ئه‌ردۆگان وهاورێیه تی ئه سه د

Friday, 14/10/2011, 12:00

1928 بینراوە





ئه ردۆگان له چا وپێکه وتنێک له گه ل "تایم مه گه زین" له ٢٦سێپتێمبه ر٢٠٠١١
سه باره ت به په یوه ندی له گه ڵ ئه سه د رونی ده کاته وه و ده ڵێ:من بروام وایه که پاراستن ومانه وی په یوه ندی تاک له سه ر بناغه ی کۆ مه ڵی مه بادئ ده بێ! بۆیه ئیمکانی نیه بتوانم پارێزگاری له په یوه ندی هاورێیه تی له گه ڵ هه ندێ سه رکرده بکه م که سه رکردایه تی کوشتن و لێدانی میلله تی خۆیان ده که ن به چه کی قورس و تانک خه ڵکی خۆیان ده کوژن!
پێش هه مو شتێک ئه وه ی پێویسته بوترێ سه ره رای کێشه هه نوکه یه کان، نا له باری و ناته بای په یوه ندی تورکیا ڕه گی مێژوی هه یه و ده گه رێته وه بۆ سێ هۆی
سه ره کی.
کۆماری هتای که موسته عمه ره ی فره نسا بو وه کو به شێک له سوریا، له ٧ سێپتێمبه ر ١٩٣٨ رزگاری بو، هه ر ئه وه نده ی نه برد له٢٩ یونیو ١٩٣٩ که وته ده ست تورکیا کرا به پارێزگای هاتاتی. بێگومان ئه م کاره جێگه ی ناره زای میله تی سوریاو سه رکرده کانیشی بو، بۆیه ئه مه تۆی ناته بای ناشت له نێوان هه ردو وڵات به درێژای ئه و مێژوه. هه تا ئێستاش سوریا ها تا تی به ئه رزی سوریا ده زانێ و وه پێی وایه به شێوه یه کی نا یاسای به تورکیاوه لکێندراوه.
تورکیا و سوریا به درێژای مێژوی تازه و کۆن هه مو کاتێ ناکۆکیه کانیان زه ق ده بوه وه له سه ر مه سه له ی ئاو. بۆ ئه و مه به سته، تورکیا له ژێر چوارچێوه ی پرۆژه ی باشوری رۆژهه ڵاتی ئه نه دۆڵ، چه ند سه دێکی له سه ر ئاوی دیجله و فورات دروست کرد بو بۆ گلدانه وه ی ئاوی پێویست.
کێشه ی کورد، یه کێکه له خاڵه هه ره سه ره کیه کان که هه مو کاتێ گرژی و ئاڵۆزی له نێوان تورکیا و دراوسێکانی دروست کردوه و ده کا، وه ده بێته هۆی ده مارگیری تورکیا به تایبه تی له گه ڵ سوریا. چونکه تورکیا له دارشتنی پلانه ستراتیژیه کانی بۆ دژایه تی کردنی نه ته وه ی کورد پێی وایه دراوسێکانی ده بێ ها وهه ڵوێست وهاوڕابن له گه ڵی و هاوکار بن بۆ نه هێشتنی ده نگی ناره زای میلله تی کورد که داوای مافه ره واکان ده کا.
له ساڵی ١٩٨٤ وه تورکیا چه ند جارێ له گه ڵ سوریا نێوانیان ناخۆش بوه له به ر ئه وه ی تورکیا داوای له سوریا ده کرد مقه راتی پارتی کریکاران پ.ک.ک له سوریا ده ربکا، سه رۆکی بزوتنه وه که داڵده نه دات، که مپی حه وانه وه ی که بۆ لایه نگرانی ئه و پارته سیاسیه ته رخان کراوه نه یان هێلێ و یارمه تی ماڵیان رابگرێ.
مه سعود یه ڵماز سه رۆک وه زیرانی تورکیا له رابردودا چه ند وته یه کی له ته له فزینی تورکی پێشکه ش کرد برواکانی خۆی ده ربڕی به رامبه ر یارمه تی دانی سوریا بۆ پارتی کرێکاران، پێی وابو که سوریا ته نیا یارمه تی ئه و پارته سیاسیه کورده نادا، به ڵکو بوه به سه نته رێک بۆ هه مو تیرۆریسته کان له رۆژهه ڵاتی ناوه راست، وه بۆ ئه و مه به سته ش سه رۆک دیمیرال چه ند جارێ هه ره شه ی سه ربازی له سوریا کرد و ١٠،٠٠٠ سه ربازی ره وانه ی سه رسنور کرد.
ئه سه د ته نیا سه رکرده یێ نیه له رۆژ هه ڵاتی ناوه راست میله تی خۆی بکوژی به چه ک و به تانک و تۆپ، خۆ به رێز سه رۆک وه زیرانی تورکیا هه مان ره فتاری هه یه به رامبه ر میله تی خۆی، ئه ویش ئه سه د ئاسا چ جۆره فرۆکه یه کی پێشکه و توی هه یه به کاری ده هێنێ نه ک ته نیا دژی پ ک ک ،به ڵکو به رامبه ر خه ڵکی سیڤلی دراوسێکه شی له کوردستانی عیراق.چگه له وه ش هێزی سه ربازی پیاده وتانک و تۆپیشی خستۆته گڕ بۆ ئه و مه به سته. هه روها له گه ڵ ئێران هاوپه یمانی هه یه بۆ له شکرکێشی بۆ سه ر کوردستان و کوشتنی خه ڵکی بێ تاوان، هاو هه ڵوێستی له گه ڵ سه رکرده کانی عیراق و هه رێم بۆ هه مان مه به ست، کڕینی ته یاره ی بێ فرۆکه وان له ئه مریکا بۆ به کار هێنانی دژی میله تی خۆی و خه ڵکی هه ژار و بێده سه ڵات. باشه پرسیار لێره دا ئه وه یه، ئه میان له کام کێڵگه ی مه بادئی مرۆڤایه تی هاو کێش ده کرێ بۆ په یه وه ندی تاکه کان؟ خۆت و ئه سه د له سه ر کام خاڵیان ناته بان! بۆ درێژه پێدانی په یوه ندی هاورێیه تی نێوانتان؟


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە