ڕێبوار کەریم وەلی و زەنگی ٣١ ئابێکی نوێی پارتی

Tuesday, 12/08/2014, 12:00

2491 بینراوە




من نامەوێت لەم نوسینە باس لە شکستەکانی پارتی بکەم لە شەنگال و دەوروبەری ، من نامەوێت لەم نوسینە باس لە هەڵاتنی هێزەکانی پارتی بکەم لە بەرەکانی جەنگدا ، من نامەوێت لەم نوسینە باس لەوە بکەم کە چۆن پارتی گەلی یەزیدیان روبەڕوی کۆمەڵکوژی کردۆتەوە ، من نامەوێت باس لەوە بکەم کە چەنێک پارتی بەرپرسیارە بەرامبەر بە هاتنی داعش و ماڵوێرانی گەلی کوردستان دەمەوێت مژارێکی تر بوروژێنم ئەویش ٣١ ئابە نوێیەکەی پارتییە کە بەڕێوەیە .
ساڵیادی خیانەتە گەورەکەی ٣١ ئابی پارتی لەساڵی ١٩٩٦بەرامبەر بە گەلی کورد و بە تایبەتی یەکیتی تەنها ١٨ ڕۆژی ماوە ، هەڵبەت پارتی باش دەزانێت کە هەرگیز ناحەوێتەوە و هەناسەیەکی درێژ خایەن هەڵناکێشێت چونکە دەزانێت کە چۆن ژیاوە و چۆن توانیوێتی بەپاڵپشتی هێزە دەرەکێکان درێژی بە تەمەنی خۆیبدات ، خیانەتەکانی پارتی لەژماردن نایەن کە من مەبەستم نییە لەم نوسینە وەک نمونە هەمویان بخەمە بەر دیدەی خوێنەر ، ئەوەی گرنگە لەلای من ترسی زەنگی ٣١ ئابێکی نوێی پارتییە ، ڕێبوار کەریم وەلی یەکێکە لە پێشکەشکەری بەرنامەی کەوانە لە کەناڵی رووداو و نوسەرێکە لە ماڵپەرەکەشیان ، هەموو ڕۆژنامەیەک بەرپرسێکی گشتی هەیە لەگەڵ دەستەی بەڕێوبەرایەتی و ئەرکی ئەمانیش یەکالاکردنەوە و شیتاڵکردنی ئەو هەواڵ و نوسینانەیە کە دێتە بەردەستیان هەڵبەت هەر ئەوانیش ڕێگایان داوە کە ئەم نوسینەی ڕێبوارکەریمە بڵاوبکرێتەوە جونکە گوزارشت لە رەئی پارتی دەکات ، ڕێبوار ماوەیەکی زۆر وەرگێڕی نێچیرڤان بارزانی بوو لە تورکیا و هەروەها هەواڵەکانی باشوری بە زیندی بۆ کەناڵێکی تورکی بەناوی کەناڵی (د) دەگواستەوە کە ئەم کەناڵە دوژمنی سەرەکی گەلی کوردە ، ئەگەر ڕێبوار کەریم یەکێک نەبوبێت لە قارەمانانەکانی ٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ ئەوە ئەو هەموو ووردەکاریانەی هۆکاری ٣١ ئابی نەدەزانی ، ڕێبوار کەریم ئیستا بەرپرسی ئۆفیسی کەناڵی رووداوە لە تورکیا ، تەنانەت بەرنامە ساز دەکات و بەشداری بەرنامە سیاسێکانی کەناڵە تورکیکانیش دەکات ، وابزانم تاکو ئێرە بۆناسینی ڕێبوار کەریم وەلی بەسە ، دوا نوسینەکەی ئەم زاتە جگە لە چەواشەکاری و تۆمەتبەخشین بەسەر خەڵکی تردا هیچی تر نییە ، چەواشەکارێکە لەوەدایە کە دەیەوێت پێمان بڵێت ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی و پارتی روبەڕووی گەلەکۆمەیەکی گەورە بونەتەوە ، تۆمەتبەخشینەکەی لەوەدایە کەدەیەوێت ئەو هێزە تۆمەتبار بکات کە ئەمڕۆ سۆز و خۆشەویستی لەلایەن گەلی باشورمانەوە بەدەست خستووە کە گوایە ئاژاوەگێڕی دەخەنە ناو ڕیزەکانی گەلی کوردەوە ، لەمەشدا مەبەستی پکک یە ، نوسەری ناوداری کورد گونەی ئەسڵان لە پەرتوکە تازەکەی خۆیدا کە بە زمانی تورکی نوسیوێتی بەناوی تیشکەکانی قەندیل کە یاداشتی خۆیەتی لە سەردانێکی بۆ باشوری کوردستان لەو پەرتوکەدا هاتووە نوسەر دەڵێت لە ژێر ناوی جیاوازدا یان لەژێر ناوی کەمپانیادا لە هەولێر و دەوروبەری میتی تورکی خاوەن ٣٦ ئۆفیسە ، لەلای هەموان ئاشکرایە کە ئەمرۆ پارتی هەموو پاشەڕۆژ و سیاسەتی خۆی خستۆتە مشتی تورکیاوە و لەمەڕ هەموو گۆڕانکاریەکان و بڕیارە چارەنوس سازەکان ڕاوێژ بە تورکیا دەکات و بەگوێرەی پێسنیار و ڕێنمایەکانی میتی تورک پارتی سیاسەت دەکات و هەڵوێست وەردەگرێت ، ڕێبوار کەریم ئەمەی بۆئێمە سەلماند کە لەکاتی بەرنامەیەکی کەوانەی سوردا کە ڕاستەوخۆ پەخشدەکرا لەبارەی ئەنجامەکانی دوا هەڵبژاردن لەکاتی ناوبڕێکیاندا کە دەنگیان هاتە دەرەوە ڕێبوار بە تورکی لەگەڵ دەرهێنەر و کارمەندەکانی بەرنامەکە دەدوا کە ئەمانەش هەڵبەت خەباتکاری میتی تورکین بۆ بە پرۆفیشناڵ کردنی ڕێبوار و ئەمسالەکانیان ، بەهەرحاڵ ، ئەم نوسینەی ڕێبوار کەریم لەم ساتووەختەدا بێگومان بێهۆ نییە ، ئەم نوسینە دوو هۆکاری زۆر گرنگ و سەرەکی هەیە کە لەم ساتووەختەدا بڵاوکراوەتەوە ئەویش دوو لێدوانی بەرپرسیارەکانی پکک یە ، لەگەڵ هەڵاتنی پارتی بەرامبەر بە داعش و بوونە هۆکاری کۆمەڵکوژی کردنی گەلی یەزیدیمان گەریلاکانی یپگ و پکک هاتنە باشورەوە و بەرگریان کرد و موراد قەرەیڵانیش لە روونکردنەوەیەکیدا دەڵێت (ئێمە هاتوینەتە باشور بۆ پاراستنی گیانی گەلی یەزیدیمان لە شەنگال و دوروبەری ئەمەش ئەرکی سەرشانی ئێمەو هەربۆیە ئەوێ چۆڵناکەین) هەروەها یەکێک لە هاوسەرۆکەکانی کجک لە رونکردنەویەکیدا بانگەوازی لە لاوانی هەر چوارپارچەی کوردستان دەکات کە بەشداری ڕیزەکانیان بن و چەکی شەرەف بکەنە شان بۆ پاراستنی گەل و نیشتیمان ، هەڵبەت مانەوەی هێزەکانی پکک لە شەنگال و دەوروبەری ئەمە ئەوە دەگەهێنێت کە پکک و یپگ پانتاییەکی زۆری فراوان لە نیوان باشور و رۆژئاوای کوردستان دەخەنە ژێر دەسەلاتی خۆیانەوە کە بەڕای من گەلێ ئەوێ بەمە خۆشحاڵیشن ، ئەمەیە مەترسێکە کە تورکیا درکی پێکردووە کە جارێکی تر پکک هەست و سۆز و خۆشەویستی گەلی باشوری بەدەست خستەوە و ئەمەش زەنگێکە بۆ پارتی و تورکیا کە مەترسییەکی گەورەیە بۆ پاشەڕۆژیان لە ناوچەکەدا ، هەربۆیە دەبێت پکک ش زۆر چاونەترسانە سیاسەتی خۆی بکات و ئەوسۆزەی داوێتی بە گەل و نیشتیمان تادوا هەناسەی بیهێنێتەدی .
زەنگەکە ئەمەیە دوای چەند ڕۆژێکی تر سەرۆکی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان داوا لەو هێزانە دەکەن کە باشوری نین بە قەولی ئەوان عێراقی نین کە بەرەی سەنگەرەکان بەجێبهێڵن و بڕۆنەوە بۆ ئەو شوێنانەی لێوەی هاتوون ئەگەر ئەمەش نەکرێت ئیدانەیان دەکەن ئەگەر ئەمەش نەهاتە دی ئەوە بە زەبری هێز دەریان دەکەن ئەوکاتە ئەو هێزانە بە گێرەشێوێن ڕادەگەهێنن ، هەموو ئەمانەش تەنها و تەنها پکک دەگرێتەوە ، هەربۆیە دەبێت پکک و پید ووشیار بن چونکە ٣١ ئابێکی تری پارتەکەی بارزانی بەڕێوەیە .
هەربۆیە دەبێت ئەم ١٨ ڕۆژە گەلی کورد وریای خۆبێت لەهەمبەر بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی پکک .
ئەمەش لێدوانەکەی سەرۆکایەتی کجک یە :

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە