پێویستە زیاتر بیركەینەوەو ووشیار بین

Wednesday, 27/05/2009, 12:00

3467 بینراوە


بیركردنەوەو هەوڵ و ووشیارى و كاركردن بۆ بەرەو پێش چوون پرانسیپى ئەو كۆمەڵگا یانەیە كە ئارەززووى دەرچون ودەرباز بوون لەو دۆخو كۆمەڵگە دووبارەو چەق بەستووییە دەكەن كە تیایدا كۆمەڵێك مۆدێل و باوى ئەو سەردەمەى كە ئیستا ناگونجێ هەیە وە ڕەتكردنەوەى هەموو ئەو شتانەى كە بچوكترین مافیان سنوردارو زەوت دەكات.

هەوڵ و هەنگاو نان بۆ ئەوحەزوو ئارەزوو مافانەى كە هێز یان كلتور بێ بەشو زەوتى كردوون یان بە جۆرێك وا بەستەى كردوون بە هەموو ئەو بەرنامەو پرانسیپانەو بیرو بۆچونانەى كە خۆیان سودو چێژى لێ وەردەگرن.

یان بە پێچەوانەى بیرى ئەو دەسەڵات و هێزانە كار دەكەن كە ئامادەن بەرگى نوێ بدڕێنن و بوار بۆ هەموو تاكێك بڕەخسێنن و ڕێ خۆش بكەن بۆ هاتنە كاییەى بیرى نوێ و كەسانى پسپۆڕ ئاكادیمى و خزمەتكار بە گەلو ووڵات .

كوردیش وەك هەموو ئەو گەلە پێشكەوتوانەى دنیا پێویستى بە ئازادى و یەكسانى و عەدالەت و ژیانێكى تەندروست هەیە كە ئەمە حەقى هەموو تاكێكە كە دەبێ لە كوردستانى ئێمەشدا ببێ و بكرێ و هەبێ .

كورد ئەزموونى وەرگرت لەو هەموو ئاڵۆزیە دەروونى و جەستەیی و یارى پێ كردنەى كە چەندین ساڵە هێزى دەرەكى و ناوەكى بۆى دروست دەكاو پێى دەكا.

كەواتا ئەمڕۆ باشترین شتێك كە تاكى كورد پێى گەیشتووە بیر كردنەوەو هەڵسەنگاندنى سەرجەم ئەو شتانەیە كەدركى پێ نەكردووەو دەیەوێ دركى پێً بكا

ئیتر كورد وەكو هەموو پێكهاتەو نەتەوەكانى دنیاى پێشكەوتوو باشترین فەرهەنگو سیستمى حوكم ڕانى هەڵدەبژێرێ.

دەیەوێ گونجاو ترین و باشترین ژیان بۆ خۆى بپچڕێ كە ئەمەش مافێكى ڕەواى خۆیەتى............

........................................................................................

پێویستە ئێمەى تاكى كوردى چى بكەین........؟

ئایا چى بكەین بۆ ئەوەى كە لەم قوڕاوو لیتەییەى كە ئێستا تێى كەوتوین نەك هەر قاچ و قولە پێمان

تەپڵى سەریشمان نوقوم نەبێ....؟

ئایا چى بكەین بۆ ئەوەى نەك هەر ئەنفال و كیمیا باران وشەهید و ماڵ وێرانى

هەواو ئاوو خۆراكیشمان لە دەست نەچێ....؟

ئایا چى بكەین بۆ ئەوەى نەك هەر پارەو سەروەت و سامانى ئەم ووڵاتە

جلەكانیشمان نەدزرێ....؟

ئایا چى بكەین بۆ ئەوەى نەك هەر مەبدەئو ووشیارى و هەستى نەتەوەیى

پیاوەتى و ژنایەتیشمان نەمێنێ....؟



ئایا چى بكەین بۆ ئەوەى نەك هەر پەنجەى نوسین و زمانى بوێر و هەنگاوى بە گوڕ پێكەنینیشمان لێ زەوت نەكرێ...؟



ئایا چى بكەین بۆ ئەوەى نەك هەر ئاوو كارەباو خانو سوتەمەنى

تیشكى خۆرو باران و سەوزایشمان لە دەست نەچێ...؟

بۆ ئەمانەو دەیان شتى تر پێویستە چى بكەین......................؟

..........................................................................................

پێویستە تاكى كورد لە هەر جێگەیەك بێ ووشیارترو چاو كراوە ترو قایم تر بێ.



پێویستە زیاتر بیر لە هەوڵى جدى بكەینەوە بۆ دەرباز بوون لەم قەیران و نەهامەتییەى كە تێى كەوتوین.

پێویستە ئیتر تێ بگەین كە چەق بەستوین.

پێویستە ئیتر بە گوێى كەسانى ڕووناك بیرو ڕۆشن بیرو شارەزاى ڕاستگۆو پاكو بێ لایەن بكەین.

پێویستە نوكى بیرمان بە خوێندنەوەو بە دوادا چون و ئەزموونى نوێ تیژ تر بكەین.

پێویستە ئیتر ترس و گومان ودڵە ڕاوكێ وچەق بەستویی لە هزرمانا دەر پەڕێنین.

پێویستە ئیتر ڕەشو سپى لە یەكترى جیا كەینەوە.

پێویستە ئیتر چاوەڕوانى لە هەوڵدان و جورئەت و بوێریدا ڕەشكەینەوە.

پێویستە ئیتر هەموو تاكێك بڕواى بە هێزو تاقەو تواناى خۆى هەبێت بۆ گۆڕان.....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە