هێڵەگرنکەکانی بەشێک لەمێژووی کورد لەدەزگای پەخشی بریتانی (british broadcasting corporation bbc.)

Tuesday, 01/09/2009, 12:00

2908 بینراوە


1918 دوای بەزاندن وسەرکەوتن بەسەر ئمپراتۆری عوسمانی، هێزەکانی بریتانیا ویلایەتی مو‌سڵیان داگیرکرد،کەناوچەیەکی دەڵەمەند بوو بەنەوت.بەمەش کوردەکانی ئەو ناوچەیە کەوتنە ژێر فەرمانرەوایی بریتانییەکانەوە.

1919 لەسەر داخوازی بریتانیەکان ویلایەتی موسڵ لکێنرا بەعێراقی نوێ وە.

1920 مۆرکردنی پەیمانی سیڤەر لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوەکانەوە بۆ دەستەبەر کردنی کۆمەڵێک مافی کورد، وەک لەبرگەی 64دا هاتووە کوردەکان مافی نیشتە جێبوون و دیاری کردنی داهاتووی خۆیان هەیە بۆسەربەخۆی کوردستان، لەداهاتوودا.

1921 ئەمیر فەی‌‌‌‌‌‌سەڵ بوو بەمەلیکی عێراق.

1921 هەڵگەرانەوەی شێخ معمود بەرزنجی و یاخی بوو لە ژێر فەرمانرەوای بریتانیەکان، لەباکوری عێراق. لە هەمانکاتدا خۆی بەمەلیکی کوردستان راگەیاند.

1923 کەمال ئەتاتورکی دامەزرینەری کۆماری نوێی تورکیا، پەیمانی لۆزانی لەرووی نێودەوڵەتیەوە بەدەست هێنا. رایگەیاند کەپارلەمانی ووڵاتەکەی چیترکار بە سیڤەر ناکات و لۆزانی لەجێ دانا.

1924 هێزەکانی بریتانیا،لە سلێمانی دابەزین.

1932 راپەرین و سەرهاڵدان لەناوچەی بەرزان دەستی پێکرد، دژی پشتگوێ خستنی مافی کوردەکان لە ئۆتۆنۆمی لە لایەن حوکمەتی عێراقەوە.لەکا‌تێکدا کۆمەڵی گشتی نەتەوەکان ئەو مافەی دابوو بەکوردەکان.

1943 بەسەرکردایەتی مەلامستەفای بەرزانی،راپەرینێکی مەزن سەری هەڵدا،کەناوچەیەکی بەرفراوانی هەولێر و بادینانی گرتە دەست.

لەaugustی1946 هێزە هەواییەکانی بریتانیا، بۆمببارانی هێزی کوردەکانی کرد لەسنورەکانی ئێران،لەو شوێنانەی کە بەسرکردایەتی قازی محمەد کۆکرابوونەوە بۆ دامەزراندنی کوردستانی سەربەخۆ، لەناوچەی لەمهاباد.

1946 حیزبی دیموکراتی کوردستان،بۆیەکەم جار کۆماری مهابادی دامەزراند. دوای جەند مانگیک کۆماری مهاباد،لەژیر گوشاری هێزە ئێرانییەکان دارماو مسەفا بەرزانی خۆی گەیاند یەکییەتی سۆڤیەت.

1951 ریکخستنەکانی کورد پارتێکی نوێیان بوژاندەوە لەژێرناویkdp، مەلامستەفایان کردەسەرۆک. لەکاتێکدا ئەولەتاراوگەبوو لە یەکییەتی سۆڤیەت، بەڵام لەراستیدا سەرۆکی راستەقینە ئیبراهیم ئەحمەد بوو. کە ئارەزووی دەکرد لەنزیکەوە بە حیزبی شیوعی عێراقەوە پەیوەست بێت.

1958 دوای نەدان و شاردنەوەی مافەکانی کورد،لەماوەیەکی دوورو درێژدا. حوکمەتی پاشایەتی عێراق رێگای دا بەمافەنەتەوەییەکانی کورد جێگیربکرین لەدەستوردا. هەمان ساڵ مەلامستەفا لەتاراوگە گەرایەوە.

1960 گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نیوان کوردەکان و حوکمەتی عێراق، لەپێشەلکردنی مافەکانی کورد لەدەستوردا. بۆیە kdp نارەزایی دەربری.

1961 kdp کەوتە بەرشاڵاوی حوکمەتی عێراق، کوردەکانیش لەباکور لە حوکمەت هەڵگەرانەوە.

لەmarchی1970 پارتە کوردەکان رێککەوتن لەسەر پێدانی ئۆتۆنۆمی لەلایەن عێراقەوە بەکوردەکان، دامەزراندنی فەرمانبەری کوردو بەکارهێنانی زمانی کوردی و ددان نان بەوەی عێراق،لە دوونەتەوەی سەرەکی کوردو عەرەب پێکدێت.

لەaugustی1971 نێوانی کوردەکان و حوکمەتی ئێراق بەرەو گرژی رۆیشت، مەلامستەفا بەرزانیش داوای یارمەتی لەئەمەریکا کرد.

لەmarchی1974 حوکمەتی عێراق، رەشنوسی پەیمانی ئۆتۆنۆمی گەڵاڵەکردو ماوەی دوو هەفتەی دا بە kdp بۆ رازی بوون بەرەشنوسەکە،لەو رەشنوسەدا هەموو ناوچەکانی نەوت لەکەرکوک لەلەژیر دەسەڵاتی حوکمەتی عێراقی دا دەبێت. مەلا مستەفا ئەو رەشنوسەی رەتکردەوە بەبێ بوونی کەرکوک و ناوچەکان. داوای هەڵگەرانەوەیەکی تری کرد لەبەرمبەردا حوکمەتدا.

1975 پەیماننامەی جەزائیر مۆرکرا لەنێوان عێراق،ئیران. بەمەش کۆتایی هات بەیارمەتی ئێران بۆ راپەرینی کوردەکان. بەرزانیش دوور خرایەوە لەژیانی سیاسی.

لەjuneی 1975 جەلال تاڵەبانی puk،بنیاتنا لەدیمەشقەوە.

1978پێکدادان لەنێوان kdp.puk هەڵگیرساو ژمارەیەکی زۆر لەنێوانیان کوژراو ئاوارەبوون.

1979مەلامستەفا کۆچی دوای کرد، کورەکەی مسعودبەرزانی بوو بەسەرۆکی kdp.

1980جەنگ لەنێوان عێراق،ئێران بەرپا بوو. هێزەکانی kdpلەنزیکەوە هاوکاری ئێرانییەکان بوون دژی عێراق. بەڵام puk دژی هاوکاری کردنی تاران بوو.

1983بەرهەڵستکارە کوردەکان و هێزەکانی ئێران، بەهەم ئاهەنگی چونەناو شارۆچکەی حاجی هۆمەران،لەباکوری عێراق. لەتۆڵەی ئەمەش وەک رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، سەربازەکانی عێراق نزیکەی 8000 پیاویان لە دەڤەری بارزان بردووە کوشتووە.

1983 puk رەزامەند بوو بەئاگر بەست لەگەڵ عێراق، وەدەست پێکردنی دانوستان دەربارەی ئۆتۆنۆمی بۆکورد.

1985 لەژ‌ێر فشارو سەرکوتکردنی کوردەکان لەلایەن عێراقەوە، ئاگربەست شکێنرا، پیاوەکانی حوکمەتی عێراق هەوڵی کوشتنی برای تاڵەبانی و دوونەوەیان دا.

1986لەژێرباڵی حکمەتی ئێران puk,kdp دانیشتن بۆگفتووگۆو، گرەنتی یارمەتی ئێران بۆ هەردووولایەن مسۆگەرکرا.

1988تاڵەبانی وبەرزانی،ژمارەیەکی هێزەکانیان بەیەکەوە بەستەوە بۆ چوونە ناو کوردستان.

1988 جەنگ لە نێوان عێراق، ئێران کۆتایی هات. هێزەکانی عێراق هەڵمەتی ئەنفالییان دەسپێکرد دژی کورد. بەدەیان هەزار هاوڵاتی کورد کوژران. سەدان و هەزاران لە هێزەکوردەکانیش چوونە تاراوگە بە شێوەیەکی کاتی.

لە16یmarchی1988 هەزاران هاوڵاتی کورد لەشارۆچکەی هەڵەبجە،لەنزیک سنوری ئێران لەباکوری عێراق، بەگازی کیمیایی گیانییان لەدستدا. رێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ و کوردەکان، رژێمی عێراق بەتاونباردەزانن.

لەmarchی1991 دوای دەرپەراندنی هێزەکانی عێراق لەکوەیت، لەلایەن هاوپەیمانەکانی usوە. هێزە کوردەکان بەهاوکاری جاشەکانی عێراق،رەپەرینیان لە باکور دەست پێکرد. بەڵام us رەتی کردەوە یارمەتی کوردەکان بدات لەنزیکەوە. بۆیە راپەرینەکە سەرکوتکرا و یەک ملیۆن و نیو هاووڵاتی ئاوارە بوون. تورکیاش سنوری داخست بەروویانداو لەچیاکان مانەوە.

لەaprilی1991 هێزی هاوپەیمانان هێڵێکی پاراستنی لەناو خاکی عێراق بۆ پاراستنی کوردەکان درووسکرد، تائاوارەکان بگەرێنەوە. تالەبانی و بەرزانیش،گفتوگۆیان لەگەڵ سدام حسەین دەستپێکرد، دەربارەی ئۆتۆنۆمی.

لە1991july لە کاتێکدا وتووێژ لە بەغداد بەردەوام بوو، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە،توانییان هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر بگرنە ژێر دەستی خۆیان و بەرەنگاری حوکمەتی عێراق بوونەوە.

لەoctoberی 1991جەنگ لەنیوان کوردەکان و عێراق دەستی پێکردەوە.سەدام حسەین ئابڵوقەی سنورەکانی دا لەگەڵ کوردەکان، گەمارۆی بەسەردا سەپاندنن.

لە1992may لەژێرفەرمانرەوای کوردەکان هەڵبژاردن دەستی پێکرد. کاندیدەکانی kdp 50.8% بەدەست هێنا، کاندیدەکانی 49.2%.puk ئەم دووپارتەی کورد بەهاوبەشی حوکمەتی نوێی کوردستانیان بەرێوەبرد.

لەseptemberی 1992 لەژێر فەرمانرەوای کوردەکان لە شارۆچکەی سەڵاحەدین، گرووپە نەیارەکانی عێراق دانیشتن، لەو دانیشتنەدا کۆنگرەی نیشتیمانی عێراق پێک هێنرا.هەردو پارتی سەرەکیkdp,puk ئەندام بوون تێیدا.

لەmayی 1994 پێکدادان لەنێوان هێزەکانیpuk,kdp روویدا. هێزەکانی puk هەردوو شارۆچکەی شەقلاوەو چەمچەماڵیان لە هێزەکانی kdpگرت. لەو شەرانەدا خوێنی هاووڵاتیەنی سڤیل رژا.

لەmayی 1996 un و بەغداد،رازی بوون لەسەر بەرنامەی نەوت بەرامبەر خۆراک. لە پرۆسەیەدا لەسەدا سیانزەی فرۆشی داهاتی نەوتی عێراق لە بازەراکانی جیهان،بۆ سێ پارێزگای بەرفراوانی باکور دەبێت لەژێر دەسەڵاتی کوردەکان.

لەaugustی1996 مسعودبەرزانی،داوای هاوکاری و پشتیوانی لە سدام حسەین کرد، بۆ شکاندنی هێزەکانیpuk.

لەseptemberی 1996 بەهاوکاری سەربازەکانی حوکمەتی عێراق، هێزەکانی kdp توانییان شاری هەولێر لە هێزەکانی puk بگرن. لەهەمان کاتدا بەسەرۆکایەتی kdp حوکمەتی نوێ لە بینای پارلەمان لە هەولێردامەزرا .

لەoctoberی 1996 هێزەکانی puk شاری سلێمانیان گرتەوە.

لەjunuryی 1996 لەسلێمانیش puk، حوکمەتی نوێی راگەیاند. بەمەش هەردوو لایەن لەدووپارچەی باکور فەرمانرەوای کوردەکانییان دەکرد.

لەseptemberی 1998 تاڵەبانی وبەرزانی، لەواشنتنەوە رێکەوتنامەیاکیان ئیمزاکرد، بەڵام هێشتا حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە دووبەرەدا مابووە.

لەnovemberی 2000لەنامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیpuk، un رایگەیاند، حوکمەتی عێراق بەزۆرە ملێ خێزانە کوردەکان لەشاری کەرکوک دەردەپەرێنێت.

لەseptemberی 2001 پێکدادان سەری هەڵدا لەنێوان pukو گروپێکی ئیسلامی،بەناوی پشتیوانانی ئیسلام.

لەjuneی 2002 puk,kdp لەگەڵ چەندگروپێکی تری عێراقی دەربارەی هەر پێشهاتێکی چاوەروانکراو کەبەسەرکردایەتی us لەعێراق رووبدات،کەوتنە کاری هاوبەش.

لەoctoberی 2002 دانیشتنەکانی پارلەمانی کوردستان،لەهەولێر دەستیان پێکردەو. puk,kdp رازی بوون بەدرێژەدان بەدانیشتنی خولی گواستنەوەی پارلەمان تا هەڵبژاردنی نوێ .

لەfebruaryی 2003 کۆڵن پاوڵ ئاشکرای کردکەگروپێکی کورد،بەناوی ئەنسار ئیسلام لەباکوری عێراق، بەشێکن لە شانەکانی سەر بەرێکخراوی قاعیدە بەسەرۆکایەتی بن لادن. لەلایەن رژێمی عێراقیشەوە هاوکاری دەکرین.

هەرلەfebruaryی2003 سەرکردە کوردەکان رەتییان کردەوە کەسەربازانی تورک بێنە ناو باکوری عێراق،بۆ هەڵمەتی ئەو جەنگەی کەبەسەرۆکایەتئ usلەئارادابوو،بۆلادانی سەدام حسەین. لەهەمان کاتدا هاووڵاتییانی کورد دژی هاتنی سەربازانی تورکیا، رژانە سەر شەقامەکان.

لەfebrauryی 2003 پارلەمانی تورکیا شکستی هێنا لە پێدانی مۆڵەت بەهێزەکانی us بۆ کردنەوەی بەرەی باکور ،لەجەنگی دژبە عێراق.

لەmarch 20ی 2003 هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیus بەبۆمبارانکردنی شاری بەغداد،دەستاییان بە جەنگ کردبپلادانی سەدام حسەین.لەباکوریشەوە نزیک بە سنوری کوردەکان،چەند شاریکی تر کەوتنە ژێر ئاگربارانێکی سەخت.

لە march22ی 2003 هێزەکانی us،هەڵمەتێکی هەوایی و بۆمببارانکردناین کردە سەربنکەکانی ئەسار ئیسلام،لە ناوچەی خورماڵ.کە لە نێوییاندا چەند سەرکردەیەکی ئەوگررپە کوژران.

لەmarch27ی 2003 سەدان سەربازی us لەنزیک هەولێر نیشتنەوە بۆ کردنەوی بەرەی جەنگ لەعێراق.

لەapril 9ی 2003 هێزەکانی us گەیشتنە سەنتەری بەغداد و پەیکەری سەدام حسەین یان شکاند.رۆژانی دواتریش جەنگاوەرە کوردەکان و هێزەکانی us شارەکانی تری باکوریان وەک کەرکوک و موسڵ گرتە دەست.

لەjulyی 2003 بۆ یەکەم جار ئەنجومەنی فەرمانرەوای توانییان هەردوو کورەکەی سەدام، قوسەیی وعودەی ببینن کەلە شەریکی جەکدارید کوژرابوون.

لەfebruaryی 2004 دا لەدوو تەقینەوەدا کە لەبینای دوو پارتی سیاسی کورد، لە هەولێر روویدا 56 کەس کوژران ونزیکەی 200 کەسیش بریندار بوون. کەلەنێویاندا کاربەدستی باڵایان تێداهەبوو.

لەjanuryی 2005 لیستی هاوپەیمانی پارتەکوردەکان،توانی دووەم لیست بێت لەسەر ئاست هەڵبژاردنی گشتی عێراق. توانی 77 نوێنەری هەبێت لە پارلەمانی عێراق.

لەaprliی 2005 سکرتێری puk لەلایەن ئەندامانی پارلەمانی عێراقەوە هەڵبژێردرا بەسەرۆکی عێراق.

لەmayی 2005 بەهۆی تەقینەوەیەک لە یەکێک لەبنکەکانی پۆلیس لەهەولیر، 50 کەس کوژران.

لەjuneی 2005 بۆ یەکەم جار لەلایەن پارلەمانی کوردستانەوە سەرۆکی kdpی بۆ سەرۆکی هەرێمی فیدرالی کوردستان دیاری کرا.

لەdecemberی 2005 هەواڵی دەرهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیا بیانیەکانەوە لەکوردستان، بڵاوبووەوە سەرکردەسونەکان بەپریشکێکی مەترسیداریان بۆ رەوشەکە ناوبرد.

لەseptemberی 2005 بەرزانی فەرمانی بەرزکردنەوەی ئاڵای نیشتیمانی عێراقی دا،لەتەک ئاڵای کوردستان. لەدام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان.

لەseptemberی 2006 لە پێنج تەقینەوەی جیاوازدا لە شاری کەرکوک 25 کەس کوژران.

لەبەرنامەیەکی کەناڵی bbcی بەناوی newsnight دا بەرنامەیەکی تایبەت دەربارەی کەماندۆکانی ئیسرایل بڵاو کراوەیە کە لەباکوری عێراق،راهینان بە سەربازە کوردەکان دەکەن،لەسەر چۆنییەتی کردنەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی و کۆنترۆل کردنی تیرۆرزم.

لەaprilی 2007 سەرۆکی سوپای تورکیا رایگەیاند،کەپێویستە سوپای ووڵاتەکەی هێرش بکاتە سەر گەریلا کوردەکان، لەباکوری عێراق.

لەmayی 2007 حوکمەتی هەرێمی کوردستان،بەرپرسیارییەتی ئاسایشی سێ پارێزگای ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی لەهێزەکانی us وەرگرت.

لەjulyی 2007 رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ،زانیاری ئەوەی بڵاو کردەوە کەلە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لەباکوری عێراق،ئازاروئەشکەنجەدان وراکردن هەیە.

لەseptemberی 2007 ئێران تۆپبارانی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی کرد لەباکوری عێراق،لەگەڵ ئەوەشدا سنورەکانی بەروودا داخستن،وەک نارەزایی دەربرینێک بەرامبەر دەست بەسەر کردنی ژمارەیەک کارمەندی ئێرانی.لەلایەن سەربازەکانی usوە لە کوردستان.

لەoctoberی 2007 پارلەمانی تورکیا،مۆڵەتی بەسوپای ووڵاتەکەی دا،کەدەتاوانێت هێرش بکاتە سەر چەکدارەکانیpkk لەکوردستانی عێراق. بەماش تورکیا، کەوتەژێر نارەزایی و پاڵەپەستۆی نێودەوڵاتییەوە،لەبەرامبەر ئەو بریارەی پارلەمان.

لەdecemberی 2007 هێزە ئاسمانیەکانی تورکیا، هەڵمەتێکی هەواییان کردە سەرجەنگاوەرەکوردەکانی pkk لە باکوری ئێراق.

لەfebauryی 2008 هێزەکانی تورکیا،هەڵمەتیکی زەمینیان کردە سەرpkk لەژێر فەرمانرەوای کوردەکان،لەباکوری عێراق.

لەaprilی 2009 تورکیا بۆمبارانی pkk کرد،لەژێر فەرمانرەوای کوردستان. دوای ئەوەی تورکیا رایگەیاند،کەلەدوو پێکداداندا ژمارەیەک سەربازی بەدەستی pkk کوژراون.

لەjuneی 2009حوکمەتی کوردستان،بۆیەکەم جار دەستی کرد بەناردنەدەرەی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان،لەرێی بەندرەکانی تورکیاوە. بەبری 90000بۆ 100000 بەرمیل لەرۆژێکدا، لەدوو ناوچەی باکورەوە بۆ تورکیا. دەسەڵاتی ناوەندێش رەزامەندی لەسەر ئەوداوە کەبەشێک لەو داهاتە،دەچێتە خەزێنەی حوکمەتی ناوەندییەوە.

تیبینی: لینکی bbc

http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/middle_east/country_profiles/2893067.stm

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە