*ئەتاتۆرک بە ئیرادەو عەقل و دەستوورو موئەسسەسات تورکیای نوێی وەک بەهێزترین و سەقامگیرترین دەوڵەت دروستکرد نەک بە بنەماڵەچێتیی و دزیی و داگیرکاریی زەوی و مال و سامانی گەلی خۆی.
یادکردنەوەی ئەیلوول لەلایەن بارازنی و کوڕەکەی و برازاکەی وەک شۆڕشی بنەماڵە کارێکی ناشیرین و ناعەقلانی بوو.
یادکردنەوەی ئەیلوول لەلایەن خۆی و کوڕەکەی و برازاکەی وەک شۆڕشی بنەماڵە کارێکی ناشیرین و ناعەقلانی بوو. عەرەبەکان لە زەمانی جاهیلییەدا وتوویانە:
لا تقل اێلی و فێلی ابدا
انما اێل الفتی ماقد حێل.
من بە تایبەتی چاوەڕێم دەکرد کاک مەسرور وەک گەنجێکی نوێ و خوێندەوار کە کراوەتە لێپرسراوی بە روالەت گرنگترین و هەستیارترین دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی، بێتە سلێمانی بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە وەک کوردستانییەک و بەرپرسیکی مەدەنی حکومەتی هەموو گەل و خەلک قسە دەکات و ئەو دەزگایەی ئەو بۆ پاراستنی هەموو خەلک و ئاسایشی نەتەوەییە نەک وەک کوری بنەماڵە و ئاوا بە حیزبایەتییەکی زەق و رەق قسەبکات. ئەو دەبوو ئەوە بسەلمێنی کە سلێمانی لە حکومەت و سیستمی حوکمرانی هەرێم بە دەزگای ئاسایشی نەتەوەییشەوە جیا نابێتەوە نەک لە پارتی. ئەو نەتەوانەی نەتەوەن سیستمیان هەیەو بەرژەوەندی نەتەوەییان یەکەم و دووەم و دەیەم لە پەرلەمانەکەیان دا بریاری لە سەر دەدرێ.
ئەتاتۆرک بە ئیرادەو عەقل و دەستوورو موئەسسەسات تورکیای نوێی وەک بەهێزترین و سەقامگیرترین دەوڵەت دروستکرد نەک بە بنەماڵەچێتیی و دزیی و داگیرکاریی زەوی و مال و سامانی گەلی خۆی.