نامەیەكى كراوە بۆ مامۆستایەكی كۆنە بەعسی موێلاوی

Tuesday, 16/02/2010, 12:00

1337 بینراوە


تۆ بەناو مامۆستاى زانكۆى سولەیمانی و بە ناو پرۆفیسوری لە یەكێك لە بەشەكانی ئەندازە, چیت لە ئێمەى قوتابی ئەوێت. ئەگەر تۆزێك بیر لە خۆت بكەیتەوە كە چۆن ماستەر و دكتۆراكەت وەرگرتووە, شەرم ئەكەیت لە وەی محاسبەى ئێمە بكەیت لە سەر زانست, چونكە بە راستی تۆ بەس كەسێكی زانستى نیت. تۆزێك بە خۆتا بچۆرەوە ئەوەنە مەمان شكێنە , یان تۆ پەروەردەى بەعسیت و تازە ناتوانیت خۆت بگۆریت, بەڵام هەڵەى تۆ نیە , هەڵەى ئەو كەسیە كە دەستى گرتیت رێگاى سولەیمانی پیشان یایت و ئاسان كاری بۆ كردیت و هەڵەى وەزارەتەكەمانە كە بەبێ لێكۆڵینەوە لە رابوردت رازى بوو لەسەر گواستنەوەت بۆ زانكۆكەمان لەگەڵ ئەوەى ئەشیان زانی كە بە رێزتان لە موێل هەر خەریكی راپۆرت نووسین بوویت لە هاورێكانتان. ئێستاش لێرە هەر بەهەمان دەستوورى جاران خەریكی راپۆرت نووسینن خۆت خێزانە بەرێزەكەت هەر وەك ئەڵێن خوویە گرتت بە شیرى تەركی نادەیت بە پیری. كەچى لەگەڵ ئەوەشا زۆر رێزت لێئەگیرێت , هەر بە وەندەشەوە نەوەستاون خۆت و هاورێ بە غداییە كانت پارچە زەویشیان پێداون, لە كاتێكدا مامۆستاى زۆر لە ئێوە لە پێشتر هەن, ئەمەیە پێى ئەڵێن گەندەڵى ئیداری. رێز لە كەسانێك ناگیرێت كە كورد پەروەر بوون رەنگە چەندەها زەرەرى مادی و مەعنەوییان كردبێت.

بە رێز ئەمەوێت تۆزێك بە خۆتا بچیتەوە لە هەلسوكەوتەكانتا, با لە وە زیاتر بەر رق و قینى قوتابیانی بەشەكەمان نەكەویت, ئەگینا خراپت بەسەر دێت, چونكە بە راستی جێگاى داخە كە نەك كۆنە بەعسیت بەڵكو زۆر كۆنە پەرستیشیت بە هەر حاڵ ئەوە دیسان ئەیڵێمەوە خەتاى كاربەدەستانى سەرو خۆتانە كە كەسانی وەك ئێوەى هەڵبزاردووە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە