شەرم لە خۆتان بکەن، بەیاساکردنی دزیی رابگرن!

Friday, 26/12/2014, 12:00

1963 بینراوە


هەلوێست وەرگرتن و بەرامبەر وەرگرتنی ئۆتۆمۆبیل بەپەرلەمانتاران جارێکی تر بۆتەوە بابەتی میدیاکان، ئەمەش زور سود بەخشە . لەلایەک دۆسیەکە دزیکردن بەیاسا ی بەرپرسان نیشان دەدا لەلایەکی تر ماهیەت و دەمامکی ئەو پەرلەمانتارانە دەردەکەوێ کە لەسەر تیڤێکان جەواشەی خەلک دەکەن . جونکە ناسینی هەر دەنگ ورەنگێک لەراستگۆی لەگەل بیروباوەر ئەوکاتە دەردەکەوێ کەئامادەیی تیا نابیت لەسەر داهاتی خەلک خۆشگوزەرانی بۆخۆی دابین بکات . ،بەلام لەتەک رەخنەگرتن لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران پیویستە ئەو رەخنە و پرۆتستویانە ئاراستەی هەموو کارمەندێکی حکومی بکریت کەهەمان ماف لەسەر قوتی خەلک وەردەگرن بەتایبەتی وەزیر ، ئەندامانی ئەنجومەنی پاریزگا ...
دە بیت بلێن هەنگاوەی ئەو جارەی سەرۆکایەتی پەرلەمان راستە هەنگاویکی لەپێشترو باشترە لەجاو خولەکانی تردا بەلام هیشتا تاوان و کەم و کورتی زۆری تیایە وەک
١/ بەخشینی باجی گومرگ و جیاکاری بۆ پەرلەمانتاران کارێکی قیزەوەنە ، جونکە موجەی پەرلەمانتار لەموجە بۆپەرلەمانتار لەموجە ىالاکانی هەرێمە ؟
٢/ سەرۆکایەتی پەرلەمان لەرونکردنەوەکەی دەلێت بەقیست و لەموجەی خۆیان دەگیردریتەوە بەلام ئەگەر سبەی فشارێکی وا هاتە ئاراوە ئەو خانەننشینە ی کە ئەویش دزیە لەقوتی خەلک لی وەرگیراوە ئەوکات بەج یاسایەک پارەکەیان لی وەردەگریتەوە؟
٣/ ئەو تالانیە لە بودجەی ولات پیوست نەبوو سەرۆکی پەرلەمان دوبارەی بکاتەوە بەلکو دەبوو دایبخستایە و داهینان و بوێریەکی تیا بنواندایە ، کەپەرلەمانتار وەک هەموو کارمەندێکی تری حکومی گەر حەز بەسەیارە دەکات بابۆخۆی لەوموجەی خۆی بکرێ .
٤/هەموو ولاتە پێشکەوتو و دیموکراتەکان هیج لەو دەستکەوتانەی نیە (بەیاسا دزی لەقوتی خەلک بۆ خۆشگوزەرانی خۆت بکەی) کارەکانیش بەجوانی بەریوە دەبەن نازانم بۆج لەکوردستان یان رۆژهەلات ئەو هەموو دەستکەوتە کەسیتیە یان پیدەدرێ کەبۆتە خالیک خەلک لەپیناوی بەرپرس بونیدا واز لەهەموو بیروباوەرێکی بۆ دلراگرتنی حزبەکەی بهینی. 
٥/ دەست خۆشی لەو ٦ پەرلەمانتارە دەکەم کەرەتیان کردۆتەوە ، راستگۆی هەر پەرلەمانتاریک بەرامبەر دەنگدەرانی ، وەرنەگرتنی دەستکەوتی کەسیتیتیە لەسەر قوتی خەلک ، کەئەمەی نەکرد هەموو قسەکانی تری ناراستگۆ دەردەچێ؟
٦ / دەبێت پەرلەمان یاسایەک دەربکات ئەو دزینی قوتی خەلکە بەناوی یاسا رابگرێ کەبۆ بەرپرسان بەتایبەتی ىالاکان دابین کراوە جونکە پەرلەمانتار ووەزیر و ماموستا و کارمەندێکی تەندروستی ..... هەموی ولات بەپیشەکەی خۆی بەریوە دەبات ، ناکرێ ئەو ژیانە بەهەشتیە بۆ خۆیان دابین بکەن ئەو ژیانە ناخۆش و نابەرامبەریەش بۆ کارمەندانی تری حکومی هەبێت دیارە ئەگەر راستگۆیی لەگوتەی هەر پەرلەمانتار و لیست و حزبێکدا هەیە فەرمون بەیاسا ئەو تالانیە رابگرن ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە