پارێزگاری هه‌ولێر ده‌بێته‌ لویسی 14ی فه‌ره‌نسی ..

Tuesday, 06.09.2009, 12:00

1484 بینراوە


ناکرێت ره‌خنه‌کانمان هه‌ر له‌چوارچیوه‌ی نه‌بونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و شه‌فافیه‌ت له‌بودجه‌و و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی له‌ده‌سه‌لات ب‌خولێته‌وه‌ ، چونکه ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ له زۆر بواری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی تریش خاوه‌نی بێ ئه‌ژماری هه‌ڵه‌و تاوانه‌ . هه‌ربۆیه‌ چرنه‌کردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌کان له‌لایه‌ن ده‌نگه‌ جیاواز و ڕکابه‌ره‌کانی له‌ شکستی گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌ ته‌عریبکراوه‌کان بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان ، تیرۆری ژنان به‌ناوی ناموس په‌رستی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ، گرنگی نه‌دانی به‌که‌یسی کۆمه‌لکوژی کوردان ، مانه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رپرسی فایلدار له‌نیو چه‌قی بڕیاڕه‌ هه‌ستیاره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان ، خزمه‌ت نه‌کردنی لاوان ومنالان و بواری ته‌ندورستی و نه‌بونی یاسا له‌سه‌ر به‌رپرسان .... هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه‌ و ئه‌ومافه‌شمان پێ ده‌دات که‌ بروانامه‌ی ده‌نگی نوێ و جیا و گۆران ، وابه‌ساده‌یی له‌یه‌خه‌ی هیچ گروپ ولایه‌نێک نه‌ده‌ین .
بونی شوێنه‌وار له‌نێو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، یه‌کێک له‌ پێوه‌ره‌کانی مافی ده‌وڵه‌ت بونت پێده‌به‌خشێت ‌ ، وه گرنگی پێدانی و پاراستنی ،ئاستی هوشیاری نه‌ته‌وه‌ وده‌سه‌لاته‌که‌ ده‌سه‌لمێنێ ، کورد شوێنه‌وارێکی زۆری هه‌یه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان گرنگیان پێ نه‌داوه‌و ولێیان تێکداوین ، وه‌ ده‌سه‌لاتی باشوری کوردستانیش ، هه‌مان ڕێچکه‌ی داگیرکه‌رانیان گرته‌ به‌ر .
له‌ ولاتانی ئه‌ورپی ته‌نانه‌ت له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستیش ،شوێنه‌واره‌ مێژویه‌کان ،گرنگی تایبه‌تی پێ ده‌درێت . ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پایته‌خته‌کانی ولاتانی ئه‌وڕپی کردبێت ته‌نانه‌ت به‌ شێک له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌لاتی وه‌ک لوبنان و سوریا و تورکیا ش . هه‌ست ده‌که‌یت ، شوێنه‌واره‌ مێژویه‌کان ، به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌ره‌کانه‌ی له‌چه‌قی شارن ، له‌سه‌ر شێوازی خۆی و به‌هه‌مان که‌ره‌سه‌ ،‌ نۆژه‌ن کراوه‌‌‌ته‌وه‌ . که‌ ئه‌گه‌ر نمونه‌ی ولاتی سوێد وه‌ربگرین ،له‌ سه‌نته‌ری پایته‌خته‌که‌ی گه‌ره‌کێک هه‌یه‌ به‌ناوی (گاملا ستان) واتا شاری کۆن ، که‌زۆر له‌هاوشێوه‌ی گه‌ره‌که‌کانی ته‌عجیل و خانه‌قای هه‌ولێر ده‌چێت ، که‌مێژوی ستۆکهۆلم بۆ که‌متر له‌ 750 سال ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، که‌چی به‌ شێوازی خۆی نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ بۆته‌ یه‌کێک له‌ شوێنه‌ گه‌شتیا‌ره‌کانی ئه‌م ولاته ‌ . ئه‌مه‌ باس له‌وه‌ش ناکه‌ین یه‌کیک له‌تاوانه‌کانی ئه‌م ولاته‌ ده‌ستکاریکردنی بچوکترین شوێنه‌واری مێژویێتی ، که‌ ئه‌گه‌ر ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه‌کیش ‌ بێت ‌ .
له‌ماوه‌ی رابردو ڕێزدار عه‌بدوره‌قیب یوسف ، که‌هاوکات راوێژکاری سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان بۆ شوێنه‌وارو که‌له‌پوری کورده‌ ، له‌ رۆژنامه‌کان ، چه‌ندین کاری تێکدانی شوێنه‌واری به‌ده‌ستی پارێزگاری هه‌ولێر(نه‌وزاد هادی) وه‌ک قه‌لای عه‌وێنه‌ و پاشماوه‌ی قه‌لای رواندزو کۆشکی پاشای کۆره‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی تورکی وبه‌ره‌زامه‌ندی ئه‌و ، به‌به‌لگه‌و زانیاری ورده‌وه‌ بلاوکردۆته‌وه‌ ‌ . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌کات ، که‌سه‌ره‌تای ماسته‌ر پلان ، پیلانی تێکدانی سه‌رجه‌م شاره‌ کۆنه‌کانی هه‌ولێر له‌ ئارادابوه‌ ‌ .
سه‌ره‌نجام له‌ ‌ ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه به‌بریاری پاڕێزگاری هه‌ولێر ‌ نزیک به‌ 35 خانو له‌ یه‌کێک له‌گه‌ره‌که‌ کۆنه‌کانی ئه‌م شاره‌ (ته‌عجیل) تێکدا ، به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌پێی پیلانی ماسته‌ر پلان پێویستی به‌ شه‌قام وپردێکه‌ .
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ هه‌ندێ پرسیار ئاراسته‌ی پاڕیزگاری هه‌ولێر بکه‌ین ،ئایا له‌ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر کام شوێنه‌وارناس ره‌زامه‌ندی نیشان داوه‌ ، که‌ گه‌ره‌که‌ مێژویه‌کان یان خانوه‌کانی تێك بدرێت؟ ده‌کرێت کۆپی ئه‌م واژویه‌مان بۆ بلاو بکه‌نه‌وه ‌؟ ئایا خانو وگه‌ره‌که‌کانی ، ته‌عجیل و خانه‌قا وعاره‌بان و جوله‌که‌ ،له‌سه‌ر هه‌مان شێواز و ته‌مه‌ن و دروستبونی خانوه‌کانی ئێستای قه‌ڵا دروست نه‌بوه‌ ؟ ئایا ده‌کرێت هه‌ولێر به‌ شیکی ئه‌ورپا ئاسا بێت ،که‌چی سه‌نته‌ری شارو گه‌ره‌که‌ مێژویه‌کانی، که‌لاوه‌ و نۆژه‌ن نه‌کرێته‌وه‌ ،برواشتان پێ بکه‌ین که‌ ئێوه‌ له‌گه‌ل خه‌مه‌کانی شار ده‌ژین ؟ ئایا به ئاگادارکردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کان له‌ ‌تێکدانی ئه‌م خانوانه‌ ، پارێزگار رۆلی ناساندنی گه‌لی کورد له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک دواکه‌وتو نابینێت ورسوای کێشه‌که‌شی نا‌کات ؟ دواین پرسیاریش ئه‌گه‌ر له‌ نه‌وزای هادی بپرسین ، له‌چه‌ند ڕۆژی رابردو له‌شاری هه‌ولێر ‌کۆنفرانسێک بۆ په‌ره‌پێدانی قه‌ڵا ساز کرا ، رای زۆرینه‌ی شوێنه‌وار ناسان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوه‌ ، که‌ ئه‌م گه‌ره‌ک و خانوانه‌ ده‌ستکاری وتێک بدڕیت یان ‌پێچه‌وانه‌وه‌که‌ی بپارێزرێ و نۆژه‌ن بکرێته‌وه‌ ؟ تێ ناگه‌م ئێوه‌ له‌سه‌روی یاساو رای شوێنه‌وارناسانن؟ ،یان لویسی 14 نوێی فه‌ره‌نسین له‌کوردستان به‌م هاوکێشه‌یه‌ ره‌فتار ده‌که‌ن (ئه‌من ده‌وله‌تم وده‌وله‌تیش خۆمم)!؟ .