ڕۆژنامه‌ى واشنتن‌پۆست .. جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى داواى له نورى مالیكى كردووه به ناردنى 3000 چه‌كدار
Saturday, 23/04/2011, 12:00
1488 بینراوە
ڕۆژنامه‌ى واشنتن‌پۆست له ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا ئاشكراى كردووه كه جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ دامركاندنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى شاری سلێمانى تاڵه‌بانى تكاى له مالیكى كردووه به ناردنى 3000 چه‌كدارى عه‌ره‌ب .
ده‌یڤد ئیگناتیۆس له وتارێكدا كه به ناونیشانى (دژ یه‌كه‌كان له به‌هارى عه‌ره‌بیدا) نوسیوێتى، له به‌شێكى وتاره‌كه‌یدا باس له خۆپیشاندانه‌كانى كوردستان و به تایبه‌ت سلێمانى ده‌كات و چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات له په‌نابردنى سه‌ركرده كوردیه‌كان بۆ به‌غدا و پشت به‌ستن به‌وان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران.
له ڕۆژنامه‌كه‌دا هاتووه:"سه‌ركرده‌كانى كورد كه دوچارى ناڕه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى بوون دژى حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ نادیموكراتیه‌كه‌كه‌ى كوردستان، په‌نایان بۆ به‌غدا بردووه بۆ سه‌ركه‌وت كردنى خۆپیشانده‌كان كه سلێمانى له‌رزاندووه".
له ڕۆژنامه‌كه‌دا هاتووه:" به پێى سه‌رچاوه‌یه‌ك له سلێمانى، جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان داواى له نورى مالیكى كردووه به ناردنى 3000 هه‌زار چه‌كدار".
هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نوسیویه‌تى:"مافیا ئاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ڕۆژنامه‌وانیه ئازاده‌كان ده‌كرێت ".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست