ئیمساڵ لەعێراق و هەرێم عومرە دواخرا،

Saturday, 05/09/2009, 12:00

1595 بینراوە


لەلێدوانێكى تایبەتدا بەئاژانسى هەواڵى ئاكى ئیتاڵى وەزیرى تەندروستى هەرێمى كوردستان دكتۆر زریان عوسمان ڕایگەیاند كەتائێستا لەعێراقدا (100)حاڵەتى نەخۆشى ئەنفلەوەنزاى بەراز تۆماركراوە لەكۆى ئەم(100)حالەتەش 11حالەتیان لەهەرێمى كوردستان بوون و هەر 11یان چاكبونەتەوە تەنیا یەك حالەتى مردن لەخواروى عێراق تۆماركرا وەزیرى تەندروستى هەرێمى كوردستان ووتیشى ئیمساڵ وەزارەتى تەندروستى عێراق عومرەى ماڵى خواى تەئجیل كرد ئێمەش لەهەرێمى كوردستان بەهاوكارى وەزارەتى ئەوفاق ئەم بڕیارەمان جێبەجێكرد بەڵام سەرەڕاى ئەوەى ئەمسالأ عومرە قەدەغە كراوە هەندێ كەس لەڕێگەى ووڵاتانى دراوسێوە ڕوویان لەعەرەبستانى سحودى كردووە زریان عوسمان سەبارەت بەسەفەرى حەجیش ووتى ئەگەر وەزارەتى تەندروستى عێراق سەفەرى حەجى تەئجیل كرد و دوایخست ئەوا ئێمەش بڕیارى ئەوان جێبەجێدەكەین ئەگەر دواش نەخرا ئێمە هەموو ئامادەكاریەكمان كردووە بۆ ڕێگەگرتن لەڕوودانى هەر حالەتێكى نەخوازراو كەلەڕێگەى گەڕانەوەى حاجیان بۆ كوردستان بڵاوببێتەوە وەزیرى تەندروستى هەرێمى كوردستان ڕەتیكردەوە هیچ لایەنێك هاوكارى هەرێمى كوردستانى كردبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ئەم نەخۆشیە و ووتى ئێمە بەبودجەى حكومەتى هەرێم دەرمانى تەواومان كڕیوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ئەم نەخۆشیە،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە