KURDISTANPOST
كۆمه‌لێك خوزیاری توناسازی خولی سێ�
نارهزاینامهیهك سه‌باره‌ت به‌خولی سێیه‌می تواناسازی
Thursday, 29/09/2011, 12:00
792
بینراوە
بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه پهیوهندیدارهكات
بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
به‌رێزان وه‌ك خوتان ئاگادارن دوێنی چوارشه‌مه 28/9 سایتی خویندنی باڵا به‌ره‌سمی خولی سێ یه‌می تواناسازی راگه‌یاندوه له‌كاتیكدا له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت \" وەک ئاگادارن لە ڕۆژی شەممە ٢٤/٩/٢٠١١ دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خولی سێهەمی بەرنامەی تواناسازی کراوەتەوە \" كه ئه‌مه‌ش زۆر دوره له‌راستیه‌وه به‌ڵگه‌ش بۆ قسه‌كانمان لێدوانێكی به‌رێز (دكتۆ گۆڤه‌نده)كه‌له 24/9 به‌سایتی (ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ) ڕاگه‌یاندبوو كه 48 سه‌عاتی تر فۆرمی خولی سێیه‌می تواناسازی راده‌گه‌یه‌نین ، كه‌چی به‌داخه‌وه سایتی خویندنی باڵا دور لهبنهمالی راست گۆی له ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی 28/9 رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێشكه‌شكردن بۆ خولی سێیه‌می تواناسازی له 24 مانگه‌وه كراوه‌بووه. به‌رێزان ئه‌مه گومان له‌راست گۆی و شه‌فافیه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌رده‌خات به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له و رۆژه‌وه‌ی زانكۆ ئۆنلاین راگه‌یاندراوه ده‌یان ئاگاداری و رونكردنهوهتان له‌سایته‌كه‌ی وه‌زاره‌ت بڵاوكردوه‌ته‌وه به‌ڵام دوای 4 رۆژ له راگه‌یاندنی تواناسازی له سایتی خوێندنی باڵادهڵێن 24 مانگ فۆرمی تواناسازیمان بڵاوكردوه‌ته‌وه ، له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی 28/9 به‌شێوه‌یه‌كی كوت و پر و به‌بێ هیچ بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ك گۆرانكاریتان له (ڕێنمایەکانی فۆرمی پێشكه‌ش كردنی داواكاری بۆ پرۆگرامی تواناسازی مرۆیی) كردوه به‌وه‌ی (5) خاڵی پسپۆری بهكالۆریۆستان لابردوه ، كه زیاتر له 10 رۆژه ئه‌و رێنماییانهتان پیش‌تر ڕاگه‌یاندبوو. له هه‌مانكاتدا تاكو ئیستا به‌شێوه‌ی ره‌سمی دواكاتی پێشكه‌شكردنی فۆرمی تواناسازیتان ڕانه‌گه‌یاندوه كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌یتر گومانمان له‌سه‌ر شه‌فافیه‌تی ئه‌م پرۆژه‌یه لا دروست ده‌كات
به‌رێزان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داواكارین هه‌رچی زوه ئه‌و گۆرانكاریانه وه‌ك خۆی لێبكه‌نه‌وه چونكه ئه‌و دور له‌هه‌موو ئاداب و ره‌وشتێكی زانستی و ئه‌خلاقیه كه وه‌زاره‌تێكی ره‌سمی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ناشهفافیانه كاره‌كانی بكات به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تێكی وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌سه‌رده‌می وه‌زیرێكی وه‌ك (پرۆفیسۆ دكتۆر دلاوه‌ر) كه گه‌نجانی ئه‌م وڵاته هه‌موو چاوهروانیهكی كاری باش و شه‌فافیه‌ت و راستگۆیان لێده‌كرد ، له‌رێگه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌وه دواكاریهكانمان به‌چه‌ند خالێك پیشكهشدهكهین به‌هیواین ده‌ست به‌جێ له‌ماوه‌ی كه‌متر له 48 سه‌عات وه‌ڵاممان بدرێته‌وه ئه‌گینا ئاماده‌ین هه‌موو رێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بگرینه به‌ر به‌رامبه‌ر بهجێبهجێنهكردنی داواكاری و مافه‌كانمان. داواكارییه‌كانمان بریتین له :
1- ژماردنه‌وه‌ی (حسابكردنی) پێنج خاڵی پسپۆری به‌كالۆریۆس
2- درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ 20/10/2011 ، به‌هۆی ئه‌و چه‌ند جار دواكه‌وتنه‌ی فۆرمی خولی سێیه‌می تواناسازی.
3-كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان شایانی هه‌موو خزمه‌ت و هاوكاریهكن. له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه هه‌موو خزمه‌تێكی كور و كچه‌كانیان بكات به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی تر ، دوادهكهین بۆ خزمه‌تی زیاتر كور و كچی شههیدهسهربهرزهكان و كهسو كاری ئه‌نفالكراوه‌كان بوجه‌ی تایبه‌تیان بۆدابنرێت بۆ خوێندنی تواناسازی خولی سێیه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌سیان سود مه‌ند بن نه‌ك حكومه‌ت له‌سه‌ر حسابی خوزیارانی تر خاڵیان پێبدات.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین : وه‌زیری خوێندنی باڵا یه‌كێك له‌سیاسه‌ته زانستیه داد پهرهوهرهكانی ئه‌وه‌بوه (هه‌موو كێبركێیه‌ك ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مایی زاستیبێت) بۆیه داواكارین ئه‌م سیاستهته راستگۆیانهت له‌م خوله‌ی تواناسازی په‌یره‌و بكه‌یت
وێنه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
هاوپێچ
لینكی لێدوانه‌كه‌ی به‌رێز دكتۆ گۆڤه‌ند له 24/9 كه بۆ سایتی ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ
http://www.radionawxo.org/kurdi/index.php?option=com_content&view=article&id=18530%3A---48--&catid=96%3Anna&Itemid=154#.Tn216oK1WLI.facebook
هاوپێچ راگه‌یاندنی خولی سێیه‌می تواناسازی له ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی 28/9
http://www.mhe-krg.org/?q=ku/node/1125
كۆمه‌لێك خوزیاری توناسازی خولی سێیه‌م
كۆمه‌لێك خوزیاری توناسازی خولی سێیه‌م
© 2019- Kurdistanpost