مەسعود بارزانی زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی سڕکرد


سایتى (خەون) سەلماندى سەربەخۆ نیە و هى (زەكەریا) یە !!!

Wednesday, 05.06.2009, 12:00

1004 بینراوە


سایتى هونەرى خەون (....) كە خۆى لە پەیامەكەى دا نووسیویەتى ماڵپەرێكى هونەرى سەربەخۆیە ، بەڵام تەنیا سەربەخۆ نیە ، نموونەش بۆ ئەم ڕاستییە بڵاوكردنەوەى وێنەیەكى هونەرمەندى مافیاى كورد (زەكەریا عەبدوڵڵا) یە كە لەگەڵ چەند بزنسمانێكى بیانى و چەند بۆدى گاردێكەوە گرتوویەتى و تایبەت لە سایتى خەون بڵاوكراوەتەوە ئەوە جیا لەوەى كە تاوەكو ئێستا نزیكەى (40) هەواڵى تایبەتى زەكەریاى بڵاوكردۆتەوە ، من وەك هونەرمەندێك لێرەوە ئەوە ئاشكرا دەكەم كە سایتى خەون مانگانە بڕى (2000) دۆلار بودجە لە (زەكەریا) وەردەگرێت و كەسیش نازانێ زەكەریا لە كێ وەرى دەگرێت ئەم سایتە تەنیا تەرخانكراوە بۆ بارز كردنى زەكەریا و بەشان و باڵ هەڵدانى زەكەریا ستافى ئەم سایتە هەمووى لە كەسە نزیكەكانى زەكەریان كە دیارترنیان (سەركەوت رەسوڵ) ى شاعیرى ماستاوچى و (سەردار خۆشناو) ى جاشى زەكەریا و (ئارى ئازاد) كە ئێستا بەرپرسى راگەیاندنى كۆمپانیا بازرگانیەكەى زەكەریایە و تەنیا كارى وتار نوسینە بۆ زەكەریا و لە شوقەكانى زەكەریا دەژى و سایتەكە بەرێوەدەبات و ماستاو بۆ زەكەریا دەكات ، لەگەڵ چەند ناوێكى وەهمى كە بریتین لە (هەژار ئەنوەر ، پێشرەو خالید ، زریان خەتاب ، هێژا دڵبەند ، هێور دڵبەند) كە كەس نازانێت ئەوانە كێن وە ئەگەر بێتوو سەیرى دیدارێكى رۆژنامەوانى بكەیت كە لەگەڵ (ئارى ئازاد) ئەنجامدراوە ئەوە بە ئاشكرا دەردەكەوێت كە سایتى (خەون) سەر بە زەكەریایە وە لە سایتى زەكەریا چەندین بابەت و وتارى ماستاوچیانەى ئارى تێدایە بەڕاستى شەرمە بۆ سایتێك ناوى لە خۆى ناوە سەربەخۆ بۆیە لێرەوە داوا لە هونەرمەندانى كورد دەكەم هەموویان ئەم سایتە رەفز بكەن و بەشێوەیەكى یەكجارى بایكۆتى بكەن .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)