یەكێتى (7) دەفتەر ئەداتە عەدالەت عەبدوڵڵا

Saturday, 20/06/2009, 12:00

1993 بینراوە


دواى ئەوەى عەدالەت عەبدوڵڵا داواى ئۆتۆمبێلێكى پرادۆى لەمەكتەبى راگەیاندنى یەكێتى كرد و نەیاندایە، عەدالەت لەرۆژنامەى (هاوڵاتى) رایگەیاند كە عەدالەت لەكوردستانى نوێ دا نیە و دەزگاكەى بەجێهێشت، لەلایەن مەكتەبى سیاسى یەكێتییەوە بڕى 80,000,000 هەشتا ملیۆن دینار كە بە (7) دەفتەر قەبڵێندرا، درایە عەدالەت عەبدوڵڵا تا دەزگایەك بەناوى واڵاپریس دابمەزرێنێت و ئۆتۆمبێلێكى ئاخر مۆدیلیشیان پێ بیەخشرا، سەرجەم بابەتەكانیشى بۆ دژایەتى لیستى گۆڕان و كاك نەوشیروان تەرخان كردووە.
لەم رۆژانەشدا كاك دلێرى سەید مەجید لەژوورەكەى خۆى پێى راگەیاندم ئەم واڵاپریسە بۆتە بەڵاپریس و نیوەى زیاترى بودجەى یەكێتى بۆ ئەم بەخشش و ئەم جۆرە نوسەرۆكانە ئەڕوات. جارى رابردووش یارمەتى جەمال عەبدوڵڵا و ستران عەبدوڵڵا دراوە تا ئەم لەگۆڤارى بەڵگەو ئەویش لەگۆڤارى هەفتانە و رۆژنامەى ئاسۆوە بوەڕن، خۆزگە هەرچى عەبدوڵڵایە وەجاخى كوێر بوایە!.
ئەوەى لێرەدا جێگەى سەرسوڕمانە، ئێستا عەدالەت بەو پارە زۆرە ملى كز كردو لەهەموو كۆڕو كۆبوونەوەیەكدا باسى عەدالەتى پارە تەوزیعكردنى یەكێتى ئەكات، بەڵام بەهەموو ئەو نوسەرە راستەقینانەى گەرمیان كە پرۆژەى گەورەى رووناكبیریان لەسەر بەدیكۆمێنتكردنى ئەنفال لەڕێگەى كتێب و گۆڤارەوە داوە، یان دەزگا و ناوەندى تایبەت بەرووناكبیریى لەگەرمیان هەن، بەدرێژایى (18) ساڵى رابردوو نیوەى ئەم پارەیەیان بۆ تەرخان نەكراوە!.
*[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە