حاكم سالم بەرێوەبەرى داهاتى هەرێم خۆى ماڵ و ئۆتۆمبێلەكەى خۆى سوتاندوە

Monday, 09/01/2012, 12:00

1930 بینراوە


دواى ئەوەى كە دەنگۆى لادانى لە پۆستەكەى بڵاوكرایەوە، حاكم سالم بەرێوەبەرى گشتى داهات لە وەزارەتى دارایى هەرێم رۆژى 6/1/2012، وەك سیناریۆ دروستكردن بۆ مانەوەى لە پۆستەكە یەكێك لە كەسە نزیكەكانى بەناوى سەعید گۆرانى راسپراردوە كە ماڵ و ئۆتۆمبێلەكەى بسوتێنێت. 
سەرچاوەیەكى نزیك لە حاكم سالم رایگەیاند" ماوەیەك بەر لە ئێستا پارتى دیموكراتى كوردستان بریارداوە كە حاكم سالم لە پۆستەكەى لاببات، چونكە لە ماوەیەك لەمەوبەر ئەوە ئاشكرابووە كە لە سەردەمى رژێمى بەعسدا دەستى لەگەڵ ئەمنى موسڵ هەبووە و چەندین پلانى بۆ كوشتى پێشمەرگە دارشتووە، ئەمەش وایكرد كە چەندین مەسئولى باڵاى پارتى فشار بكەن بۆ ئەوەى لە پۆستەكەى لابدرێت، لەبارەى سوتاندنى ماڵ و ئۆتۆمبێلەكەى حاكم سالم سەرچاوەكە گوتى" لەو رۆژەوەى دەنگوى لادرانى لە پۆستەكەى بڵاوبوەوە حاكم سالم بارى دەروونى تێكچوو، هەر لەو رۆژانەدا بەدواى كەسێكى نزیكى خۆى نارد بەناوى سەعید گۆران كە نیشتەجێى شارى موسڵە، لەگەڵ سەعید پلانى دروستكردنى سیانۆریەكیان دارشت بۆ ئەوەى پارتى لە پۆستەكەى لاینەدەدات، بۆ رۆژى 6ى ئەم مانگە سەعید گۆران كە لە لایەن حاكم سالم راسپێردرابوو گربەردایە ماڵى حاكم سالم و ئۆتۆمبێلەكەى كە لە ماڵەوە رایگرتبوو لەگەڵ بەشێك لە ماڵەكەى سوتا و دواتر سەعید گۆران دەگەرێتەوە موسڵ، پاش ئەوەى كە لە دادگا سكاڵا تۆمار دەكات حاكم سالم دەڵێت گومانم لە كەس نیە، بەڵام وەك خۆ نزیك كردنەوە و لە مەكتەبى سیاسى پارتى و بنەماڵەى بارزانى لاى هەندێك بەرپرسى پارتى حاكم سالم وتویەتى گومانم لە یەكێتیە ئەو كارەیان كردبێت، سەرچاوەكە راشیگەیاند" ئەو ئۆتۆمبێلەى كە لە ماڵەكەى حاكم سالم تەنها وەك سیناریۆ سوتێنرا لە جۆرى مۆنیكاى مۆدێل تازەیە بە برى 70هەزار دۆلار لەسەر بودجەى هەرێم و بە بریارى مەكتەبى سیاسى پارتى بۆى كرابوو، كە ماڵى میللەتى هەژارو رەشوروتى كوردستانە بۆى كراوە، حاكم سالم لە پێناو مانەوەى لە پۆستەكەى لەگەڵ بەشێك لە ماڵەكەى سوتاندى.

سەرچاوەكە راشیگەیاند" بە هەوڵى چەند كەسێكى خەمخۆر بریارە چەند بەڵگە و دیكۆمێنتى گەندەڵى و خیانەتكارى حاكم سالم بدرێتە كەناڵە سەربەخۆ كوریەكان و بڵاوبكرێنەوە.
کەسێکی نزیک لە رووداوەکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە