چاكسازی یان دز بەدز

Tuesday, 29/03/2011, 12:00

1677 بینراوە




سەرۆکی داسەپاوی تەزویر بەسەر کوردستاندا کە 20 ساڵە خۆی و دەست و پێوەندو بنەماڵەکەی هاوئاهەنگ لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی 66 دا مەلەبۆقە لەنێو خوێنی لاوانی ئەم میلەتەو لەنێو دۆلاری دزراوی میللەتدا دەکەن . سەرچاوەی داهاتی تەواوی ئەم میللەتەیان قۆرخ کردو تەواوی کوردستانی باشوریان بەرەو لێواری مەرگ بردوە. تازە بەتازە لە خەوی خەفڵەت خەبەریان بۆتەوە. هەست دەکەن دەسەڵاتیان کەوتۆتە بەر نەمان وتیاچون و توڕ هەڵدان بۆ زبڵدانی مێژوی ڕوڕەشی وکورد کوژی.
سەرۆکی تەزویر یان ڕاستر بڵێین سەرۆکی 31 ئاب مژدەی ئەوە بەخەڵکی تورەو ناڕازی شەقامی کوردی ئەدات کە لەماوەی 4 مانگی داهاتو چاکسازی دەکات. لە کوێش لەهەولێرەوە . لەجیات ئەوەی بەو پێیەی سەرۆکی هەرێمە بێتە سلێمانی لەنزیکەوە گوێ لە ڕای شەقامی کوردی بگرێت. ئەگەر چی شەقامی کوردی لەمێژە ئەو دەنگی ناڕەزایەتیەی بەرز کردۆتەوە لەڕێگەی ڕۆشنبیران و نیشتمان پەروەرانی ڕاستەقینەی کوردستان داوای چاکسازی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و سەروەری یاساو نەمانی گەندەڵی دەکات. بەڵام سەرۆکی تەزویرو داسەپاو. گوێی خۆی لە ئاست دەنگی ڕۆشنبیران و ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان و ئاهو ناڵەی خاوەن شەهیدو قوربانیانی ئەنفال و تەوای چین و توێژەکانی کوردستان بەتایبەتی گەنجان قەپات کردبو مێشێك میوانی نەبو.
ئەم مژدەیەی سەرۆکی تەزویر یان ئەو وەرەقە چاکسازیەی لەسەرە مەرگا بانگەشەی بۆ دەکات. قەوانێکی سواوو مایەپوچە و ئاوازێکی قێزەونە و چەندین جار لێدراوەتەو هەمو خەڵکی کورستان ئاشنای ئەو ئاوازە سواوەیە.
هەردو حیزبی بنەماڵە واتە یەکێتی و پارتی کە بەمەبەستی چاکسازی هەنگاویان نابێت گۆڕینی دەمو چاوی دزەکان بوە لە ڕابوردو بە کۆمەڵێك دزی تر. هەمان دزەکانی پێشو لەجیات ئەوەی بیاندەنە دادگا پۆستی بەرزتریان پێ بەخشیون و دەستخۆشیشیان لێکردون. لە ڕاگەیاندنە ڕیسواکانیانەوە بە پاڵەوانی خزمەتگوزاری و بە شۆڕشگێڕو بەخزمەتکاری میللەت پێێان ناساندوین.
ئەمڕۆش ئەو چاکسازیەی سەرۆکی تەزویر بانگەشەی بۆ دەکات تەنها گۆڕینی دزەکانە بە کۆمەڵێ دزی شارەزاترو خۆ قوتار کردنە لەم تەنگەژەیەی تێیکەوتون و کات بەسەر بردنیشە.
لە بەرنامەی چاکسازیەکەی ئەم بەناو سەرۆکەدا گۆڕینی وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناو خۆو دارایی واتە هەردو دزە سامناکەکەی دەسەڵاتی مافیای کوردی بایز تاڵەبانی و ئاشتی هەوارمی و وەزیری تەندروستی و شارەوانی.
دانانی کۆمەڵێ دزی تری شارەزای هاوشێوەی ئەمان. لەجیات ئەوەی کەسانی ڕۆشنبیرو دڵسۆزو بێلایەن بپاڵێون.
ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو زەختە زۆرەی کە لەلایەن شەقامی کوردی بەتایبەتی گەنجان لەسەریان بەرپابوە. ئەگینا دەسەڵاتی مافیای کوردی و چاکسازی کوجا مەرحەبا. تا دنیا دنیابو ئارەزویان نەبو بڕیاری ئاوا بدەن چونکە گۆڕینی دزە سامناکەکان واتە زیندە بەچاڵبونی دەسەڵاتیان.
بۆیە من بەسەرۆکی تەزویری هەرێم و ئەم دەسەڵاتە مافیایە ئەڵێم واباشترە تا زوە دەست لەکار بکێشێنەوەو مەیدانەکە بۆ کەسانی دیموکڕاتخوزو کەسانی دڵسۆز بەخەڵکی کوردستان چۆڵ بکەن ئەگینا ئەم جۆرە گۆڕانکاریانەی ئێوە وەك مژدە بانگەشەی بۆدەکەن بەهیچ شێوەیەك دادتان نادات.
چونکە خەڵکی کورستان چیدی چاوەڕێی درۆو دەلەسەکانتان ناکات چیدی نایەوێ خۆی بخاتە بەر ڕەحمەتی مافیا ئاسای ئێوەوە تا بە ئارەزوی خۆتان پژێوی ماڵ و مناڵیان بدزن و بەسەر یاساو دامەزراوە باڵاکانی میللەتەوە ببنە کەڵەگاو چۆنتان بوێ ئاوا هەڵی سوڕێنن بە ئارەزوی خۆتان دەنگی ناڕازی و دەنگی ئازادی خوازان و گەنجانی ئەم میللەتە کپ بکەن و بخنکێنن. لاوەکانیان لەسر شەقامەکانی شاردا خەڵتانی خوێن بکەن و بیان ڕفێنن بۆ ژێر زەمینی زیندانەکانی دەزگای بەدناوی ]پاراستن و زیندانەکانی ژێر زەمینی ماڵەکانتان بێڕوحمانە ئازارو ئەشکەنجەیان بدەن. لاوەکانیان بکوژن جادەو ڕێگاو بانەکان بەخوێنیان بنەخشێنن
لەبەر ئەوەی ئێوەی بەناو بەرپرس و دەسەڵاتداری داسەپاو بەسەر ئەم هەرێمەدا تا سەر ئێسقان لەڕوی سیاسی لەڕوی دەستپیسی و لەڕوی کۆمەڵایەتی ولەڕوی زانست و ڕۆشنبیری و لەڕوی ئەخالقیشەوە. لەهەمو ڕویەکەوە لەبەر چاوی تاك بەتاکی ئەم میللەتە ڕیسوابون و بێزراون . وەك ئەو پەڕۆ کۆنەتان لێهاتوە کەلەسەر زبڵدانەکانی دەرەوەی شار یان لەسەرانگوێلکەکاندا کەوتوە ئەوەندە بێنرخ بون و ڕۆژ بەڕۆژیش لە ئەنجامی کردەوە ناپەسندەکانتان بێنرختریش ئەبن.
بۆیە بە سەرۆکی هەرێمی تەزویرو هەردو بنەماڵەی مافیاو دەست و پێوەندەکانیان ئەڵێم پێویست ناکات ئەزیەت بکێشن. پێویست ناکات وەرەقەی چاکسازی یان مژدەی خۆشگوزەرانی لە قەڵای هەولێرەوە بە میللەت بدەن واباشتر بڕۆن و ملی خۆتان بشکێنن تا ئەوەندەی تر ڕیسوا نەبون . لەکۆتایدا دەمەوێ ئەوە بە ئۆپۆزیسێونیش بڵێم هەرلایەك دەنگی ناڕەزایەتی شەقامی کوردی و خرۆشانی گەنجانی کورد بەمەبەستی وەدەر نانی ئەم دەسەڵاتە ڕیسوایە بۆمەبەستی تایبەتی خۆی بقۆزێتەوەو هەوڵبدات بیکاتە وەسیلەیەك بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بۆ سەرکەوتن. ئەوە زۆر هەڵەیەو لەبەر دەمی مێژودا بەر پرسیار ئەبێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە