زۆر ده‌تـــــــــــــرســـــــــــــــــای بۆ ئه‌رده‌ڵان به‌کر پێشــکه‌شــــــه
Monday, 12/10/2009, 12:00
2238 بینراوە
زۆر ده‌ترســـــــای له دابڕان
که‌چی دابڕانه‌که‌ی تۆ هاوڕێ
ده‌ریای چاوو
ده‌رونی هه‌موانی هه‌ژان
غوربه‌ت که‌ی هه‌واری عیشــــــقه؟
چادره شـــڕه‌که‌ی نیشــــــــــتمان
جوانترین ژوانه هاوڕێ
ژوانێکه بۆ هه‌موومان
شــــه‌معی دڵت کوژایه‌وه
که‌چی ژوان چـــۆڵ و هـــۆڵه
له‌م گه‌رماو وه‌رزی کۆچه‌دا
جه‌ســـته‌ی جوانت وه‌ك سه هۆڵه
ته‌نها تۆنه‌بوی که‌ترسای له هروژمی لێک‌دابڕان
هه‌موان ئامبازی خاکێکین
تژی له عه‌شـــــق
به‌ڵام وه‌ی داد وه‌ی ڕۆ هاوڕێ
له‌سه‌رکرده‌و له ڕێبه‌ری گێل و نه‌زان
بنوو هاوڕێ بنوو بۆخۆت
لێره ژوان چۆڵ و هـــۆڵه
نالی ئێســــتا نه‌ك چــامه‌که‌ی
دڵـیشــــــــی لای خــاكو خــۆڵه
2009 10 12
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست