لیستی گۆڕان باری کەچی کورد ڕاست دەکاتەوە؟

Saturday, 27/03/2010, 12:00

1776 بینراوە


بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان لەڕۆژی ٢٠١٠.٣.٢٦ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بۆ پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیە ڕاگەیەندرا:(...ئەیاد عەلاوی(ئەلعێراقییە) ٩١ کورسی، نوری ئەلمالكی (دەوڵەتی یاسا) ٨٩ کورسی، عەمار حەکیم (هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی) ٧٠ کورسی، هاوپەیمانی کوردستانی ٤٣ کورسی، بزووتنەوەی گۆڕان ٨ کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی ٤ کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی ٢ کورسی...)

هەر لەسەرەتای هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵی پێشبینی ٢٠ تا ٢٥ کورسیم بۆ لیستی گۆڕان دەکرد، زۆر لەبرادەرانی لایەنگری بزووتنەوەی گۆڕان بەموباڵەغەچی و خۆشخەیاڵیان دادەنام، ئەوان ئاستی تەوەقعیان نزم بوو ١٠ بۆ ١٥ کورسیان دادەنا!

سەرئەنجام نە ئەو باڵەفڕەیەی من نە ئەو ئاست نزمییەی ئەوان، هیچمان ڕاست دەرنەچوون، بەداخەوە زۆر لەو ژمارەیە نزم تر کەمتر بوو! ناخۆشییەکە لەوێدا نەوەستا، لەباژێڕی سلەیمانی کە بەزۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ناسراوە، ئاست بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لەچاو لیستی دەسەڵات هاتۆتە خوارەوە!

لیستی عەلاوی هەجێنێکی شیعی سونی عیلمانیییە، وەک چاودێران دەڵێن پشتیوانی زۆر لەدەوڵەتانی دراوسێی دەستڕۆیشتووی لەگەڵدا بووە، سەرکەوتنێکی زۆر گەورەی بەدەست نەهێناوە! هەرچەندە کەمیشە، بەڵام بۆ خۆی پەیامێکە بۆ شیعەکانی سەر بەئێران دانیشتوو لەعێراق، کە هەموو شتێ بەخواستی ئێوە نییە، دەتوانرێت هاوکێشەکان بگۆڕدرێت.
یەکێک لەهۆیەکانی دۆڕاندنی لیستەکەی مالکی بۆ ئەو گەندەڵی و ناکاراییە دەگەڕێتەوە کە بەربینی پێگرتبوون، گەر بەهەڵەدا نەچووبم بەدەردی لیستی دەسەڵات لەهەرێمی کوردستان چوون.

عەلاوی لەم یارییەدا لێزانانە هاتە دەرەوە، ئەگەر وای ناوبنێێن وەک لیستی رکەبەری شیعە دەڵێت، نوێنەرایەتی مەزهەبی سوونی دەکات ئەوا هەقیانە وەک بنەمایەکی دیموکراتی و تەناوبکردنی دەسەڵات هەقی خۆیانە!
ئەوەی لەم هاوکێشەیەدا گرنگ بێت کوردی خمانە، کە بەگشتی تێرمۆمەتری بەڕادەیەکی خراپ دابەزیوە، لە هێزی دووهەمەوە بۆتە چوارهەم، قابیل بەوەیە چاوێکی زۆر جدیی بخشێنرێتەوە!!

بەڵام لەئاستی ناوخۆ، خۆشبەختانە لیستی سێهەم دروست بووە، کە پێشبینی دەکرێت لەپەرلەمان و دەورەی داهاتوودا ئەو بارە کەچەی کورد تێی کەوتووە، هەڵبسێنرێتەوە، هاوکێشەکە بگۆڕێت و هەقیقەتی کورد جوانتر دەربکەوێت.

لە کەرکوکیش کورد بەهەزار حاڵ ٦ کورسی بەدەستهێناوە و لەگەڵ لیستی عەلاویدا بەرانبەرە. ئەوەی جێی سەرنجە چۆن پارتی زۆنی هەولێر و دهۆکی بۆ خۆی کۆنترۆڵ کردووە، گۆڕانیش سلەیمانی، یەکێتیش زۆنی کەرکووکی داگیر کردووە. بەڵام گرێنیتی ئەوە نییە کە فڵان زۆن بەجێگیری بۆ فڵان پارت یان لیست دەمێنێتەوە! هەینی ٢٠١٠.٣.٢٦

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە