گەندەڵیەكانى زانكۆى كۆیە ئاشكرابوون..یەك كۆمپانیا بەناوى سێ كۆمپانیاى وەهمیەوە كاریان بۆ زانكۆى كۆیە كردووە

Monday, 27/09/2010, 12:00

1567 بینراوە


ڕێباز ئاغاى حویزى بەڕێوەبەرى یاسایى زانكۆى كۆیە لەسەر دزى لەكارەكەى لادرا؟!!
ماوەى زیاتر لە ساڵێكە ڕێباز ئەردەلان بەكر ئاغاى حەوێزى كە بەڕێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى یاسایى زانكۆى كۆیەیەو لەهەمان كاتیشدا خوێندكارى دكتۆرایە، ژێر بەژێر لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێككەوتووە بۆ تجهیزكردنى مختبراتى كۆلێژى زانستو مختبرى جیناتى د.خدرى سەرۆكى زانكۆ كە سەرجەمیان بایى زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلارە، بەڵام لەبرى ئەوەى تەندەراتو منافسەو خستنە ڕووى قانوونى بۆ بكەن، ڕێباز ئاغاى حویزى بەرێوەبەرى یاسایى لەگەڵ كۆمپانیاكە بەڕێككەوتنى ژێر بەژێر ناوى دوو كۆمپانیاى دیكەى وەهمى دروست دەكەنو گوایە ئەمانەش تەندەریان لێدایەو منافسن!.
بەڵام ڕاستیەكەى هەر یەك كۆمپانیا بووەو بۆ خۆیان لەسەرى ڕێككەوتون؟.
ئەوەى سەیرە ئەوەیە كە ڕێباز ئاغاى حویزى هەرچەندە خوێندكارى دكتۆراش بوو بەڵام پۆستى بەڕێوەبەرى هەر هەبوو، بەڵام لەبەر ئاشكرابوونى ئەو دزیەى ماوەى (5) ڕۆژە ئینفیكاكى پێكراوەو لە پۆستەكەى لادراوە؟.
هەرچەندە لادراوە بەڵام خاترى گیراوە! لیژنەى تحقیقى لەسەر پێك نەهاتووەو بەخزماتى ڕێككەوتونو بەردەكیان لەسەر دانایە !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە