بارزانی و" پۆزشنی سه‌ڕۆک کۆماری عیراق"

Friday, 01.04.2013, 12:00

942 بینراوە


به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌میدیا کوردیه‌کان، ئاماژه‌به‌هه‌ڵوێستی بارزانی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر پۆزشنی سه‌رۆک کۆمار، به‌وه‌ی که‌ئاماده‌نیه‌ئه‌و جاره‌‌پشتیوانی له‌یه‌کێتی بکا بۆ وه‌ر گرتنی ئه‌و پۆزشنه‌له‌هه‌مان کاتدا پێی وایه‌که‌ئه‌م پۆزشنه‌ئه‌وه‌نده‌ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوه‌وه‌ته‌نیا پاڵپشتێکی مه‌عنه‌وی بوه‌بۆ کورد.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌پێکردن بێ له‌و لێدوانه‌ئه‌وه‌یه، که‌ئه‌مه‌سه‌ره‌تای درکاندنی تێروانینی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌بۆ یه‌کێتی نیشتامانی و په‌یوه‌ندیه‌ستراتیژیه‌که‌ی نێوانیان له‌رابردو و له‌م قۆناغه‌شدا.ئه‌مه‌په‌یامێکه‌بۆ خه‌ڵکو یه‌کێتی، بارزانی ده‌یه‌وێ بڵی، پۆزشنی سه‌ڕۆک کۆماری عیراق هیج کاتێ جێگه‌ی سه‌رنجی پارتی نه‌بوه‌،وه‌ئه‌گه‌رمه‌به‌ستیانبا ده‌یانتوانی به‌ده‌ستی بهێنن، بۆ یه‌ش گرنگیان پێنه‌داوه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌تاڵه‌بانی ئه‌و پۆزشنه‌ی لا گرنگ بوه‌، بۆیه‌ش ئه‌و کات پارتی پشتیوانی له‌تاڵه‌بانی کردوه، به‌ڵام له‌مه‌ولا ئه‌و پشتیوانیه‌ی یه‌کێتی ناکا،هه‌روها بارزانی ده‌یه‌وێ بڵی که‌ئه‌و هه‌مو کاتێ کوردستانی لا گرنگ بوه‌له‌پۆزشنه‌باڵاکانی به‌غداو ،وه‌خۆی زۆر به‌گه‌ورتر زانیوه‌له‌و پۆزشنانه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی هه‌ڵوێستیکی نامۆ و چاوه‌ڕوان نه‌کراو نیه، له‌ساڵی٢٠٠٣وه‌تاوه‌کو ئێستا سه‌نگی هاوکێشه‌سیاسه‌کانی سه‌ر گۆره‌پانی کوردستان، گۆڕانی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌بینیوه، بۆیه‌ش هه‌ڵوێسته‌سیاسیه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێکی سیاسی هه‌نوکه‌ی کوردستان، به‌به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و کات به‌رامبه‌ر روداوه‌کان و رێکه‌وتنه‌سیاسیه‌کان به‌بی شک جیاواز ده‌بیتو گٶڕانی به‌سه‌ر دادێت، چونکه‌هه‌ڵوێسته‌کان ئه‌و کات دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بارو دۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بریاریان له‌سه‌ر داراوه‌و خراوته‌بواری کارپێکردن.
پارتیش ئه‌مرۆ وه‌کو هێزیکی سیاسی سه‌ره‌کی له‌ ده‌سه‌ڵاتو به‌هێز له‌روی مادی و سه‌ربازی، به‌به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ هێزه‌سیاسیه‌کانی تری هه‌رێم له‌گۆره‌پانه‌که‌حیساب بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌کرێ، بێگومان ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه، هه‌وڵده‌دا له‌هاوکێشه‌سیاسیه‌کان زیاتر سودمه‌ند بێت، له‌هه‌مان کاتدا چاوێک ده‌هێنێ به‌ئه‌زمونی خۆی له‌و ده‌سا ڵه‌ی رابردو به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رامبه‌ر روداوه‌سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تیه‌سیاسیه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا و وه‌وردبونه‌وه‌یی ده‌کا بۆ تای ته‌رازوه‌که‌، کام هه‌ڵوێستی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌بوه‌و ده‌کرا باشتر یاری بکا له‌مه‌یدانی سیاسی به‌غداو هه‌رێم به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی که‌سه‌رده‌مێک هێزیکی سه‌ره‌کی بو له‌رکابه‌ریه‌کان به‌رامبه‌ر پارتی.
له‌ساڵی ٢٠٠٣ بارودۆخی یه‌کێتی نیشتمانی زۆر جیاواز بو به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ ئه‌مرۆ ،تاڵه‌بانی ئه‌و کاته‌ له‌کێشمه‌کێشمه‌کانی ناو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی. توانی بوی زاڵبێت به‌سه‌ر باڵه‌کانی تروسه‌رکه‌وتو بو له‌سه‌پاندنی نه‌هچی سیاسی خۆی به‌سه‌ر حزبه‌که‌و بردنی به‌و ئاراسته‌یه‌ی که‌خۆی بڕوای پێبو. بۆیه‌ش یه‌کێ له‌و نه‌هچانه‌ی ئه‌وه‌بو که‌چۆن قه‌ناعه‌ت به‌پارتی دیموکرات بکا بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی لێبکه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆزشنی سه‌رۆک کۆماری، وه‌کو ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وی له‌عیراق بدرێ به‌خۆی وه‌کو کوردێک نه‌ک وه‌کو یه‌کێتیه‌ک، هه‌رچه‌نده‌ئه‌وه‌له‌ده‌ستوری عیراقی ساغ نه‌کراوه‌ته‌وه‌،که‌ئه‌و پۆزشنه‌ته‌نیا ده‌بێ بۆ کورد بێت یان یه‌کێتی، به‌ڵکو ئه‌و کات حکومه‌تی عیراقی فیدڕاڵ، به‌هۆی بارو دۆخی ناهه‌موار له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق دامه‌زرێنرا، بۆیه‌ش تاڵه‌بانی ده‌بوایه‌رای پارتی به‌لای خۆیدا بشکێنی بۆ پێکانی ئه‌و مه‌به‌سته، هه‌ره‌بۆیه‌ش شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ ناکۆکیه‌کانی نێوان خۆیانو پارتی گۆڕی و هه‌ولی نزیک بونه‌وه‌ی زیاتری دا له‌پارتی به‌تایبه‌تیش له‌خودی بارزانی خۆی، له‌به‌غداش هه‌مو پۆزشنه‌کانی که‌له‌سه‌ر ئاستی عیراقی دوای سه‌دام دار به‌کورد وه‌کو ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وی، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ففتی ففتی له‌نێوان خۆیان دابه‌شیان کرد.
تاڵه‌بانی ئه‌و کات، سکرتێری گشتی حزبێک بو له‌هه‌رێم، که‌سه‌ره‌رای ناکۆکیه‌کانو دوبه‌ره‌کیه‌کانو ته‌که‌تولاته‌کانی ناو حزبه‌که، هێشتا یه‌کێتی له‌یه‌ک نه‌ترازابو، خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌کی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری بو، به‌م شێوه‌یه‌پارتی ئه‌و راستیه‌ی ده‌زانی، بۆیه‌ش ئه‌و کات ئاماده‌یی تیا هه‌بو سازش له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵ بکا به‌مه‌جبوری . ئه‌و کاتیش یه‌کێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی ٤٩ به‌په‌نجا بون به‌ڵام تاڵه‌بانی توانی قه‌ناعه‌ت به‌پارتی بکا که‌ئیداره‌ی کوردستان فیفتی فیفتی بێت، وه‌له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان دابه‌شکرانو هه‌رێم به‌ره‌و دو یه‌که‌ی ئیداری جیاواز هه‌نگاوی نا تاوه‌کو ئیمرۆ.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ئه‌دو حزبه‌رێکه‌وتن له‌سه‌ر سیاسه‌تی ففتی ففتی، به‌ڵام پارتی به‌درێژای ئه‌و ماوه‌یه‌توانی هه‌مو جومگه‌گرنگه‌کانی سه‌رچاوه‌ی ئابوری هه‌رێم و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی کۆنترۆڵ بکا، به‌مه‌ش فرسه‌تی خۆ قایم کردنی ئابوری پارتی دیموکرات به‌ره‌و به‌هێزیه‌کی بی هاوتا رۆی به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ئابوریه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی. وه‌ئه‌مه‌وای کرد پارتی بتوانێ به‌هۆیه‌وه‌له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ی کوردستانیش نزیک بونه‌وه‌ی زیاتری هه‌بێ به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ تورکیاو به‌پله‌ی یه‌که‌م ئینجا وڵاتانی تری ده‌ورو به‌ر به‌پله‌ی دوه‌م و سێهه‌م.
بارودۆخی هه‌رێم له‌٢٠٠٣، زۆر جیاواز بوبه‌به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ ئێستا، گه‌وره‌ترین گۆڕان که‌له‌مه‌یدانی سیاسی ناوه‌خۆی هه‌رێم رویداو و خۆی فه‌رز کرد، سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپزسیۆنه‌به‌و قه‌واره‌یه‌ی ئێستای، ئه‌مه‌فاکته‌رێکی نوکلی لێنه‌کراوه‌که‌ئۆپۆزسیۆن خاوه‌ن بیناغه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریه‌و له‌هه‌مان کاتدا وجودی هه‌یه‌له‌په‌رله‌مانی عیراقو کوردستان. زیاد بونی ناره‌زای له‌ناو میلله‌تو گه‌شه‌کردنی ئۆپۆپزسیۆن به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مرۆ هاوکێشه‌ی سیاسی هێزی گۆڕی له‌هه‌رێم، که‌ئه‌مه‌کاردانه‌وه‌ی هه‌بو له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌ردو هێزی ده‌سه‌ڵاتدار، وه‌دابه‌شکردنی هه‌رێم له‌سه‌ر بیناغه‌ی ففتی ففتی به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی به‌ره‌و نه‌مان رۆی و زیندوبونه‌وه‌ی مه‌حاڵه.
له‌ناوچه‌کانی هێزی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌تایبه‌تی ناوچه‌کانی بادینان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئێستا ئۆپزسیۆن بونی هه‌یه، به‌تایبه‌تیش هێزه‌ئیسلامیه‌سیاسیه‌کان توانیویانه‌تا راده‌ێێ کاردانه‌وه‌یان هه‌بێ له‌سه‌ر کێشی قه‌واره‌ی هێزی جه‌ماوه‌ری پارتی له‌و ناوچانه‌به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا به‌و شێوه‌یه‌نیه‌که‌توانینێتیان به‌رژه‌وه‌ندی پارتی بخه‌نه‌مه‌ترسیه‌وه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش وجودی ئه‌و هێزانه‌له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی هێشتا زیاتره‌.
له‌دایک بونی گٶڕان وه‌کو هێزێکی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و تایبه‌تیش له‌وناوچانه‌ی که‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌وزن. به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌و خۆ به‌پله‌ی یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یه‌کی ئێچگار سلبی هه‌بو له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هێزی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی چ له‌سه‌ر ئاستی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی،که‌وادیری ناوه‌ند و ئه‌ندامو دۆستو لایه‌نگرانی له‌ده‌ره‌وه‌وه‌ناوه‌وه‌ی وڵات، وه‌چ له‌سه‌ر ئاستی قه‌واره‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و هێزه. بۆیه‌ش زه‌ره‌ره‌مه‌ندی یه‌که‌م له‌گۆڕانی ئه‌و هاوکێشه‌سیاسیه‌له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ، یه‌کێتی نیشتمانی بو به‌پله‌ی سه‌ره‌کی، که‌له‌ئه‌نجامدا زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌بو له‌سه‌نگ و قه‌واره‌ی یه‌کێتی له‌هه‌رێم ، وای لێهات یه‌کێتی به‌بێ پشتیوانی پارتی هێزێکی سیاسی یه‌که‌مو دوه‌م نه‌مێنێ له‌سه‌ر شانۆی سیاسی هه‌رێم،ئه‌و راستیه‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان وعیراقیش زۆز به‌زه‌قی هه‌ستی پێده‌کرا.
له‌سه‌ر ئاستی عیراق، پارتی و یه‌کێتی له‌ناکۆکیه‌کان و ململانێیه‌کانی نێوان هێزه‌سیاسیه‌ناکۆکه‌کان، هه‌ریه‌که‌له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی سیاسی خۆیان جوت کردبو. روداوه‌سیاسیه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی گۆره‌پانی سیاسی عیراق ئه‌و راستیه‌ی ئیسپاتکرد. یه‌کێتی به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له‌شیعه‌نزیک بوه‌وه‌وه‌پارتیش له‌سونه. روداوه‌سیاسیه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی عیراق پۆزشن و هه‌ڵوێسته‌کانی پارتی به‌هێز تر کرد به‌به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ یه‌کێتی. وه‌ئه‌مه‌بێگومان ده‌وری هه‌بوه‌له‌به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی وڵاتانی ناوچه‌که‌بۆ پارتی زیاتر. ئه‌گه‌ر سه‌رنچێ بده‌ینه‌ پشتیوانی حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاتی خۆی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به‌تایبه‌تی ئێران، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی جۆرێکی تر بو وه‌کو هێزێکی سیاسی سه‌ره‌کی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ریه‌کی به‌هێز چاویان لێده‌کرد، به‌ڵام ئیمرۆ بارو دۆخی یه‌کێتی گۆڕاوه‌وه‌کو ئه‌و زه‌مان نه‌ماوه، بۆ یه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رنجێ بده‌ینه‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیران، به‌ره‌ی ئۆپزسیۆنیان له‌هه‌رێم به‌جودا بانگه‌شه‌کرد بۆ وڵاته‌که‌یان.
ئه‌م هۆکارانه‌هه‌موی کارێگه‌ری سه‌ره‌کیان هه‌یه‌له‌سه‌ر قورسایو سه‌نگی یه‌کێتی وه‌کو هێزێکی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراقو ناوچه‌که‌، وه‌ده‌بنه‌سه‌نگی مه‌حه‌ک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای ئاستی یه‌کێتی له‌ ئاراسته‌کردن و ته‌کاندانی سیاسه‌ته‌کانو روداوه‌کان له‌هه‌رێم و عیراقو ناوچه‌که. ئیمرۆ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌مامه‌ڵه‌ده‌کا وه‌له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌سیاسه‌ته‌کانی داده‌رێژێ به‌رامبه‌ربه‌یه‌کێتی، بۆیه‌ش زۆر گرنگه‌ئیمرۆ یه‌کێتی خۆی ده‌رک به‌و واقیعه‌بکاو،هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌شه‌خسیه‌کان به‌لاوه‌بنێ و بزانێ هاوپه‌یمانیه‌تی کردن له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پرسی کورده.