هونه‌رماندانی کوردستان پێویسته هه‌ڵوێستیان هه‌بێ
Saturday, 27/06/2009, 12:00
1663 بینراوە
پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه ناو ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌مه‌وه ئه‌مه‌وێ ده‌ست خۆشی به هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست کاک ((ئازاده ڕه‌ش)) بڵێم بۆ ئه‌و سرووده ناسکه‌ی بۆ لیستی گۆڕانی وتووه .
هونه‌رمه‌ندانی به‌ڕێز : به‌راستی پێوه‌سته له‌م بارودۆخه‌ی ئیستادا هه‌ڵوێستان هه‌بێت و مل که‌چی لیستی کوردستانی نه‌بن، له‌هه‌ندێ له سایته کوردیه‌کاندا به رچاوم که‌وت که هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندانی هه‌نده‌ران بانگێشت کراون بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی پڕ‌و پاگه‌نده‌کانی لیستی کوردستانی ئاهه‌نگ بگیڕن ،من یه‌کێ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌م به‌لاوه گرنگه له‌سه‌ری بدوێم:
چۆپی فه‌تاح به مشتێ پاره‌ی دزراوی میلله‌ت بانگهێشت کراوه و گۆرانیه‌کانی به میلله‌ت ئه‌فرۆشێته‌وه من رووی ده‌مم ئه‌که‌مه چۆپی خان و پێی ئه‌ڵێم تۆیه‌کی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک که‌رکوکی دانیشتوانی شاره‌که‌ت مافی ده‌نگ دانیان نی یه ئاخر ئه‌وانه‌ی تۆیان بانگهێشت کردوه ماوه‌ی 18 ساڵی ره‌به‌قه بیرێکیان له‌و شاره خێر له خۆ نه‌دیووه نه‌کرۆته‌وه ئه‌ی به‌ڕێزتان له پێناوی چی و له خۆشی چی؟ ئاماده‌ن له‌برده‌م دزه‌کانی کوردستاندا گۆرانی بڵێین ئاخر چۆپی خان تۆ ئه‌م پرسیاره‌ت له خۆت کردوه یان به مشتێ پاره‌ی دزراوی میلله‌ت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی و بواری بیر کردنه‌وه‌ت نه بووه هیوادارم به خۆتا بچیته‌وه‌و به‌و کاره رازی نه‌بیت.
به‌شێکی تری بابه‌ته‌که‌م ته‌رخان ئه‌که‌م بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی کوردستان: هونه‌رماندانی به شه‌ره‌فی کوردستان ئه‌ی هه‌ڵوێستی ئێوه ؟ ئێوه ش پێویسته له‌م بارۆدۆخه ناسکه‌ی کوردستانی پیا تێپه‌ر ئه‌بێت هه‌لوێستیان هه‌بێت وئاوڕێك له 18 ساڵ له‌مه‌و به‌ر بده‌نه‌وه ......ئستاش بیرمه چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و به‌ر له که‌ناڵی کوردساته‌وه چه‌ند زنجیره‌یه‌ک له یه‌کێ له دراما کوردیه‌کان پێشکه‌ش کرا ئه‌ویش درامای ((ئاریا)) بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆری نه‌خایاند له‌باریان برد به بیانووی ئه‌وه‌ی هێرش ئه‌کرێته سه‌ر ئایینی ئیسلام ، ئه‌و درامایه باسی له ئێستای کوردستان ئه‌کرد ڕوو به ڕووی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆرو دزه‌کان ئه‌بوه‌وه هه‌ر بۆیه‌ش ئاوا به ئاسانی له‌بار برا ئه‌مڕۆ کوردستان بۆته ((ئاریا)) خه‌ڵکی کوردستان له و ئاریا یه‌دا ئه‌ژی به‌ڵام ڕۆڵه‌ی ئه‌وه‌نده شێر له‌و ئاریا یه‌دایه کا جارێکی تر نه‌بوه‌و نابێ و ئاریا له‌بار نابرێته‌وه .
هونه‌رمه‌ندانی به‌شه‌ره‌ف:
ئێوه چۆن پێگان قبووڵه سبه‌ی له‌ناو په‌ڕله‌مانی کوردستاندا که‌سێكی وه‌ک (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی) نوێنه‌رتان بێت؟که‌س هه‌یه رابردووی ئه‌وی بیر چێته‌وه هه‌موومان ڕۆژه‌کانی ((یوم المحافزه)) و له دایک بوونی سه‌رۆک و عۆجه مان له‌بیره‌و ڕۆڵی ئه‌نوه‌ریشمان باش بینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی هۆکاری نه‌خوینده‌وار کردنی به‌شێکی زۆر له کچانی شاری سله‌یمانی بوو چونکه هه‌ندیك له خوێندکاره‌کان یاخود که‌س و کاریان به‌وه رازی نه ئه‌بوون کجه‌کانیان له‌به‌ر ده‌م به‌پرسه‌کانی به‌عسدا نمایش بکه‌ن ئه‌وه بوه هۆی ئه‌وه‌ی به ناچاری وازیان له خوێندن بهێنایه و ببونا یه به قوربانی ئه‌نوه‌ر ،هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه مشتێك بوو له خه‌روارێک له‌سه‌ر ئه‌نوه‌ر ئه‌مه پاشه‌ڵی پیسی ئه‌و که‌سه‌یه که سبه‌ینێ ئه بێته نوێنه‌رتان.
داواتان لێ ئه‌که‌م هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی خۆتان بنوینن و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی که ناوی ئاریا یه با ئیوه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌ستان هه‌بێ له ئاوه‌ندان کردنه‌وه‌ی دا به ده‌ستان هه‌بێ له ڕسوا کردنی دز و گه‌نده‌ڵه‌کان .....
به پێویستی ئه‌زانم ناوی هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندانی کورد بهێنم که هه‌میشه هه‌ڵوێستیان هه‌بوه و ناویان به زیندووه‌ی ئه‌مێنێته‌وه جا بۆ ئه‌وه‌ی مێژووتان پڕ تر بێ له سه‌روه‌ری چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستانین.....
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد کاک (حه‌مه جه‌زا) ئه‌ی خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگه به سۆزه ی که شۆڕش گه‌لێک قه‌رزاری تۆیه ، تویه‌ک به سروودی هۆ کاکی پێشمه‌رگه و سرووده‌کانی ترت هانی براو ڕۆڵه‌کانت ئه‌یا تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی گۆرانیه‌کانت یاساخ کران ، کاکه حه‌مه ئه‌ی ئێستا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه به سروودێک عاشقانی ده‌نگت بنێریته به‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگ دان ودژایه‌تی گه‌نده‌ڵه‌کان بکه‌یت ؟
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و مامۆستا‌م (نامدار قه‌ره‌داغی) کاتی ئه‌وه‌یه به سرودیکی جوان تۆڵه‌ی خۆت له‌که‌سانه بکه‌یته‌وه که ئه‌منی سله‌یمانی توندیان کردیت و ئێستا له‌ناو لیستی کوردستانی دا پا‌ڵێوراون ؟
هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه (کاک کاوه حه‌مه سالح) تۆی به شه‌ره‌ف قاچه‌کانت کرده قوربانی بۆ میلله‌ته‌که‌ت تۆ وه‌ک و که‌سێکی به هه‌ڵویست و به شه‌ه‌رف هه‌میشه به جوانی و گه‌شی ئه‌مینته‌وه تکایه به‌ده‌نگ مه‌به‌و هه‌ڵوێستت بنوێننه .
به‌ڕێزان مامۆستا عه‌بدوولی حه‌مه جوان -مامۆستا جهاد دڵپاک به گردی پیرۆز به ژاڵه سوێندتان ئه‌یه‌م له‌م 18 ساڵه‌ی رابردوودا ژیان و گوزه‌رانتان چۆن به‌ڕێ کردوه ؟ ده‌با ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆمان بنوێنین ده‌ستمان هه‌بێ له ئاشکرا کردنی سه‌روه‌ت و سامانی دزه‌کان ده‌ستمان هه‌بێ له گۆڕان له کوردستاندا کاتی هه‌ڵوێست نواندنه کاتی ئه‌وه‌یه خۆمان یه‌ک خه‌ین و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵه‌کانی کوردستان بکه‌ین .
هونه‌رمه‌ندێک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست