(مەهاباد شێخ حەمەئەمین ئەندام كارگێری مەلبەندی سلێمانی بەقۆپیەوە لەوانەی دەستوردا دەگیرێت و مام جەلال دەیكاتە ئەندام پەرلەمان لەبەغدا)

Thursday, 04/03/2010, 12:00

2415 بینراوە


مهاباد محمد امین،ناسراو بەمەهابادی شێخ حەمەئەمین بەرپرس وئەندام كارگێری مەلبەندی سلێمانی خوێندكاری قبولخاسی حیزب بوو بەقۆپیەوە لەزانكۆ لەكۆلێجی زانستە رامیاریەكان لەوانەی دەستوردا دەگیرێت كەچی هەفتەیەك دواتر مام جەلال كردیە ئەندام پەرلەمان لەبەغدا هەرچەندە ئەم راستیەشی دەزانی، دیارە بۆ ئەوە بووە كە مهاباد بەشداربێت لەدانانی دەستور بۆ عێراق.هەموو سالەكە تەنیا چەند جارێك سەردانی پەرلەمانی كردوە كە وەك زۆربەیان ووشە لەدەمی نەهاتۆتە دەرێ چونكە هیچی پێ نیە.جگە لەموچەی پەرلەمان پارەی پاسەوانەكانی بەغداشی بەفیل لوشداوە وەك زۆربەی ئەوانەی ترو دوای سالێك خانەنشینیان كردو مانگانە شەش ملیۆن دینار وەردەگرێ وئێستە مووچەی مەلبەندیشی هەیەو بەرپرسە لەم شوێنە.مەهابادی شیخ حەمەئەمین سوودی لەوەش وەرگرت كەئافرەتە.بەهۆی قۆپیە كردنەكەیەوە كە بەمەهابادی قۆپیەچی ناسراوە ئەو سالە فەرمانی راسب كردنی بۆ دەرچوو. بەرواری ئەندام پەرلەمانیەكەی كەوتە سالی دواتری خوێندنی كۆلێجەكە بەلام دەوامی نەدەكرد هەربۆیە راگری كۆلێجەكە فەرمانی راسبكردنی ئەم سالەشی بۆ دەركرد بەلام بەهۆی واستەی حیزبیەوە بەتایبەت فوئاد مەعسوم وكەمال فوئاد پەیمانیان بە ئەم راگرەدا كەئەلبیرت عیسا بوو بیكەنە وەكیل وەزیر بەلام ئەم فەرمانی راسب كردنەی مەهاباد هەلوەشێنێتەوە.هەرچەندە بریارەكەی كۆلێجی ناوبراو لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆوە پەسەند كرابوو كەچی ژێربەژیر لەنێوان ئەلبێرت عیساو سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەپەرینەوە بەسەر بریارەكەی ئەنجومەنی زانكۆو ئەنجومەنی كۆلێج وبێئاگاداری ئەمان بریارەكەیان هەلوەشاندەوەو مهابادی قۆپیەچی كە هەرگیز مستەوای خوێندنی نەبووە بێدەوام كردن لەكۆتایی سالدا تاقیكردنەوەكانی ئەنجامداو دەریشیانچاند.دواتر مام جەلال كەهیمەتی بەرهەم سالحیشی تێدا بووە ئەلبێرت عیسای كردە بالیۆزو ئیستا لەبەغدا لەچاوەروانی پۆستەكەیەتی وئەمیش بازرگانی بەمەسیحیەت بونەكەیەوە كردوەو خویندكاری بەرپرس نەما لەم كۆلێجە ئەم هاوكاری دەرچوونی نەكردبێت بەوانەشەوە كەبروانامەیان نەبوە یان تەزویرەو دەریشدەچوون بێدەوام كردن.هەفتەنامەی ئاوێنە زیاتر لەجارێك لەسەر ئەم بابەتەی نوسیوە.ئەمانەن بەرپرس و نوخبەكانی یەكێتی و لیستی هاوپەیمانی. تكایە هەروا بەردەوامبن بۆ زیاتر سووك كردنی حیزب و حكومەتەكەتان و بیخۆن پارەی فەفیروهەژاری ئەم گەلە بەدبەختە. بۆ باسەكە بەلگەنامەی تەواو هەن. كەی كات وشوێنی گونجاوی خۆی هاتە پێش لەرووی یاساییەوە مامەلەی لەگەلدا دەكری بەلام ئێستە نابێت چونكە لەسایەی ئەم سیستەمە گەندەلەوە ئەنجامی نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە