کوڕی شەهیدێکی پارتی لە لایەن پاراستنەوە بێسەر و شوێن دەکرێت

Monday, 10/12/2012, 12:00

1356 بینراوە







ماوەی دو هەفتەیە سەروەت قادر محمد تەمەن ٦٣ ساڵ و ئەندامی ناوچەی پارتی لە لایەن پاراستنی هەولێرەوە بێسەر و شوێن کراوە و هیچ هەواڵێکی بە کەس و کاری نەگەیەندراوە و بە کۆمەڵێك تۆمەتی بێبناغە تاوانبار کراوە.
سەروەت لە تەمەنی لاویدا لە شۆڕشی ئەیلەل دا برینپێچ و پێشمەرگە بووە لە لایەن پاراستنی هەولێرەوە بە بیانویەکی نەزانرا و بۆ هەولێر بانگدەکرێت کاتێك دەگاتە هەولێر دەسبەجێ دەسبەسەری دەکەن . پاش ئەوەی هاوڕێ و بنەماڵەکەی بەدوایدا دەگەڕێن بۆیان دەردەکەوێت کە لە لایەن پاراستنی هەولێرەوە گیراوە بە تۆمەتێکی سەیر و گوماناوی ، بە ووتەی ئەفسەری لێپێچینەوەی پاراستن نەقیب جەمیل سەروەر بە فەرمانی بەرپرسانی باڵای پاراستن گیراوە و بە تۆمەتی خیانەتی نیشتیمانی گەوەرە کە گوایە لە سەردەمی جەنگی ئێراقی ئێرانی دا تەقینەوەی بۆ حکومەتی بەعس لە خاکی ئێران دا ئەنجام داوە.

دۆستان و بنەماڵەی سەروەت داواکارن کە چارەنوسی ئاشکرا بکرێت و پاراستن زانیاری باوەڕپێکراویان بداتێت و بە شێوازێکی شارستانیانە و یاسایی و شەفاف مامەڵە لەگەڵ کێشەکەیدا بکرێت و شێوازی کاری بەعسیان بەسەریادا دوبارە نەکەنەوە وەك قوربانیەکانی ڕابردویان.

سەروەت سەر بە بنەماڵەیەکە کە زۆربەیان لە ڕیزەکانی پارتیدا کاریان کردووە و بونەتە قوربانی. کوڕی قادر بەنایە ناسراو بە قالەی حەمە چاوەش ، قادر بەنا هەر لەسەردەمانی لاویەوە و لە سەرەتای شەستەکانەوە ئەندامی لیژنەی ئیغتیالاتی پارتی بووە ، پاشان وەکو بەرپرسێکی پارتی لە شۆڕشی ئەیلول دا بەشداری کردووە، لە کۆتایی حەفتاکاندا قادر بەنا لە بە کاری بەنایی بژێوی ژیان پەیدا دەکات و لەسەر داوای مەسعود بارزانی بە نهێنی کاری ڕێکخراوەیی بۆ پارتی دەکات ،قادر بەنا لە سەرەتائ هەشتاکاندا لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی دا ئیغتیال دەکرێت. مستەفا ی برای سەروەت لە سەرەتای حەفتاکان دا و لە تەمەنی ٢٢ ساڵی دا بە تۆمەتی کارکردن لەگەڵ یەکێتی دا لە زیندانی موسڵ لە سێدارە دەدرێت،شەهید مستەفا لە ساتی هەڵواسینیدا بەدەستی بەستراوەوە لە جەلادەکانی دەدات و ڕسوایان دەکات..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە