بنكە توركیەكان لەسەر داواى مه‌سعودی ته‌زویرچی لەهەرێمدا ماون.....

Sunday, 30/08/2009, 12:00

1705 بینراوە


هەروەك بەڵێنمان پێدابوون ڕاپۆرتێكتان لەسەر فلاح مستەفا و سەفین دزەیى بۆ بڵاوبكەینەوە فەرموون ئێوە و دەقى ڕاپۆرتەكە،دەرچوویەكى زانكۆ كەچەندمانگێك لاى فلاح مستەفا كارى كردووە و بەهۆى نەبونى یەكسانى لەنێوان سۆرانى بادینانى دەستى لەكاركێشابۆوە بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند فلاح مستەفا گەرچى خۆى سۆرانیە بەڵام وەكو كەسێكى و بادینى مامەڵەى لەگەڵ ئێمەدا دەكرد ئەو دەرچووەى زانكۆ چەندین نهێنى سەیرو سەرنج ڕاكێشى بۆ كوردستانپۆست دركاند لەوانە هاتنى ئەو میوانە بیانیانەى دەیانەوێت مەسحود و نێچیر و مەسرور ببینن لەلایەن فلاحەوە چۆن پێشوازیان لێدەكرێت ئەوە جێگەى سەرسوڕمانە ناوبراو باسى هاتنى پەیامنێرى ڕۆژنامەى سەباحى توركى كرد بۆ لاى مەسحود و ووتى پەیامنێرەكە ژنێكى توركى شۆڤێنى بوو بەڵام كاتێك هاتە لاى فلاح ناوبراو وەكو ئاشقێكى كۆنى خۆى مامەڵەى لەگەڵ دەكرد كاتێكى زۆریان بەیەكەوە بەسەربرد ئەمە جگەلەوەى زۆرجار میوانەكان سوكایەتى بەفلاح دەكەن و بەكەسێكى بودەڵە و تێنەگەیشتوى لەقەڵەم دەدەن بەڵام پێشوازى فلاح لەمیوانانى بیانى وەك لەئۆفیسەكەى بەرچاو دەكەوێت جێگەى شەرمەزاریە،
هاوكات سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراوى تر بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كەفلاح و سەفین هەفتانە یان مانگى جارێك سەردانى ئەنكەرە دەكەن لەگەڵ بەرپرسانى میتى توركى كۆدەبنەوە سەرچاوەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كرد مانەوەى ئەو بنكە توركیانەى سنورى پارێزگاى دهۆك لەسەر داواى مەسعود بووە ئەو داوایەشى لەڕێگەى فلاح و سەفینەوە گەیاندۆتە یاشار بیوك ئانت سەرۆك ئەركانى پێشوترى سوپاى توركیا و لەبەرامبەر ئەو كۆبونەوەیەى ساڵى ڕابردوو پەرلەمانى كوردستان دژى مانەوەى ئەو بنكە سەربازیە توركیانە كردى داواى لێبوردنى لەبیوك ئانت كردووە و پێى ڕاگەیاندووە ئەوە پەرلەمانەكەمان پڕیەتى لەكەسانى موراهیق و هەرزەكار هەر بۆ ئەوەى دڵى خەڵك خۆشبكەن ئەم كۆبونەوەیەیان كردووە و من دواتر بەتەلەفۆن بەسەرۆكى پەرلەمان ووتووە لەبەرامبەر ئەم پرسە بێدەنگى هەڵببژێرن و قسەى زیاد نەكەن لەبەشێكى ترى ئەو لێدوانەیدا سەرچاوە باڵاكەى كوردستانپۆست تەئكید دەكاتەوە كەپارتى زیاتر بۆ ئەوە مەبەستیەتى ئەم بنكە سەربازیە توركیانە لەو ناوچانە بمێنن چونكە خەڵكى ئەم ناوچانە هیچیان پارتى نین و بەڵكو پێكهاتوون لەپەكەكە و یەكگرتوو و یەكێتى و ئەو بنەماڵانەى دوژمنایەتى تایبەتیان هەیە لەگەڵ ماڵى مەسعود لەكۆتایى لێدوانەكەیدا سەرچاوە باوەڕپێكراوەكەى كوردستانپۆست ووتى فلاح و سەفین ئەمە كاریانە لەبەرژەوەندى پارتى و لەدژى گەلى كورد بۆیە بەپێویستى دەزانم ئەوانە زیادن پێویستیان بەوەیە لەلایەن گەلى كوردەوە دادگایه‌کی عادیلانه‌یان بۆ هه‌ڵبخرێت و تۆڵەى ئەم كارانەیان لێبكرێتەوە،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە