KURDISTANPOST
كۆمەلێك گەنجى گۆڕان
نامەیەكى كراوە بو نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەى گۆڕان: گۆڕان لە كفرى لە داكشانە
Sunday, 04/03/2012, 12:00
2401
بینراوە
لە دواى درووست بوونى گۆڕان ئێمە وەكو كۆمەڵیك گەنجى گۆڕانخواز لە كفرى ڕۆڵى باشمان بینى لەسەر خستنى ئەو لیستە بە هاوكارى هەموو لایەك توانیمان جێگەى گۆڕان بكەینەوە لەشارەكە . دواى ئەوەى ئەو كات باڵى ڕیفۆرم هاتنە نێو بزووتنەوەكەوە وردە وردە ململانیەكان زەق بوونەوە بە ڵام تاڕادەیەك لە خزمەتى گۆڕان بوو . بەڵام گەورە ترین شكست بۆ گۆڕان ئەوە بوو كاتێك بەڕێزكیان هێنا و كردیان بە سەر پەرشتیارى گۆڕان لە كفرى ئەوەش گەورەترین زیانى بۆ گۆڕان هەبوو . بۆئەوەى ئێمە كەسى تر تۆمەتبار نەكەین چونكە سیاسەتى گۆڕان لە كفرى بە ئاراستەى دوو كەس بە ڕێوە ئەچێت ئەویش نەسرەدین محمود و ڕۆڤان سەروەت ە . ئەمانەش بۆ خۆیان دیارن چین و كێن وەك ناو خەڵك باوە كە نەسرەدین كار بۆ نەوشیروان مستەفا ئەكا و عوسمانى حاجى محمودیش لە ڕێگەى ڕۆڤانەو ئەیەوێت گۆران و تەكەتوولەكەى بە هێز بكات سەرەنجام ئەو دووكەسە یەك بۆ چوونیان هەیە ئەویش بە زیان بۆ بزووتنەوەى گۆڕان تەواو دەبێت . چونكە ئەوانە بە میزاجى شەخسى كار ئەكەن و حیساب بۆ كەس ناكەن رۆژانە دەنگ دەرى گۆران كەم ئەبێتەوە ئەگەر پیویست بكات ناو ئەبەین كە چەند خەڵكى دلسۆز واز لە گۆڕان ئەهنێت لە بەر كردەوە كانى ئەو دووكەسە . گۆڕان لە كفرى دامال راوە لە گەنج مەكۆكەیان بووەتە چاخانەیەكى بێ موشتەرى كەس ڕووى لێناكات رایەلە و بازنە هەمووى بە میزاجى ئەو دووكەسە دا ئەنریت نە پرس بە كەس ئەكریت نە ئەنجوومەن حیسابى بۆ ئەكریت . تكامان وایە لە بەڕیزتان لێكوڵینەوە بكەن چونكە بە راستى وەزعى گۆڕان لەبەر ئەو دووكەسە لە داكشانە.
كۆمەلێك گەنجى گۆڕان خوازى دوور لە مەكۆى كفرى
كۆمەلێك گەنجى گۆڕان
© 2019- Kurdistanpost