ده‌نگدان و ده‌رکردنی ئه‌ندامانی لیستی گۆران ..

Tuesday, 06.02.2009, 12:00

1517 بینراوە


مرۆڤی هوشیار ده‌زانێت ،ده‌نگ دان پرۆسه‌یه‌کی گرنگ و هه‌ستیاره‌ ، چونکه‌ له‌ ماوه‌ی 4 ساڵ ، جارێک ئه‌و مافه‌ت بۆ ده‌ڕه‌خسێ ،که‌ سزا یان پاداشتی حزب وبه‌رپرس بده‌یته‌وه‌ . دیموکراسیه‌تیش ، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ جوانه‌که‌ی پڕ له‌دادپه‌وره‌ی بێت ئه‌وه‌ به‌شه‌ قێزه‌وه‌نه‌که‌‌ی ، ده‌‌نگی جه‌لاد وقوربانیه‌ک به‌یه‌ک ئاست ئه‌ژمارده‌کات .
له‌ولاته‌ ئه‌ورپیه‌کان ، به‌رده‌وام ده‌م و چاوه‌ ‌حزبی و به‌رپرسه‌کان وه‌ک کاروان دێت وده‌روات ، هۆکاری سه‌ره‌کیه‌که‌ش ، ئاستی هوشیاری تاکه‌ ، که‌ده‌نگه‌که‌ی ‌هه‌رزان فرۆش یان به‌ په‌یمانه‌‌درۆکانی دواین چرکه‌کانی هه‌لبژاردن ، نادۆڕێنێت . لاتان سه‌یره‌، ‌زۆر تاکی ئه‌وڕپی ، ‌له یه‌ک کاتی هه‌لبژاردن (په‌رله‌مان و شاره‌وانی) ده‌نگ به‌ 2 پارتی جیا ده‌‌دات . یان تا دوا چرکه‌ی دیباته‌کان ده‌نگی خۆی یه‌کلا ناکاته‌وه‌ . چونکه‌ په‌یمانی به‌رپرسان به‌ کرداره‌کانیان ده‌پێوێ . لای ئێمه‌ش به‌بنه‌ماله‌وه‌ پارتیه‌ ، به‌ 31ی ئابیشه‌وه‌ ، یه‌کێتیه‌ به‌ داکۆکی له‌جه‌لاده‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد ، تاریق ره‌مه‌زان ،وه‌فیق سامه‌ڕائی وخه‌زره‌جی وسولتان هاشمه‌وه‌ .
18 سال ، واتا 4 خول ونیوی ده‌سه‌لاتێکی دیموکراسی ‌ باشترین پێوه‌ره‌ ، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌ی سیاسی (پارتی ویه‌کێتی) ‌. که بینیمان ، جیاوازی گوزه‌رانی ژیانی به‌رپرس وخه‌لک‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌غریقه‌کان ده‌چێت ، که‌لاوه‌ کانی گه‌رمیان و ئه‌هرامه‌کانی سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچۆلان له‌ ئه‌وڕپا و ئه‌فه‌ریقیا ئاسا ده‌چیت ، ئاسمان وڕێسمانی موچه‌ی به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ران ، دۆرانی ناوچه‌ ته‌عریبکراوه‌کان ، داڵده‌ی جه‌لادی ئه‌نفال و به‌رپرسبونی فایلدا له‌مه‌سه‌له‌ هه‌ستیه‌ره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان ....سه‌دانی نمونه‌ی تر ، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵیت که‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ، ئازار وناره‌زایه‌تیه‌کانمان ، به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان ببه‌ین .
2سال له‌مه‌وبه‌ر له‌کوردستان بوم شوفێر تاکسیه‌ک وتی من خوێنده‌وار نیم ئاساییه‌ ئه‌ندامی ئه‌و 2 پارته‌ بم ، به‌لام تێناگه‌م چۆن ئه‌و هه‌موو دکتۆرو مامۆستا رۆژنامه‌نوسه‌ له‌ ئێمه‌ زیاتر گه‌نده‌ڵی وتاوانه‌کانیان ده‌بینن ، که‌چی له‌ سه‌ر شاشه‌ی تێڤێ ریکلامیشیان بۆده‌که‌ن ؟ ئاخر ئه‌مه‌ ناپاکیه‌ له‌گه‌ل گه‌ل ده‌یکه‌ن . ده‌لێن ئیستاش وه‌رزی کۆیله بون وخۆهه‌راج کردن وه‌ک بازاڕی نه‌وت نرخه‌که‌ی له‌هه‌ڵکشانه‌ . له‌کاتێکدا هه‌موی خۆی پێ خاوه‌ن که‌رامه‌ت و نه‌ته‌وه‌یی و فول ڕۆشنبیره‌ ‌ . به‌ده‌ست خۆم نیه‌ ، ده‌مێکه‌ له‌نێوان هاوکێشه‌ی ، ‌ئافره‌تی له‌ش فرۆش له‌به‌رامبه‌ر قه‌له‌م وده‌نگ فرۆش ئه‌وه‌ی یه‌که‌میانم پێ به‌ره‌وشتره‌ . ئاخر ئه‌گه‌ر کۆیله‌بون له‌سه‌رده‌می ئه‌غریق وڕۆمانه‌کان ، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤه‌کان بوبیت ، ئه‌وا ویژدان فرۆشی ئێستا به‌ده‌ستی خۆت مافی کۆیله‌بون له‌خۆت ده‌ئالێنی .
‌ماوه‌یه‌که‌ به‌رپرسانی یه‌کێتی له‌ترسی لیستی رکابه‌ره‌کانیان ، 2سیمایان وه‌رگرتوه‌ ،یه‌که‌میان به‌کۆمه‌ڵ له‌ ئه‌هرامه‌کانیان هاتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ به‌ره‌و شه‌قامه‌ قوره‌کانی گه‌رمیان ده‌کشێن و پڕۆژه‌ له‌دوای پڕۆژه‌ به‌ ملیۆنان دۆلار په‌یمان ده‌ده‌ن . که‌ هه‌قه‌ هه‌ر 6مانگ جارێک نوێژه‌ هه‌ڵبژاردن بکه‌ین . خالی دوه‌میش ده‌رکردنی هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگری لیسی گۆرانه‌ ، به‌ناوی ئه‌وه‌ی ناکرێت ئه‌ندامی حزبێک بیت ، ده‌نگ به‌لیستێکی تر بده‌یت ، لێره‌دا نمونه‌یه‌ک بۆ ئه‌و به‌رپرسه‌ ناهوشیارانه‌ ده‌هێنمه‌وه‌ ، که‌به‌ره‌دوام له‌سه‌ر مینبه‌ره‌کانی تێڤی وڕۆژنامه‌کان خۆیان پێ تیۆرزانی دیموکراسیه‌ له‌کوردستان .
سالی 2002 خولێکی تری هه‌لبژاردن بۆ په‌رله‌مانی سوێد ئه‌نجام درا ، به‌ره‌ی چه‌پ %53 ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا ، که‌ سۆسیال دیموکرات به‌ته‌نیا %38 هێنا ، ‌پارتی چه‌پ و ژینگه‌ش ‌15 %که‌ی تر بوو ، ‌به‌ره‌ی راستیش %47 به‌ده‌ست هێنا ، چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ تێ نه‌په‌ڕی ،هه‌لبژاردنێکی تر ئه‌نجام درا ،که‌ ئایا خه‌لکی سوێد ڕه‌زامه‌ندن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دراوی ئیرۆ ببێته‌ پاره‌ی فه‌رمی ولات . سۆسیال دیموکرات له‌گه‌ل هه‌ر 4 پارتی راستره‌و به‌فه‌رمی له‌گه‌لی بون ، که‌ده‌کاته‌ %85 ، به‌لام پارتی(ژینگه‌ وچه‌پ) که‌ خاوه‌نی 15% ده‌نگده‌ری هه‌لبژرادن بۆ په‌رله‌مان بون ،به‌ڵام توانیان بۆئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌نگی 57% هاولاتی سوێدی به‌ده‌ست بهێنن ، وه‌‌له‌به‌رده‌م هه‌موو میدیاکان ئه‌ندام وبه‌رپرسانی سۆسیال دیموکرات و هه‌ر 4 پارته‌ راستره‌وه‌که‌ دژی هه‌لوێستی حزبه‌کانی خۆیان ‌وه‌ستانه‌وه‌ وده‌نگیان پێ نه‌ده‌دان . ئه‌مه‌ش دو وانه‌مان فێرده‌کات ، که‌ تاکی هوشیار عاشقی حزب نیه‌ به‌لکو به‌پێی هه‌لوێست ده‌نگ ده‌دات ،خالی دوه‌میش له‌دنیاو حزبی مۆدرن تاکی حزب له‌ ئه‌ندامێکه‌وه‌ تا به‌رپرسی به‌رز ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به‌مه‌سه‌له‌یه‌ک نه‌بوو ئازاده‌ ده‌نگ به‌ کێ بدات ‌. نه‌وه‌ک یه‌کێتی ئاسا هه‌موو خۆی پێ کاوتسکیه‌ ،که‌چی دور له‌ئیراده‌ و راستیه‌کان ، ده‌نگ ده‌دات . وه‌ به‌ناوی دیموکراسی و جیاوازی بیرو بۆچون هه‌زاران ئه‌ندامی ماندونه‌ناسی خۆی نان براو ده‌کات . هه‌ر ئه‌م شیوه‌ ده‌نگدانه‌یه‌ ،بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ ولاتێکی پڕ له‌ مرۆڤایه‌تی و دادپه‌روه‌ری بێته‌ ئاراوه‌ ‌به‌نمونه‌ ، په‌ناهه‌نده‌یه‌کی وه‌ک به‌نده‌ ، ‌کچێکی نه‌خۆشی ئاوتیزمم هه‌یه‌ ،خه‌رجی 5ساله‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانی له‌خه‌رجی چاره‌سه‌ریه‌کانی 720 برینداری کیمیابارانی هه‌له‌بجه زیاتره‌‌.