لەکۆبونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی حاکم قادر خەوی لێکەوت

Thursday, 08/11/2012, 12:00

1589 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست ١٠ / سلێمانی
لەو کۆبونەوەیەی کە ئیمڕۆ پێنج شەممە، که‌ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو لە نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لویس ئەیالا سکرتێری رێکخراوی سوسیال ئینتەر ناسیۆنال، حاکم قادر حەمە جان خەوی لێکەوت، بە گوێرەی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان که‌وت، ئه‌م خەولێکەوتنه‌ی ناوبراو بووه‌ ھۆی پێکەنینی ئامادەبووان. شایانی باسه‌ لەم کۆبونەوەیەشدا ھەریەکە لە بەرھەم ساڵح جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قادر حەمەجان ‌و رزگار عەلی ‌و ئازاد جندیانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ‌و شاڵاو کۆسرەت رەسول‌ و  بڵێسە جەبار فرمان‌و د. جوان ئیحسان ئەندامانی سەرکردایەتی ئاماده‌ بووبوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە