوە لەسەر ھەڵگیرا و زیندانی كران ( ئاداری 1994 ) كە تەنیا جارێك دوای ھەڵبژاردنەكەی ئۆكتۆبەری 1991 دا گووتیان ئێمە كوردین و جەختیان لەسەر مافە بنچینەییەكانی كوردان كرد .
لەو چوار چێوەدا و بە پەیوەندی بە كێشەی كوردەوە ، زانراوە كە 15 ئەندامە ھەڵبژێردراوەكە بۆ پەرلەمان ھەموویان پێكەوەو بە جارێك لە دادگاییكردنیاندا حەسانەیان لەسەر ھەڵدەگیرێ .
ئەوڕۆ كوردەكان وەك گەلێكی دابەشكراو ، پارچەكراو و پەرتووبڵاو كراو لە چەقی ڕۆژھەڵاتی ناویندا سەرقاڵی خەباتی مان و نەمانن . ئەو مافانەی كە بە شتێكی ئاسایی دادەنرێ ھەموو خەڵكانی دی دەستیان كەوتییە . مافە بنچینەییەكانی مرۆڤ بۆ كوردان نكۆڵییان لێكراوە . ھەروەھا مافەكانی كۆمەڵگای سەرەتایی بۆ پێكھینانی كۆمەڵگای كوردی لە كوردەكان قەدەغەكراون ، ئێران و توركیا زۆر زاڵمانە و بە ڕێگای تووندوتیژی و سەركووتكردن فەرمانڕەوایی كوردەكان دەكەن .
كوردەكان بە درێژایی فەرمانڕەوایی سەددام حوسەین زۆر بە خراپی ھەڵسووكەوتیان لەگەڵ دەكرا . لە سوریا نزیكەی 300 ھەزار كورد بێ ڕەگەزنامەن . ئەو كوردانە كە بێ ناسنامەن ناتوانن كڕین و فرۆشتنی شتەكان ئەنجام بدەن ، بۆ قوتابخانەكان و نەخۆشخانەكان بچن . ئەوە زانراوە كە لە سەردەمی سەددام حوسەین كە لە دەستەڵاتدا بوو بە چەكی كیمیاوی جینۆساید لە دژی كوردەكان ئەنجامدراوە . ئاشكرایە كە ئەوانەی لە ئێران لە سێدارە دەدرێن گەنجانی كوردن لە پیاوان و ژنان . ئەوڕۆ ، چیاكانی قەندیل كە گەریلاكانی
كردیتیانە پەناگە و پەسێویان ڕۆژێك لەلایەن توركیاوە و بۆ سبەینێ pkk
لەلایەن ئێرانەوە و ڕۆژێكی دی ھەردووكیان پێكەوە بۆردوومانیان دەكەن . حكومەتی عیراقیش لەبەرامبەر ئەو
بۆردوومانانەدا بێدەنگە ، وە لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە ناڕەزایی
دەربڕیوە و شەرمەزار كراون . خەڵكی لەو ھەرێمەدا بووینە قوربانی ئەو بۆردوومانە نەخشە كێشراوانە .
لێرەدا لەوانەیە لە نێو حكومەتەكانی توركیا ، ئێران ، عێراق و سوریا ناتەباییەكی زۆر ھەبی كە بۆ ھۆكارە جۆربە جۆرەكان دەگەڕێتەوە . بەڵام ، كاتێ كە دێتە سەر كێشەی كورد ھەموویان بە تەبایی دژی كوردەكان كاردەكەن. با سەرنج بدەینە كۆبوونەوەكانی نێوان " وڵاتە دراسێیەكانی عێراق". ئەو كۆبوونەوانەی لە دوای 1990ە كاندا و سەرەتای 2000 دا بۆچ مەبەستێك ئەنجامدران ؟ لەچ جێگایەك لە جیھاندا دەزگایەكی لەو بابەتە ھەیە ؟ ئایا دەزگایەك بۆ كۆبوونەوەكانی وڵاتە دراوسێكانی ئەفغانستان ھەیە ؟ ئایا یەكێك بۆ دراسێكانی ھەنگاریا ھەیە ؟ بێگومان نا . وە كە ئەجێندای كۆبوونەوەكانی وڵاتانی دراوسێی عێراق پەسند نییە دەبی چەندە دۆستانە بی بۆ كوردەكان .
لەبیركردن وا لە كوردەكان دەكات لەبیربكرێن :
ئێمە دەتوانین لە ھەوڵە چڕكراوەكاندا بۆ لەبیركردن بدوێین و وا لە كوردەكان بكات كە لە بیربكرێن . وا دەردەكەوێت كە كوردەكان كەوتوونەتە داوەوە بەبێ ئاگایی لە پێوەری تووندوتیژیەكان و بە پەراوێزكراوەكان لە 1920 ە كاندا . من بڕوام وایە كە ئایدیۆلۆژیای ڕەسمی دەوڵەت داردەستێكی زۆر كاریگەرە بۆلە بیركردن و وا لە خەڵكانی دیش بكات لەبیربكرێن . لەوانەیە بۆ بەبیرھینانەوە پێویست بی كە ئایدیۆلۆژیای فەرمی دەوڵەت كە ئایدیۆلۆژیایەكی ئاسایی نییە لە دەوروبەردا بڵاوبووبیتەوە . ئەوە بەتەواوی پارێزراوە و بەڕێگای دادگایی زۆردارانە و سزا ئیدارییەكانەوە پارێزگاری لێكراوە . لێرەدا پێوانەیەكی باش ھەیە بۆ لەبیرچوونەوە بە پەیوەست بوون بە دابەشكردن ، پارچەكردن و پەرتكردن بۆ دەوڵەتە دراوسێكاندا . دروشمی " پەیوەندی برایانە " مەبەستی شاردنەوەی ئەو لەبیركردنەیە ، قۆڵایەكەی زیاتر دەكات و وایلێدەكات زیاتر بڵاوبیتەوە . لەبیركردنە سەرەتاییەكە بۆ خەڵكانی ئاسایی سنووردار نەكراوە ، ھەروەھا خۆی لە عەقڵی توێژەر و ڕۆشنبیرە كوردەكان بەدیاردێخیت . ھەروەھا ئەو لەبیرچوونەوەیە دەگاتە لێكۆلەرە ڕۆژئاواییەكان ، میدیا و دانشگاكان . زانایان و كەسانی ئەكادیمی ڕۆژ ئاوایی زۆر بە وردی و وشیارییەوە بەرە و ئەوە دەچن كە مامەڵە لەگەڵ بابەتی دابەشبوون ، پارچەبوون و پەرتبوونی كوردەكان و كوردستان نەكەن . ئەوان ئەو داڕشتنانە " كوردستانی عێراق " ، " كوردستانی ئێران " ، " كوردستانی سوریا " و " كوردستانی توركیا " بەبێ سەرنج دان و گفتوگۆكردنی بابەتی دابەشبوون ، پارچەبوون و پەرتبوون بەكاردێنن.
لێرەدا زۆر سوود بەخشە ڕەخنەگرتن لەو بابەتە بەڕێگای چەمكی بەڵگە بابەتییەكان ، سیاسییەكان و دیپلۆماسیدا . ئەوە پێویستە ببیتە ئەركێكی گرنگی ڕۆشنبیرانی كورد ، میدیای كوردی ، دیپلۆماسی كوردی و سیاسەتەكانی كوردی .
یەكەم و لەپلەی یەكەمدا ، كێشەی كورد یان كوردستان كێشەیەكی ویژدانییە . ھەموو ئەوانە پێویستە كە ببنە ئەركی ڕۆشنبیرانی تورك ، عەرەب و فارس ، خاوەن فكر و دەستبژێری ئەوڕوپایی ، دانشگاكان و ئەندامانی میدیا .
یاسا و خەباتی ڕزگاریخوازانە و كوردەكان :
دابەشكردن ، پارچەكردن و پەرتكردنی كوردەكان و كوردستان دروستبوونی حكومەتەكانی لێكەوتەوە كە ڕێزیان بۆ ھیچ ڕێسایەكی ئەخلاقی نەبووە . جیاوازییەكانیان و دووبەرەكییەكانیان ھەرچبی لەسەر كێشەكانی دی ، ئەو حكومەتانە كە پێكەوە كوردەكان سەركووتدەكەن ھەمیشە خۆیان ڕێكخستیە بۆ بەكارھینانی سیاسی ، ئایدیۆلۆژی ، سەربازی و لێھاتوویی دیپلۆماسی خۆیان بە ھەمەھانگی و تەبایی دژ بە كوردەكان . بوونی ئەو جۆرە بلۆكە دژی كوردەكان ڕووە و ئاسانكردنی داپڵۆسین و سەركووتكردنی كوردەكان دەڕوات . بێگومان ئەوە خواست و داخوازی كوردەكان بۆ سەربەخۆیی گەلێك سەختتر دەكات .
بەرەو ژوور تا كۆتایی شەڕی دووەمی جیھان ، ئەو دەستەڵاتانە بەریتانیای مەزن ، فەڕەنسا ، كۆماری توركیا ، ئێران ( فارسەكان ) و عەرەبەكان دژی كوردەكان بوون . لە 1960 ە كانەوە ، ئەو دەوڵەتانەی بەرھەڵستی خەباتی كوردیان دەكرد عێراق ، سوریا ، توركیا ، ئێران بوون وە حكومەتەكانی ئینگلتەڕا ، فەڕەنسا ، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و یەكێتی سۆڤیەت پەیوەندییە ئابورییەكان ، سیاسییەكان ، دیپلۆماسییەكان و سەربازییەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دا ھەبوو . لێرەدا لەوانەیە ناتەباییەكان و دووبەرەكییەكانی نێوان ئەو حكومەتانە بۆ زۆر لە ھۆیە جۆربەجۆرەكان بگەڕێتەوە . بەڵام ، كاتێ كێشەی كورد سەرھەڵدەدا ھەموویان پێكەوە بلۆكێك دژی كوردەكان پێكدێنن . ئەوڕۆ ھەركاتێ ڕووداوێك لەھەر بەشێكی كوردستان ڕووبدات ، ڕووە و ئەوە دەچیت كە كاریگەری ئەرێنی یا نەرێنی لە سەر بەشەكانی دی ھەبی وە ئەو حكومەتانەی كە پێكەوە فەرمانڕەوایی و كۆنتڕۆڵی كوردەكان و كوردستان دەكەن یەكسەر و بێدواخستن كۆبوونەوەكان ڕێكدەخەن بۆ دیاریكردنی پێوەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوە دا .
ئاشكرایە كە ئەو بەكۆمەڵ كۆنتڕۆڵكردنە نابیتە دەست پێشخەری بۆ
دادپەروەری و حوكمی یاسا ، بەپێچەوانەوە ھەستی ماف و دادپەروەری كەسانێك پێشێل دەكات . بەوھۆیەوە مافی ڕەوای كوردە بكەویتە ناو خەبات لە پێناوی ڕزگاربوون لە زۆرداری و ستەمكاری و پێوەرە دژوارەكاندا .

كۆتایی ھات / 12 / 11 / 2010
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە