بۆ ئەوەى كەسى تر بەهەڵەدانەچێت هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین گاردیان و تایمز و دیرشبیگڵى كوردین،

Wednesday, 01/07/2009, 12:00

2206 بینراوە


ماوەیەكە لێرەو لەوێ هێرش دەكرێتە سەر ڕۆژنامەى هاوڵاتى و هەفتەنامەى ئاوێنە و گۆڤارى لڤین بەبێ هەبوونى هیچ بەڵگەیەكى دیكۆمێنتى بەوە تۆمەتبار دەكرێن كەلەلایەن خەڵكەوە ئاراستە دەكرێن من نابم بەپارێزەرى هیچ یەكێك لەم سێ ناوەندەى ڕاگەیاندن چونكە پێویستیان بەمن نیە بۆخۆیان پارێزەرى یاساییان هەیە لەمنێوەندەدا بەهۆى وەرگرتنى هەڵوێستێكى ئاساییەوە كەداوا دەكرێت دەنگ بەدەستور نەدرێت ئەم سێ ناوەندەى ڕاگەیاندن دەكرێتە دەسكەلاى كەسانێك كەتادوێنێ براگەورە و ڕاوێژكارى خۆیان بوو لەڕاستیدا هیچ یەكێك لەم سێ دەزگایە ڕۆژێك لەڕۆژان دینارێكیان لەم كەسە وەرنەگرتووە كەئیمڕۆ ئێوە ئەم سێ دەزگایەى پێ تاوانباردەكەن هەندێك كەسیش كەهێرش دەكەنە سەر ئەم دەزگایانەى ڕاگەیاندن مافى وەرگرتنى هەڵوێست دەبەخشنە ناوەندى حیزبى بەڵام ئەم مافە بۆ خەڵكى بەحەرام دەزانن وەكو بڵێیت ئەم سێ دەزگایە لەمەریخەوە هاتبنە خوارەوە یاخود هەڵوێستەى ئەم سێ دەزگایە بەوە وەسف دەكەن كەلەگەڵ بنەماكانى كارى ڕۆژنامەگەرى یەكناگرنەوە من وەكو خۆم راى هەر سێ دەزگاكە پەسەند دەكەم بەوەى ئازادى ڕادەبڕین نیشاندانى هەڵوێست لەم ووڵاتەى من دا تۆزقاڵێك بەرەو پێش بچێت بەڵام لەهەمانكاتدا لەوانەیە دەنگیش بۆ ئەو دەستورە بدەم كەئەو سێ دەزگایەى ڕاگەیاندن ڕەتیانكردۆتەوە بەڵام هیچ كاتێك لەگەڵ ئەوەدانیم كەلەسەر نیشاندانى هەڵوێست دەزگاى ڕاگەیاندن بەوە تۆمەتباربكرێت كەلەلایەن كەسانى ترەوە ئاراستە دەكرێت بەڵكو من لێرەوە بەهەموو ئەو كەسانە دەڵێم كەلەبەرنامەیاندایە لەسەر هاوڵاتى ئاوێنە و لڤین بنوسن پێویستە بەهەڵەدا نەچن و مەنتیقیانە قسە لەسەر بارودۆخەكە بكەن ئەم سێ دەزگایە هانبدەن بەمەبەستى ئەوەى لەسەر تەواوى بابەتە گرینگ و هەستیارەكانى ترى ڕۆژ هەڵوێستیان هەبێت بەتایبەتى لەسەر كاندیدە كانى سەرۆكى هەرێم و كاندید بۆ سەرۆكى حكومەت و هەروەها بۆ سەرۆكى پەرلەمانیش بەهەمان شێوە جگەلەم بابەتانە پێویستیەكى مێژووییە ئەم سێ دەزگاڕاگەیاندنەى هەرێمى كوردستان لەمەڕ هەڵوێستى ئاشتیانەى برا كوردەكانمان لەباكوور هەڵوێستیان هەبێت چونكە تەنیا ئەو كەسە سەربەرزە كەناوى دەچێتە لاپەڕەیەكى زێڕینى مێژووەوە جائەگەر ئەم دەزگایانە گەورەتر لەم شتانە بیریان كردەوە خۆیان بەخاوەنى هەرچوارپارچەى كوردستان زانى بێگومان ئەوەش دەبێتە دەرفەتێك بۆ ئەوەى بەتەواوى خۆیان نەك هەر لەكوردستان بسەلمێنن بەڵكو بۆ هەر پارچەكەى تریش ببنە جێگەى ئومێد لەكۆتاییدا دەڵێم بۆ ئەوەى كەسى تر بەهەڵەدا نەچێت هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین لەئێستادا بونەتە گاردیان و تایمز و دیرشبیگڵى كوردى،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە