مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی خۆی 400 ملیۆن دینار دەداتە یەكێتـی قوتابیانی كوردستان كە رێكخراوێكی تەنزیمی سەر بە پارتی دیموك

Friday, 09/10/2009, 12:00

1788 بینراوە


سەرچاوەیەك لەسكرتاریەتی یەكێـتی قوتابیانی پارتییەوە بە جیهانی راگەیاند" ئێمە پێشتر لە سەر بودجەی پارتی دیموكراتی كوردستان مانگانە بڕی 200 ملیۆن دینارمان وەردەگرت، ئەم بڕەش بۆ رێكخراوەكەمان كەم بوو، بۆیە بەشێوەیەكی رەسمی داوامان لەسەرۆكی حكومەت كرد بودجەكەمان بۆ زیاد بكات، ئەویش لای خۆیەوە بودجەكەی بۆ كردین بە 400 ملیۆن دینار و لەگەڵ زیاتركردنی بودجەكەش خستیە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان"، ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەی قسەكانیدا وتی" دوای ئەوە بودجەكەمان بۆ زیادكرا بەبڕیارێك سەرجەم بودجەی رێكخراوەكەمان گوازرایەوە بۆ سەر حكومەت و لەم مانگەوە ئیدی 400 ملیۆن دینارەكە لە حكومەت وەردەگرین و هیچ پەیوەندی بە حیزبەوە نەماوە، بەڵام لەهەمان كاتدا كار بۆ حیزب دەكەین تەنها بودجەكەمان سەر بە حكومەتە". لەكاتێكدا بودجەی ئەم رێكخراوە كەوتووەتە سەر حكومەتی هەرێم رێكخراوێكی حیزبییە و كار بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و مانگانەش بودجە لە حكومەتی هەرێم وەردەگرێت، بۆ پشتڕاست كردنەوە لەسەر ئەم هەواڵە، چەندین جار پەیوەندیمان بە سكرتێری یەكێـتی قوتابیانەوە كرد وەڵامی تەلەفۆنەكەی نەداینەوە، هیچ سەرچاوەیەكیش لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەسەر ئەم هەواڵە ئاماددە نەبوو لێدوانی رەسمی بدات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە