هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات ته‌نها تۆێشه‌به‌ره‌ی سواڵکردنه‌

Friday, 19/03/2010, 12:00

2138 بینراوە


هه‌روه‌ک چۆن قورئانی ئیسلامیه‌کان ئه‌ڵێ: هیچ کارێک به‌بێ فه‌رمانی خودا ڕونادات، واتا هه‌رچی له‌سه‌رئه‌م ڕووی زه‌ویه‌ ڕوده‌دات، به‌فه‌رمانی خودایه‌و خودا ئاگای لێی هه‌یه‌و به‌فه‌رمانی ئه‌و ڕویداوه‌‌. سوره‌کانی انعام59، تۆبه‌51، مجاده‌له‌ 21.
ڵیره‌دا باس و وخواس له‌ سه‌ر ئیسلام و قورئان و خودا نیه‌، ئه‌وه‌ نوسه‌ری قورئان خۆیه‌تی له‌ خۆیه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س داوای لێبکات، خۆی تاوانبار ده‌کات، که‌ خوا ده‌ستی هه‌یه‌، له‌ هه‌موو تاوانه‌کانی که‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ڕوده‌ده‌ن.
چونکه‌ به‌پێ ده‌قی ئه‌و ئایه‌ ناوبراوانه، خودا له‌ پێش سه‌دام حسێنه‌وه‌ بڕایای،کیمیاوی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالکردنی کوردی داوه‌، به‌ هه‌موو کاره‌ساته‌کانی که‌له‌ جیهاندا ڕویاندوه‌و ڕووده‌ده‌ن.‌
به‌‌هه‌مان شێوه‌یه‌، هیچ کارێک ڕونادات، به‌بێ ئاگاداری ئیمپریالیزمی جیهانی له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا. ئیمپریالیزمی جیهانی پیلانی 20 سالانه‌ و 30 ساڵانه‌ داده‌ڕێژێ، که‌ چۆن شه‌ڕو خوێنڕێژی، له‌ هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی ئه‌م جیهانه‌ که‌ خۆیان بیانه‌وێت به‌رپای بکه‌ن.
ئه‌مریکا ویستی عه‌بدولکه‌ریم قاسم بڕوخێنێت ڕوخاندی، ویستی سه‌دام بڕوخێنێت، ڕوخاندی، شای هێناو لابرد،پاشان ئه‌ویشی ڕوخاند، به‌ڵام له‌ جێگایه‌کی وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، یا تورکیای فاشی که‌ زه‌مینه‌ی گونجاوه‌ و به‌رژه‌وه‌یخۆی تێدا ده‌گونجێ، که‌ پاشایه‌تی ته‌مه‌نی درێژ بێت، ڕێگه‌ی ئه‌ویشیداوه‌، باشترین به‌ڵگه‌ش دانپیانانی خودی خۆیانه‌، که‌ به‌بێ شه‌رم و سڵه‌مینه‌وه‌، ئه‌رێی ئه‌مانه‌ هه‌موو که‌ به‌سمانکردن، ده‌که‌ن.
هه‌ر ئه‌و ئه‌مه‌ریکایه‌ به‌ ناوی دیکتاتۆریه‌وه‌ سه‌رۆکی ووڵاتێکی وه‌ک په‌نه‌مای له‌ ووڵاته‌که‌ی خۆیدا قۆڵبه‌ستکردو گه‌یاندیه‌ زیندانه‌کانی مه‌یامی له‌ ئه‌مه‌ریکا، گوایه‌ دیکاتۆره‌، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌نه‌ڕال مه‌نوئێل نۆریگه‌دا نه‌‌گونجا، ئه‌گه‌ر ڕاست نیه‌، ئایا له‌ جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورکیای فاشی دکتاتۆر و دڕنده‌ تر هه‌یه‌، نه‌خێر هه‌گیز له‌ مێژووی نوێدا دڕنده‌ی وه‌ک جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورک نادۆزینه‌وه‌.
باشه‌ ئه‌ی بۆ جه‌نه‌ڕاڵه‌ وه‌حشیه‌کانی تورکیا قۆڵبه‌ست ناکات بۆ زیندانه‌کانی مه‌یامی، ئه‌گه‌ر ئیمپریالیزمی جیهانی ڕاست ده‌کات؟
http://en.wikipedia.org/wiki/Manuel_Noriega

لێرده‌دامه‌به‌ست پاڕانه‌وه‌‌ بۆ نۆریێگا نیه‌، به‌ڵکوو ئاواتی منه‌ سه‌رجه‌م ملهوره‌کان له‌ زیندان توند بکرێن، به‌ تاڵه‌بانی و به‌رزانی شه‌وه‌، به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئایا ئه‌مه‌ریکا نه‌یده‌توانی ڕێگری بکات، که‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ڕونه‌دات؟
بێگوومان، هه‌روه‌ک گه‌وره‌ جه‌نه‌ڕاڵی تورک گووتی: چۆله‌که‌ش ناتوانێت، به‌ئاسمانی تورکیدا بفڕێت، به‌بێ فه‌رمانی سی ئای ئه‌ی. سه‌رجه‌م مه‌دیاکانی تورکیا، دوه‌م ڕۆژی ڕاده‌ست کردنی به‌ڕیز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به‌ فاشیه‌کانی تورک.
له‌وه‌ش بترازێت، ئه‌وروپای ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت سۆسیال دیموکراته‌کان، که‌ خانمێکی کورد خانمی نالین پێکگول نوێنه‌ری و قسه‌که‌ری ژنانه‌ له‌ حزبی سۆسیال دیموکراته‌کانی سویدا، بۆ دژی به‌ جینۆساید ناسینی کمیاوی بارانی و ئه‌نفاله‌کانه‌‌؟
ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناسه‌لمێنێت که‌ ئه‌وان بێڕه‌وشتی سیاسین؟
ئه‌ی ئایا ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌ندامن له‌ نێو ئه‌و حزبه‌دا‌ ئێستا چی ئه‌ڵێن؟
به‌شبه‌حاڵێ خۆم لام باش نیه‌ که‌هه‌ر ناوی مۆدێراته‌کان بهێندرێت، چونکه‌ ئه‌وان دژی هه‌موو گه‌لانی جیهانن، نه‌ک ته‌نها کورد. ئه‌گه‌ر وانیه‌، له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێک ڕابه‌ری مۆدێراته‌کان" کارل بیل"به‌شه‌ سه‌همی له‌ جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورکیای فاشی وه‌رگرتوه‌، ئه‌گه‌ر بۆ دژایه‌تی گه‌لی کورد نه‌بێت؟

http://en.wikipedia.org/wiki

مه‌به‌‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، که‌ ته‌واوی ئه‌ورپا به‌ سۆسیال دیموکراته‌کانیشه‌وه، به‌رژه‌وه‌ند په‌رستن، وه‌ک تورکێکی فاشی دژایه‌تی خواست و بزوتنه‌وه‌ ڕه‌واکه‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن، ته‌نها بۆ زانین، ئۆلۆف پاڵمه‌ که‌به‌خوای مافی مرۆڤ ناسێندراوه‌، خۆی ده‌هاته‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و دژی جه‌نگی ڤێتنام، هه‌روه‌ها شه‌ڕی عێراق ئێران، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕی، که‌چی ڕۆژنامه‌ی پرۆلیتاری سه‌ربه‌چه‌په‌کان، که‌له‌ ناوجه‌رگه‌ی جه‌نگه‌که‌وه‌ ڕاپۆرتی نوسی بۆ ڕۆژنامه‌کان گووتی: زۆربه‌ی تۆپخانه‌کانی ئێران و عێراق بریتین له‌ تۆپی "بۆفۆش" که‌ کارخانه‌یه‌کی چه‌کسازی سویدی دروستی ده‌کات، ئه‌وکاته‌ نوسیان که‌ ئۆلۆف پاڵمه‌ درۆ ده‌کات.
به‌ به‌ڵگه‌و دوکۆمێنتیش سه‌لمێندرا، که‌ زۆربه‌ی چه‌که‌ کیمیاویه‌کانی که‌ سه‌دام به‌کارهێنا له‌ کیمیاوی بارانی هه‌ڵبجه‌و قه‌ره‌داخ و دۆڵی جافایه‌تی بادینانیش چه‌کی کیمیاوی ئه‌و‌روپی بوون.

خوێنه‌ری هێژا:
هه‌رچه‌ند ڕۆژ تێڤی، به‌ فه‌رمی فه‌رمانی کردنه‌وه‌ی وه‌رگیراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا دیتمان که‌ پۆلیسی به‌لجک به‌وپه‌ڕی دڕندانه‌ و وه‌حشیانه‌ په‌لاماری ڕۆژ تێڤیاندا، په‌لاماردان و شکاندنی ئامێره‌کانی ده‌زگای ڕۆژ تێڤی واتای زۆر زۆری هه‌یه‌. هه‌ر بۆ نموونه‌،
به‌لجیکا ئه‌ڵێ: ئه‌ی گه‌لی کورد من ده‌رگای ڕۆشنبیرت لێداده‌خه‌م، من به‌ری چاوت ده‌گرم، بۆئه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایه‌، ئێوه‌ی کورد وه‌ک کۆیله‌ی تورکه‌ فاشسته‌کان بژین.
ئه‌وروپا به‌گشتی به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌وروپا به‌ سوسیال دیموکراته‌کانیشه‌وه‌، دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لانی ته‌واوی جیهانن، یه‌کێک له‌ سه‌رۆکه‌کانی تالیبان به‌ فه‌رمانی ئێران له‌ لایه‌ن شیعه‌کانی پاکستان و ئه‌فغانستانه‌وه‌ "مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر" ده‌ستگیرکراو ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریکا کرا، به‌رامبه‌ر به‌ عبدولمالیک ڕێگی سه‌رۆکی سنه‌کانی به‌لوچستان.
http://taftan-tna.blogspot.com

هه‌ر له‌ هه‌مانکاتدا، هه‌وڵی ڕاده‌ستکردنی، حاجی ئه‌حمه‌دیاندا، ده‌سگیریان کرد و په‌لاماری ڕۆژتێڤیانداو، خۆشبه‌ختانه‌، پلانه‌کایان ئاشکرا بوو، بۆیان نه‌چوه‌ سه‌ر.
‌به‌کورتی و کوردی گه‌رکمه‌ بێژم، مافی مرۆڤ، ئازادی، یه‌کسانی درۆیه‌کی شاخدار و دێوجامه‌ی هه‌ڵخه‌له‌تاندنن، له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ سۆسیال دیموکراته‌کان.
کاره‌سات ڕویدا، به‌داخه‌وه‌ که‌ ناتوانین کاتژمێر بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ دواوه‌، تا خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان که‌رکوک له‌ ژارباران و ئه‌نفال کردن ده‌بازر بکه‌ین، به‌ڵام ئایا به‌و‌ بودجه‌ زۆره‌ که‌ خۆی ده‌دات 50 ملیارد، جگه‌ له‌ گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل نه‌ده‌تواندرا ساڕێژی برینه‌کانی هه‌له‌بجه‌ پێبکرێت‌؟
به‌ته‌نها ئه‌و پاره‌ی که‌به‌ کۆنسه‌رته‌یکه‌ ‌ "سیتوارد ڕۆد" گێڕای له‌له‌ندن بۆ هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌تواندرا، که‌ چاره‌سه‌ری برینداره‌کانی چه‌کی کیمیاوی بکرێت، نه‌یان کرد ، ئه‌وه‌شیان لولداو خوادریان.
ئه‌گه‌ر ئێستاش سه‌رپێییه‌که‌ سه‌رنجی به‌رنامه‌کانی ده‌ستگای تێڤیه‌کانی ده‌سه‌ڵات بده‌ین، ده‌بینن ملێۆنه‌ها فلیمی دۆکۆمێنتی، ئیتر هه‌ر له‌ سرودو شیعرو شانۆنامه‌و ........هتد گوێی مرۆڤیان که‌ڕ کردوه‌، که‌چی ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز هه‌وڵێ ئه‌وه‌یان نه‌داوه‌ که‌ کیمیاویبارانی هه‌ڵبجه‌ به‌ جینۆساید بناسێنن، نه‌ک هه‌ر نایکه‌ن، به‌ڵکوو دژایه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌که‌ن که‌ خۆبه‌ختانه‌ هه‌وڵی ئه‌وکاره‌ ده‌ن.
جگه‌ له‌وه‌ش هێشتا، 274 برینداری کیمیاوی که‌وه‌ک ماسی بۆ ئاو پێوسیتیان به‌چاره‌سه‌ره‌، نه‌یانویستوه‌ چاره‌سه‌ریان بکه‌ن.
که‌چی هه‌میشه‌ ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کانیان وه‌ک‌ توێشه‌به‌ره‌یه‌کی سواڵکردن به‌کارهێناوه‌.
به‌ڵام خۆیان بۆ ددان چاککردنێک بۆ هه‌ڵامه‌تێک به‌په‌له‌ پروزێ خۆیان ده‌گه‌یننه‌، ئه‌وروپا.
بورجه‌که‌ی دوبه‌ی ملیاردێک دۆلاری تێچوه‌ که‌ به‌رزترین کۆشکی جیهانه‌، که‌سیشی تێداکیمیاوباران نه‌‌کراوه، ئایا بۆ نه‌یانتوانی له‌ 50 ملیاره‌ که‌ به‌ ئاشکرا دزیویانه‌، نه‌یان توانی بورجێکی وه‌ک ئیماره‌ت له‌ هه‌ڵبجه‌ دروست بکه‌ن؟
به‌ڵام خه‌ریکه‌ له‌ ترسی گۆڕان‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌ن به‌ پارێزگا!‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە