هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


کێ ئه‌بو به‌کر عه‌لی شاعیری تیرۆرکرد؟

Friday, 20/08/2010, 12:00

1614 بینراوە


ئه‌بو به‌کر علی، که‌ که‌سایه‌تییه‌کی ڕۆشنبیر و شاعیر بوو جگه ‌له‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی ی.ن.ک بوو به‌ر له‌ڕاپه‌رین.
پاش ڕاپه‌ڕین له‌ به‌ر هه‌ژاریی و نه‌داریی له‌یه‌کێک له‌ناو خانوه‌کۆنه‌کانی (حامیه‌) ی سلیمانی ئه‌ژیا وه‌کۆ کۆمه‌ڵێک ئاواره‌ی لێ قه‌وماو و داماو . حامیه ‌سه‌ربازگه‌یه‌کی ڕژێمی به‌عس بوو که‌وتبووه ‌ناو جه‌رگه‌ی شاری سلیمانی ، حامییه‌ مێژوویه‌کی زۆر ڕه‌شی هه‌یه‌ له‌لای خه‌ڵکی سلێمانی به‌تایبه‌تی ساڵی 1963 که‌ به‌فه‌رمانی زه‌عیم سدیق چه‌نده‌ها که‌سایه‌تی سلیمانی تێیدا ده‌ست گیرکرا و زینده‌به‌چاڵ کران . زه‌عیم سدیق یه‌کێک بوو له ‌دڕنده ‌ئه‌فسه‌ره‌کان وه‌کو بارق و ملازم محسن و جه‌لاده‌کانی تر.

ئه‌بو به‌کر علی چونکه‌ مرۆڤێکی ویژدان فرۆش و دز و گه‌نده‌ڵ نه‌بوو خاوه‌نی هیچ سه‌رمایه‌یه‌ک نه‌بوو سه‌ر باقی ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌ی ، له‌گه‌ڵ دایکه‌ هه‌ناسه‌سارده‌که‌ی و خوشکه‌ سه‌ر به‌رزه‌که‌ی له‌وێدا ئه‌ژیان له‌یه‌کێک له‌و خانوانه‌دا که ‌زۆر کۆن و دارووخاو بوو.
له‌ ساڵی 1994 ئه‌وکاته‌ی که‌ سالار عزیز پارێزگاری سلیمانی بوو چه‌نده‌ها جار به‌و ئاواره‌ داماوانه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، که‌ده‌بێت ئه‌و خانوانه‌ چۆڵ بکه‌ن چونکه‌ موڵکی میرییه‌، که‌ چه‌نده‌ها خه‌ڵکی داماوی کۆ کردبۆوه‌.

له‌کاتێکدا سالار عزیز و ئه‌وانی تر له ‌ژیانێکی شاهانه‌دا بوون له‌ هیچیان که‌م نه‌بوو ، که‌چی به‌هه‌ندێ خێزانی داماو و هه‌ژاریان ڕانه‌ده‌بینی له‌وێدا ژیانێکی کوله‌مه‌رگی به‌سه‌ر به‌رن.
ئه‌ی باشه ‌منیش له‌گه‌ڵ جوانکاری شاره‌که‌مدام به‌ڵام ئه‌ی نابێت ئه‌لته‌رناتیڤێکی تری پێ بێت بۆ ئه‌وان؟
سالار عزیز دوا مۆڵه‌ت ئه‌داته ‌ئه‌و ئاوارانه‌ ئه‌گه‌ر چۆڵی نه‌که‌ن به‌عس ئاسا ئه‌وا به‌شۆڤڵ تێکی ئه‌دات و ئه‌ی ڕووخێنێت به‌سه‌ریاندا.
بۆیه ‌ئاواره‌کانیش بڕیاریان دا له ‌1/9/1994 ڕێپێوانێکی هێمنانه ‌بکه‌ن بۆ به‌رده‌می پارێزگای سلێمانی و یاداشتێک بده‌ن به‌ سالار عزیز، ئه‌یان ویست پێی ڕابگه‌یه‌نن که‌وا بۆ کوێ بچین؟ بۆ سه‌ر جاده‌؟
ئه‌و ڕێپێوانه‌ش ئه‌بو به‌کر علی سه‌ر په‌رشتی ئه‌کرد پاشان یاداشته‌که‌یان دایه‌ ده‌ست سالار عزیز و ‌سالار عزیزیش توڕه‌بوو ئه‌وه‌بوو به‌ته‌قه‌کردن له‌و خه‌ڵکه‌ بڵاوه‌یان پێکردن و ڕاویان نان هه‌ر بۆیه‌ سالار عزیز به‌رامبه‌ر ئه‌بو به‌کر علی به ‌یه‌کێک له‌ پیاوه‌کانی خۆی ووت که ‌ناوی (جه‌لال حه‌مه‌ی مام قادر) بوو ناسراوبوو به‌(جه‌لال عه‌لی بزن) لێپرسراوی (فه‌وجی محافه‌زه) بوو داوی که‌وت و له‌ کۆڵانه‌که‌ی لای باخی گشتی شاری سلیمانی، دوو سێ فیشه‌کی نا به‌ناوی ده‌میه‌وه ‌و جه‌سته‌ی سارد کرده‌وه‌، له‌ کاتی بردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌یدا، کاتێک رووتیان کرده‌وه‌ بیشۆن ‌له‌ ناو گیرفانی کراسه‌سپیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی لێی جێما، ته‌نها پارچه ‌شعرێک بوو، ئه‌و شێعره‌ش ئه‌وه‌بوو که ‌له ‌پرسه‌که‌یدا خوشکه ‌هه‌ناسه ‌سارده‌که‌ی ‌به‌لاواندنه‌وه‌وه‌و به‌گریان له‌سه‌ر ئه‌و پارچه‌ ‌کاغه‌زه‌ خوێناوییه‌ ده‌یخوێنده‌وه. کام پیاوه‌ی زۆر زۆر بێ به‌زه‌یییه‌ و بێ ویژدان ‌و دڵڕه‌قه ‌به‌و لاواندنه‌وه‌یه، ‌گریانی ده‌هات، ‌پاشان که ‌سه‌یری دایکه‌جگه‌ر سوتاوه ‌بێده‌سه‌ڵاته‌که‌یت ده‌کرد، ئیتر مه‌رگت به‌ئاوات ئه‌خواست که‌ئه‌و دیمه‌نه‌ جه‌رگبڕه ‌نه‌بینیت.
هه‌ر له ‌هه‌مان مانگ و له‌ هه‌مان ساڵدا، که‌سایه‌تیه‌کی دڵسۆز و ناسراوی شاری سلێمانی و ده‌وڵه‌مه‌ند (علی بۆسکانی) یان تیرۆر کرد، ئه‌مه‌یان به‌ ده‌ستی (جه‌بار فه‌رمان) ئه‌میش له‌سه‌ر ‌ئه‌وه‌ی وتبووی ئه‌م دوو حیزبه ‌له ‌سه‌ر پاره‌ شه‌ڕیانه‌، له‌کاتێکدا علی بۆسکانی به‌ده‌یان قوتابی هه‌ژاری داڵده‌ دابوو، هه‌بوو مانگانه‌ی بۆ بڕیبونه‌وه‌و به‌خێوی ده‌کردن.

ساڵی 1995 بوو ئه‌و کاته‌ی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات چنگی خوێناویان گیرکرد بوو له‌جه‌سته‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ هه‌ژاره ‌به‌شه‌ڕی گڵاوی ناڕه‌وای ناوخۆوه‌ که ‌قوتی ئه‌و میلله‌ته‌یان ئه‌برد و ئه‌یان سوتان و ئه‌یان دا به ‌شه‌ڕی ناوخۆ که‌فه‌ر مانبه‌رێک به‌2 مانگ جارێک ئه‌گه‌ر مووچه‌یه‌کی وه‌رگرتایه‌، جا وه‌ره‌ یه‌کێک کرێچی بوایه‌ و خاوه‌نی خێزان بێت. بۆیه ‌پۆلیسێکی هاتوچۆی داماو ده‌ستی برد 10 دیناری سویسری له‌شۆفێرێک وه‌رگرێت، بۆ چاره‌ڕه‌شی و به‌دبه‌ختی ئه‌و پۆلیسه، ‌سالار عزیز بینی هه‌ر له‌ناو شه‌قامی مه‌وله‌وی سلێمانی ئه‌و پۆلیسه‌ی دایه ‌به‌ر شه‌ق و زله‌ پاشان ئه‌وه‌ی به‌دمیدا هات له ‌جوێن و قسه‌ی ناشرین به‌خوشک و دایک و شه‌ره‌فی ئه‌و پۆلیسه‌، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش سه‌یریان ئه‌کرد و که‌س نه‌بوو بوێرێ فزه‌بکات هه‌مووی له‌به‌ر خۆیانه‌وه ‌تفیان له‌و ڕۆژه ‌ئه‌کرد که ‌له‌دایک بوون و ئه‌م کاره‌ساته‌یان بینی.
ئایا ئه‌مه ‌ئیشی پارێزگار بوو که ‌پۆلیسێک بداته‌به‌ر شه‌ق؟ که‌ ده‌بوو فه‌رمان بدات ئه‌و پۆلیسه‌به‌رن به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر سالار عزیز نه‌ی ده‌توانی خۆی له‌و ڕووداوه ‌گێل بکات؟ ئه‌گه‌ر دژی ئه‌م ره‌فتاره‌ ناشرینه‌یه‌، بۆچی له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌چوو ئه‌و پاره‌یه‌ی مه‌سئوله ‌دزه‌کان ئه‌یان دزی و به‌بایان ئه‌دا ئه‌وان بداته‌به‌ر شه‌ق و زله‌؟
نه‌ک ئه‌مه‌ ماوه‌یه‌ک سالار عزیز خوی گرتبو به ‌ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ ده‌ستگێڕه ‌هه‌ژارانه‌وه‌، که‌ له‌ به‌ر ده‌می مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلیمانیی ده‌وستان، ‌که ‌ڕۆژانه‌ بژێوی ژیانیان له‌وێدا ئه‌بینیه‌وه‌، ناو ‌به‌ناوێک خۆی به‌جوێندان تێیان ئه‌که‌وت به مه‌‌به‌‌ستی ئه‌وه‌ی که ‌نابێ له‌وێدا کاسبی بکه‌ن چونکه ‌دیمه‌نی شار تێک ئه‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ شوێنێکی تریان بۆ دابنێ، تا لێی بووه‌ستن. ئه‌مڕۆ سالار عه‌زیز گۆڕانه.

له ‌کۆتاییدا ماوه‌ته‌وه ‌بڵێم من ته‌نها و ته‌نها مه‌به‌ستم له‌ کرده‌وه ‌شه‌خسیه‌کانی سالار عزیز خۆیه‌تی، نه‌ک ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و لایه‌نگیری ئه‌کات، تکایه ‌لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه ‌بۆ نووسینه‌که ‌نه‌کرێت ئه‌مانه ‌هه‌مووی ڕاستین و خه‌ڵکی سلێمانی باش ئه‌زانێت.
کاک سالار عه‌زیز ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌ راست نازانێت، با وه‌ڵام بداته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ و باس و هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی سلێمانییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م که‌سه‌، یان به‌و په‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه‌ داوای لێبوردن بکات و بچێت چاوێکی به‌و خوشک و دایکه‌ی  ئه‌بو به‌کر بکه‌وێت، که‌ نازانم ئیستا دایکی ماوه‌ یان نا، با بیان بینێت و بزانێت له‌ ژیانێکی کوله‌مه‌رگییدا ده‌ژین. تیرۆرکردنی به‌کر عه‌ڵی ژانی خێزانێکی خه‌باتکاری کوردیی تێکدا. که‌ من هه‌رگیز له‌ بیرم ناچێته‌وه‌ کاتێک دایک و خوشکه‌که‌یم بینی و جار جاره‌ بیرم ده‌که‌وێته‌وه‌ سه‌ر له‌نوێ چاوه‌کانم به‌ فرمێسک ته‌ڕ ده‌بنه‌وه‌.

 که‌سێکی تر رووداوه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی تر ده‌گێڕێته‌وه‌، تکایه‌ کلیکی ئه‌و نووسینه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:
سالار عه‌زیز بکوژی ئه‌بو به‌کر عه‌لی شاعیر نییه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر