مەسعود بە تەمایە گۆڕی مەلا موستەفای باوکی بگوازێتەوە

Saturday, 03/12/2011, 12:00

2655 بینراوە


داوا لە کوردستانپۆستی بەڕێزی دەکەم ، بەدواداچونی زیاتر بکاتن لە بۆ ئەم هەواڵەی .
کەسێکی نزیک لە بەرزانیە بەمەوقیفەکان پێی ڕاگەیاندم ، کە مەسعود بەرزانی بەتەمایە گۆڕی مەلاموستەفای بگوازێتەوە لە بۆ تورکیا . هەر بۆ ئەم مەبەستەی مەسعود بەرزانی لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا ، بە ئەردۆگانی ڕاگەیاندوە کە موافەقەت بکاتن لە بۆ گوازتنەوە بەخاک سپاردنەوەی جەنازەکەی باوکی لەیەکێک لە گوندەکانی تورکیادا . ئەوەش لەترسی ڕاپەڕینی خەڵکی بەتایبەت عەشیرەتە نزیکەکانی خۆیان . کەئەمە بەو مانایەی دێتن کە گۆڕەکەی مەلا موستەفای بەدور بێت لە سوکایتی پێکردنی لەلایەن خەڵکی ڕاپەڕیوی قین لەدڵەوە . هەروەک برادەرێکم پێی ڕاگەیاندم کە گوایە هیرۆی ئیبراهیم ئەحمەدیش لەدانیشتنێکیدا گوتوێتی ، کە بابم لەگردەکەی لەو گۆڕەیدا نیە تەنها سندوقێکی بەتاڵە لەو گۆڕەیدا. چونکە ئەمن خەڵکی سولێمانی باش دەناسم کەڕۆژێک دێتن گۆڕەکەی دەربهێنن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە