ئەشكەنجەو تۆقاندن.. تاقە زمانی دەسەڵاتدارانی كوردستان...!

Tuesday, 03/05/2011, 12:00

857 بینراوە



كۆمیتەی پشتیوانی لە نارەزایەتی یەكانی خەڵكی كوردستان ئێوارە كۆرێك سازدەدات بۆ دكتۆر پشتیوان عەبدوڵا كە تازە لە كوردستان گەراوەتەوەو بە دۆزەخی رفاندن و ئەشكەنجەو رفاندن تۆقاندنی خۆی و خاوخێزاندا تێپەریوە لەسەردەستی جەللادو پیاوكوژانی دەزگاكان پاراستن و ئاساییش و زێرەڤانی.
بانگەوازی رەوەندی كوردی شاری سدنی دەكەین كە ئامادەی ئەم كۆرە بن،و بۆ خۆیان گوێ بیستی ئەم شایەدحاڵە ببن و بزانن دەسەلاتداری گەندەڵ و میلیشیایی كوردستان چۆن وەلام بە داخوازی یەكانی خەلكی كوردستان و دەداتەوە.
كات:شەممە 5 ئێوارە -7-5-2011
شوێن : Hilda M Davis Senior Citizen Centre
Liverpool-Bigge st Opposite Bigge Park
تەلەفۆنی زانیاری:0402217864-0402545212

كۆمیتەی پشتیوانی لە نارەزایەتی یەكانی خەڵكی كوردستان
ئوسترالیا/سدنی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە